چانسی د. بەرهەم ساڵح زۆر لاوازبووەو پێدەچێت دووبارە دەرگای كاندیدبوون بكرێتەوە

سەرتیپ جەوهەر
  2022-09-04     601

بەپێی زانیاریی ناڕەسمیی ئەمڕۆ وەفدێكی چوارچێوەی هەماهەنگی بەسەرۆكایەتی هادی عامری هاتوونەتە هەولێرو بۆ بینینی لێپرسراوانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكلاییكردنەوەی پرسی سەرۆك كۆمارو نەهێشتنی ئەو رێگرییانەی لەبەردەم چەقبەستنی بارودۆخی سیاسی عیراق و دەرچوون لەم دۆخەی ئێستا عیراق پێیدا تێدەپەڕێت. بڕیاریشە سەردانی سلێمانی بكەن.

سەبارەت بەپرسی سەرۆك كۆمار دەریچەیەك كراوەتەوە، هەوڵێك هەیە دووبارە دەرگای خۆپاڵاوتن بكرێتەوە بۆ ئەوەی بتوانرێت كاندیدێكی هاوبەشی كورد پێشكەش بەپەرلەمانی عیراق بكرێت. ئەوەی زانراوە پێدەچێت یەكێتیی و پارتی لێكتێگەیشتنی سەرەتاییان هەبێت بۆ ئەوەی بەیەك كاندید بچنە پەرلەمان، لەو نێوانەدا چانسی د. بەرهەم ساڵح گەلێك لاوازتر بووە لەجاران.

یەكلاییكردنەوەی كاندیدی سەرۆك كۆمار لەنێو لیستە كوردستانییەكان كۆتایی گرفتەكانی بەغدا نییە، بەڵكو هێشتا شیعە (سەدر + هەماهەنگی) گەلێك لەیەكترییەوە دوورن و رێككەوتنیان ئاستەنگی زۆری لەپێشە، بەڵام نامە زارەكییەكەی سەماحەتی عەلی سیستانی گرژییەكانی نێوان هەردوولای گەلێك خاوكردۆتەوەو قۆناغێكی نوێ‌ لەدانوستانی نێوان هەردولا دەستپێدەكات كە پێدەچێت بكەوێتە دوای بۆنەی چلەی (ئەربەعینیە) ئیمامی حوسێن، بەڵام ئەگەر سیستانی وەك ساڵی 2019 بەیانێكی روون دەربكات، ئەوا گرێ كوێرەی نێوان شیعە زوو دەكرێتەوەو بەیانی سیستانی دەبێتە نەخشەڕێی چارەسەركردنی كێشەكان.

لەچەند رۆژی رابردوو ماوەی 24 كاتژمێر شەڕێكی خوێناویی لەنێوان هێزەكانی سەرایەی سەلام و هێزی حەشدی شەعبی و چەند هێزێكی تایبەت دروستبوو. لەو رووبەرووبونەوانە زیاتر لە 100 كەس كورژران و 300 دیكەش برینداربوون.

بەپێی زانیاریی گروپی سەدر چەك و تەقەمەنیان بردبووە ناو پەرلەمان و چەند دامودەزگایەكی دیكە بۆ ئەوەی بتوانن بەشێك لەو دامودەزگایانە كۆنترۆڵ بكەن، بەڵام ئێرانیەكان بەو جموجۆڵەیان زانیبوو بۆیە ئامادەكاریان بۆ رووبەرووبونەوە كردبوو، خێرا ئەو هێزو گروپانەی سەر بە موقتەدا سەدریان لەناوچەكان دەركردو كوشتارێكی زۆر لەهەردوولا كەوتەوە. بەپێی زانیاریی ژمارەی كوژراوانی سەدر زۆر زیاتر بوو لەحەشدی شەعبی كە بە 70 كەس مەزەندە دەكرێت و لەگروپەكانی حەشدی شەعبیش زیاتر لە 30 كەس كوژران.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
هۆشدارییەك لە لاهور شێخ جەنگییەوە بۆ پارتی و یەكێتی: ئێوە خاوەنی ئەم خاك و خەڵكە نین
رێواز فایەق: هێمن هەورامی پێیوتم سەرۆك وتویەتی بڕگەی كاراكردنەوەی كۆمسیۆن بۆ دانیشتنەكە زیادبكرێت
په‌رله‌مانتارێكی‌ پارتی: قوباد تاڵەبانی له‌گه‌ڵ دو په‌رله‌مانتاری‌ عه‌ره‌ب پلانی هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستانیان داناوه‌
مەسعود بارزانی: راستكردنەوەی هەڵەكانی لۆزان تەنها لەسەر شانی گەلی كوردستان نییە
هێمن هەورامی: دەستبردن بۆ كەمكردنەوەی دەسەڵاتەكانی هەریم هەڵەیەكی گەورەی دوبارەبوەوەیە
مەسرور بارزانی: ئەو گۆڕانکارییانەی لەپشکی هەرێم کراون ناپاکی‌و ستەمکاریی‌و پیلانگێڕییە
بڕیاردەی ئەنجومەنی كۆمسیاران له‌پشكی‌ كۆمه‌ڵ: كاراكردنەوەی كۆمسیۆن حاڵەتێكی ناتەندروستەو بەشداری هیچ چالاكییەكی ناكەم
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: ئێمەش تێبینیمان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە هەیە
ئەنجومەنی دادوەری بەبێ تەواوکردنی نیساب کۆبوەوە
نرخی دراوەكان لە كاتی كردنەوەی بازاڕ
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×