بانگەشەكەی مالكی تەڵەیە بۆ كورد

عیماد عه‌لی
  2022-08-10     652

هەر لە دوورەوە دیارە كەبانگەشەكەی مالكی بۆ كۆبونەوەی پەرلەمانی عیراق  لە سلێمانی نیاز و مەرامی باشی لە دواوە نیە و ئامانج گەلێكی لە پشتەوەیە كە هیچ قازانجێكی بۆ كورد و رەوتی سیاسی كوردستان و پەیوەندیی لایەنەكانی تێدا نیە . بۆیە دەكرێت لەم جوڵە و هەڵوێستەی مالكیدا هەست بەم مەرامانەی بكرێت:
*ئەگەر ئەو كۆبونەوە لەم كاتەدا لە شارێكی وەكو سلێمانی بكرێت كە واتای خۆی دەگەیەنێت، مەرامی مالكی  یان سەرچاوەی بیرۆكەكە روونە ، لە كاتێكدا یەكێتی و پارتی لە هەنگاوی یەكەمی نزیكبونەوە و هەماهەنگین لەسەر مەسەلەكان و بەتایبەتی پەیوەندیە سیاسیە ئابووریەكان و هەلًَبژاردنی سەرۆك كۆمار،  بە دیاریكردنی سلێمانی نەك هەولێر لە روانگەیەكی حزبی تەسكی لایەنی عیراقیەوەیە، درزە گەورەكەی پەیوەندی نێوان یەكێتی و پارتی گەورەتر دەكاتەوە، ئەمەش قورٍی بارودۆخە نالەبارە نێوخۆییەكەی هەرێم خەستر دەكات.
* درزی پەیوەندیەكانی نێوان رەوتی صەدر و یەكێتی و تەنانەت صەدر لەگەڵ هەرێم و كوردیش بە گشتی فراوانتر دەبێت، ئەمەش لە بەرژەوەندی هیچ كەسێك نیە، بەتایبەتی كورد.
* ئەم بیرۆكەیە تەنها بۆ دەربازبونی مالكی و سەركەوتنی بلۆكی ئێرانیە لە عیراق  و خۆرزگاركردنە لەو چەقبەستنە سیاسیەی كە خۆی و  چوارچێوەی هەماهەنگی تێی كەوتوون، ئەمەش لەسەر حسابی بەرژەوەندی كورد و  تەنها بۆ ئەوەی داشی ململانێی مالكی لەگەڵ سەدردا سوار بێت  و وەكو خۆی و ئێرانیش جوڵەیەكی سیاسی بكەن و لەوانەیە لە چەقبەستوویی وەزعەكەی رزگاریان بێت و زیاتر كورد  لە كێشەكانی بەغدا  بگلێنن .
ئەگەر ئەم بیرۆكەیە لە بنەرٍەتدا لە تارانەوە دەرچوبێت، ئەوا دەتوانێت بە ئاسانی فشار لەسەر یەكێتی بكات بۆ قبوڵكردنی و یەكێتی ئیحراج دەكات, بەڵام لە رێگەی مالكیەوە دەربچێت ئەوگومانە دوور دەخاتەوە و پێشنیارەكە بە نێوخۆییانە حساب دەكرێت.  بۆیە بۆ كورد خۆی زۆر باشترە بۆ یەكجاریش بووە بیری ستراتیجی خۆی بكاتەوە و خۆی لەقەرەی كێشە ئاڵۆزبووەكانی بەغدا نەدات، بۆ ئەوەی دەرئەنجامی ئەم هاوكێشەیە هەرچۆنێك بێت كورد بە سەركەوتوویی لێی دەرچێت و پێگەی خۆی قورستر بكات و بتوانێت قسەی خۆی هەبێت. 

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
ستیڤ فه‌یگن بۆ بارزانی: پشتیوانی له‌ عێراقێك ده‌كه‌ین كه‌ میلیشیاكان چه‌كدار نه‌بن
له‌تیف هه‌ڵمه‌ت بۆ راوێژكارێكی سه‌رۆكی هه‌رێم: ئه‌وانه‌ لە زیندان ئازاد بکەن کە لەسەر وشەو رای جیاواز گرتوتانن
ناوه‌ڕۆكی ئه‌و شه‌ش یاداشتی لێكتێگه‌یشتنه‌ی كه‌ له‌نێوان عێراق و فه‌ره‌نسا ئیمزاكران
پەرەسەندنی ململانێکانی یەمەن؛ هێرش بۆ سەر بنکەیەکی ئاسمانی سعوودیە و پێشڕەوی هێزەکانی حکومەت لە چەند بەرەیەکدا
وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی هۆشداری دەدات: هەر خاوەنکارێک پێشێلکاری بەرامبەر کرێکاران بکات ڕووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە
مه‌زڵوم عه‌بدی: لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شه‌فاف و سه‌ربه‌خۆ له‌باره‌ی روداوه‌كه‌ی زیندانی كۆبانی بكرێت
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ حكومه‌تی هه‌رێم: گه‌له‌كۆمه‌ له‌ رۆژنامه‌نوس بڕیار نامیق مه‌كه‌ن
لە سوید دیموکرات و چەپەکان پێشەنگی هەڵبژاردنن
بە سێ مووشەک کەمپی بنەماڵەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە زڕگوێزەڵە کرایە ئامانج
بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە؛ نرخی غاز لە ئەوروپا هەزار دۆلاری تێپەڕاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×