شەقامی ئیتاڵیا دەکوڵێ، بانگەشەی هەڵبژاردن و ململانێی پارتەکان بۆ سەر دەسەڵات تادێ چڕتر دەبێتەوە.
٢٥ی ئەم مانگە ئیتاڵییەکان، دەچنە سەر سندوقی هەڵبژاردن و دەنگ بە کاندیدی دڵخوازی خۆیان دەدەن.
ئەم هەڵبژاردنە، پێی دەگوترێ هەڵبژاردنی پێشوەختە چوونکە بەپێی یاسای هەڵبژاردن لە ئیتاڵیا هەموو پێنج ساڵ جارێ هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێ.
کابینەکەی ماریۆ دراگی ماوەی ساڵێکی کاتی مابوو تەواو ببێ بەڵام بەهۆی دروستبوونی ئینشیقاق لە نێوان بەرەی جۆسێپێ کۆنتێ و لویجی دیمایۆ بەرەی کۆنتێ لە بزووتنەوەی پێنج ئەستێرە ئامادەنەبوون دەنگ بدەنەوە بە سەرۆکوەزیران بۆیە ناوبراو دەستلەکارکێشانەوەی ڕادەستی سەرکۆمار سێرجیۆ ماتێرێلا کردو ئەویش بڕیاڕی هەڵبژاردنی پێشوەختەی دەرکرد.
جیاوازی ئەم هەڵبژاردنە ئەوەیە لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی دیکە کۆمەڵێک گۆڕانکاری دەکرێت.
بۆنموونە بەپێی پرۆژە ڕیفۆرمی ساڵی ٢٠١٩ کە ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن خەڵکەوە بەڕێگای ڕیفراندۆمی گشتی پەسەندکرا.
ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە ٦٣٠ گۆڕانکاری تێدا دەکرێ تا ٤٠٠ ئەندام..
هەروەها ژمارەی ئەندامانی ئەنجوومەنی پیران کەم دەکرێتەوە لە ٣١٥ تا ٢٠٠ ئەندام.
گۆڕانکاریەکی دیکە ئەوەیە لەم هەڵبژاردنە گەنجانی تەمەن ١٨ ساڵان دەتوانن هاوشێوەی پەرلەمان دەنگیش بۆ ئەنجوومەنی پیران بدەن، پێشتر تەنیا دەنگیان بە پەرلەمان دەدا بۆ ئەنجوومەنی پیرانیش تەنیا تەمەن ٢٥ ساڵان بۆ سەرەوە ئەو مافەیان هەبوو.
بۆ ئەم هەڵبژاردنە، نزیکەی ١٠ پارت و لیستی هاوپەیمانی بەشداریانکردوە، پێنج پارتیان سەرەکین و لە خوولی ڕابردوو سێ پارتیان هاوپەیمان بوون لە بەڕێوەبردنی دەسەڵات.
ئەم پارتانە تێکەڵەن:
پارتی دیمووکرات: باڵی چەپ و ناوەند.
بزووتنەوەی پێنج ئەستێرە: باڵی پۆپۆلیزم و نزک لە چەپ.
فۆرزا ئیتاڵیای سیلڤیۆ بێرلوسکۆنی: باڵی ڕاستی ناوەند.
پارتی لێگا: باڵی راسیزم و ناوەند.
پارتی برایەتی ئیتاڵیا: باڵی ڕاستەڕەو نەتەوەی.
دواین ئاماری پێشبینیکراو بۆ ئەم هەڵبژاردنە پێشوەختەی ٢٥ی پارتی ڕاستڕەوی نەتەوەیی بە سەرۆکایەتی جۆرجا مێلۆنی براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکان دەبێ.
پێشبینی بۆ هەڵبژاردنەکان، وابڕوات هاوپەیمانی راسیزم و نەتەوەیەکان، نزیکەی 40% دەنگەکان دەبەنەوە.
ئەو حیزبانەی زۆرینە دەبەن
برایەتی ئیتاڵیای جۆرجا مێلۆنی: 24%
پارتی دیموکرات: 21%
پارتی لێگا: 12%
فۆرزا ئیتاڵیای بێرلوسکۆنی: 10%
بزوتنەوەی پێنج ئەستێرە: ٪ 11%
دیارە هەرسێ پارتی بێرلوسکۆنی، جۆرجا مێلۆنی و سالڤینی هاوپەیمانن و نزیکایەتیان لە نێوان هەیە پێیانوایە دەبێ راست و نەتەوەییەکان، بگەڕێنەوە بۆ سەر دەسەڵات.
سیاسەتی راست و نەتەوەییەکان چییەو پرۆژەکانیان لەسەر چی بیناکراوە.
یەکەم: ڕێکخستنەوەی باج، خێزان سوودمەندی یەکەم بێ.
دووەم: سیاسەتی دەرەوەی ئیتاڵیا گۆڕانکاری تێدا بکرێ بەتایبەتی لەنێو ئەوروپاو شەڕی ئێستەی ئۆکرانیا.
سێیەم: ڕێکخستنەوەی سیستەمی پێدانی مافی پەنابەری و ڕەگەزنامە بە بێگانە قورستر بکرێ.
چوارەم: داخستنی سنوورە ئاویەکانی ئیتاڵیا بۆ ڕێگریکردن لە هاتنی پەنابەرانی نایاسایی و بازرگانیکردن پێیانەوە.
پێنجەم: کردنەوەی ناوەندێکی چاوەڕوانی بۆ پەنابەران لە نێو خاکی ئەفریقا بۆ یەکلایکردنەوەی کەیسەکانیان.
٭ نوسەری ئەم بابەتە خوێندکاری بەشی زانستە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانە لەئیتاڵیا