پەروەردەی شۆڕشگێڕانە ٢

جیهاد محەمەد
  2022-08-25     568

بەشی دووەم

کەرتی پەروەردە، کەرتێکی سەرەکی و بایەخدارە لە هەر کۆمەڵێکدا. کەرتی پەروەردە ئەو کەرەتە سەرەکیی و گرینگەیە، کە گەورەترین وزەی لێوە وەردەگیرێت بۆ پێشکەوتنی تاک و کۆمەڵ. کەرتی پەروەردە، ئەو کەرتەیە کە ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ مرۆڤدا دەکات، وەک چۆن کەرتی تەندروستی ڕاستەخۆ مامەڵە لەگەڵ مرۆڤدا دەکات، وەلێ کەرتی پەروەردە و کەرتی تەندروستی کە هەردووکیان ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ مرۆڤدا دەکەن و هەردووکیان سەرمایەگوزاریەکەیان سەرمایەیەکی مرۆییە بە واتا ئەرێنیی و پڕ لە مرۆڤپەروەرییەکەی، بەڵام ئەم دوو کەرتە ئامانجیان جیاوازە، جیاوازییەکەشیان ئەمەیە: کەرتی تەندروستی مامەڵە لەگەڵ مرۆڤە بیمار و نەخۆشەکاندا دەکات و ئامادەیان دەکات بۆ گەڕانەوەیان بۆ دۆخی پێشووتریان habitus، واتا گەڕانەوەیان بۆ دۆخی تەندروستی و سروشتی خۆیان. بەڵام ئامانجی کەرتی پەروەردە، مامەڵە لەگەڵ منداڵە سەلامەت و تەندروستەکاندا دەکات و ئامادیان دەکات بۆ دۆخێکی بەتواناتر و چالاکتر و تەندروستر. کەرتی پەروەردە منداڵ هۆشیار دەکاتەوە، لە هەموو ڕووییەکەوە، لە ڕووتی تەندروستییەوە، بە چالاکیە وەرزشیی و تەندروستییەکان، بە بەدیهێنانی حەز و ئارەزووەکانیان تا زیاتر جەستەیان بە تواناتربێت، تا ئاسوودە بن و مێشک و ئاسۆی بیرکردنەوەیان قوڵ و فراوان بێت، تا ببنە بە مرۆڤێکی پێگەیشتووی پڕ لە مرۆڤبوون و ئاکار و ڕەوشتی بەرزی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و ئابووریی و توانای خۆژیان و پێکەوە ژیان تیاندا ساڵ بە ساڵ و قۆناغ دوای قۆناغی ژیانیان خۆشەویستیان هەبێت بۆ ژیان و بۆ دەوروبەریان، تا متمانە و بڕویان بە خۆیان هەبێت، بوێر و ئازا بن لە بەرەوڕووبوونەوەی کێشەکانی ژیاندا، تا فێربن کەوتن و سەرنەکەوتن سەرچاوەیەکی گرینگە بۆ فێربوون و خۆئامادەکارن بۆ سەرکەوتنی گەورە، تا فێربن ژیان پڕە لە کەوتن و هەستانەوە، کەوتن و هەستانەوە وەک مردن و ژیان لێکنابنەوە و هەردووکیان تەواوکەری ژیانن، سەرکەوتن و سەرنەکەوتن هاوبوونن، تا فێربن ژیان بە یەک ڕیتم و بەیەک شێواز تا سەر ڕێناکات.

کەرتی تەندروستی، پشتیان بە پزیشک و زانا تەندروستیەکان بەستووە، بۆ دۆزینەوەی نەخۆشییە فیزیکیی و دەروونییەکان. کەرتی پەروەردە پشتیان بە مامۆستا و پێداگۆگەکان بەستووە بۆ هۆشیارکردنەوەی منداڵ و تێگەیشتنیان لە ژیان. پزیشک و مامۆستا یان پێداگۆک دوو کارەکتری سەرەکین لە کەرتی تەندروستی و پەروەردەدا، پزیشک و زانا تەندروستییەکان ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ جەستە و باری دەروونیی نەخۆشەکاندا دەکەن، بەڵام مامۆستا و پێداگۆگ مامەڵە لەگەڵ مێشک و بە ئاگایی و نائاگایی منداڵدا دەکەن بۆ هۆشیارکردنەوەی زیاتری منداڵ و بەدیهێنانی دواڕۆژێکی ڕووناک بۆ تاک و کۆمەڵ. مامۆستا کار لەگەڵ ئاوەز و بیرکردنەوەی منداڵدا دەکات، بۆیە ئەرکی مامۆستا قورستر و ئاڵۆزترە لە ئەرکی پزیشک و زانا تەندروستیەکان. مامۆستا ئاوەزی منداڵ دەدوێنێت.

زۆرترین بینراو
له‌سنوری "پاوه‌"ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان شه‌ڕ رویداو پاسه‌وانێكی سنوری ئێران كوژرا
مه‌زڵوم عه‌بدی: ده‌بێت مافه‌ نەتەوەیی، كو‌لتوری و ئیدارییه‌كانی كورد له‌ سوریا به‌ ده‌ستور مسۆگه‌ر بكرێن
لە حەسەکەوە بەرەو دیمەشق: مەزڵوم عەبدی بە فەرمی وەک ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی دەستبەکار دەبێت
دادگای باڵای عێراق بە فەرمانی فایەق زێدان هێرشکردنە سەر ناوچە دیپلۆماسییەکان بە "تیرۆر" ناودەبات
ترەمپ: بە کامێرا چاودێریی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکەین
سوپای پاسداران بە موشەک هێرشی کردەسەر ئامانجەکانی ئەمریکا ئوردن
سۆمۆ: داهاتی پێشبینیکراوی نه‌وت دەگاتە نزیکەی 4.5 ملیار دۆلار و نه‌وتی هه‌رێم به‌ 87 دۆلار ده‌فرۆشرێت
هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان له‌ گردی زه‌رگه‌ته‌: بە بڕیاری دادگا شەرعییەت لە دانا ئەحمەد مەجید وەردەگرینەوە
عراقچی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، وه‌ڵامی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن ده‌داته‌وه‌: ده‌بوایه‌ چه‌ند چاوه‌ڕێمان بكردایه‌
هێشتا وەرزی زستان نەهاتوە، نرخی نەوتی ماڵان لە بازاڕەکانی هەرێمدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×