کاتێــــــــك حیجـــاب سوتاندن دەبێـــتە ڕەمزێك بۆ ئازادبوون!

عومەری خەتات
  2022-09-26     401

ئەشــکەنجەدان و کوشــتنی "ژیـــــنا"ی کچە لاوی کوردی ســەقز، بووە پزیســکێك لە ئاگر و تەواوی ئێــرانی گڕ تێــبەردا. لە پاڵ ئەم ڕووداوەدا کۆمەڵێك جەدەلی فیکری و ســیاسی و کۆمەڵایەتی هاتنە ئاراوە. یەکێك لەو باسانەی کە ئێسـتا لە مێدیـــــاکاندا گەرمە باسی سوتاندنی حیجابە کە لەلایەن زۆرێك لە ژنــــانی شۆڕشگێڕەوە لە شارەکانی ئێران پیـادە دەکرێت. فڕێدان و ســوتاندنی حیجابی ئیســـلامی لەلایەن ژنان و کچانی ئێرانەوە مانایەکی تەواو ســیاسی هەیە و ئاکتێـــکی تەواو شۆڕشگێرانەی دروســتە بەرامبەر بە رژێم.

 

کۆماری خوێــنڕێژی ئیســـلامی لە ســاڵی ١٩٧٩ەوە لەدوای شۆڕشی بەهمەن، بە یارمەتی دەوڵەتە زلهێزەکان لەوانە فەرەنســا و ئەمریکا و سەرلێشێواویی بزووتنەوەی چەپی ئێران، قاچەکانی خۆی لەناو ئێراندا چەقاند و لە ماوەیەکی کەمدا حوکمی ئیســلامی خۆی دامەزراند. یەکێك لە پایە سەرەکیــیەکانی ئەم رژێمە ئیســلامییە دژایەتی کردنی ژنـــان و بەزۆر حیجاب پێکردنیـــانە. ئامانج لە فەرزکردنی حیجابی زۆرەملێ لەلایەن رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەسەر ژنــــاندا، پاراســتنی ئاســایش و یاساکانی شەریعەتی ئیســـلامە کە بەبێ ئەم یاســانە کۆماری ئیســـلامی ناتوانێت یەك ڕۆژیش بەردەوام بێت.

 

ئەوە پرۆژە و فۆرمی حوکمڕانی هەر رژێمێكی ســیاسییە کە سەنتەرەکانی بەرخۆدان و بەرگریی لە ناو چیــن و توێژەکانی کۆمەڵانی خەڵکدا دیاری دەکات، بۆ کێشمەکێشی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئێرانیش ئەمە هەر وایە. بە درێژایی تەمەنی دەسەڵاتی کۆماری ئیســلامی، ناڕازایەتی و خەباتی خەڵکی ئێــران بە تایبەتی ژنـــان بەردەوامە، سوتاندنی حیجاب، فڕێدانی، باش لەسەر نەکردنی، یەکێـــکە لەو سەرئێشـــانەی کە کۆماری ئیســلامی ئێران بەدەســتیەوە دەناڵێنێت و ســیستەمەکەی دەخاتە لەرزینــەوە. بە پێی ئامارەکان ساڵانە نزیك ١٠٠ هەزار ژن بە تاوانی بێ حیجابی یان دەرکەوتنی چەند تاڵێك لە قژیـــان لەلایەن دەزگا سەرکوتگەراکانی رژێمەوە دەســتگیر دەکرێن و رەوانەی زیندانەکان دەکرێن. بۆیە حیجاب کردن یان حیجاب فڕێدان سەنگێــك و فایلێــکی قورسی ســیاسییە و مانەوە و سەرنگوونی رژێمی لەسەر بەندە.

 

باسەکانی ناو دەزگاکانی رژێم لە هەوڵدایە ئەم کردارە واتە ســوتاندنی حیجاب لەبەرگ و مانا ســیاسییەکەی دابماڵێــت و بیخاتەوە ناو فۆرمە تیۆلۆژی- ئایــینییەکەی، لەم ڕێگەیشەوە هەوڵدەدات کرداری ســوتاندنی حیجابی ئیســلامی وەك کردارێکی تاکێـــکی سەرکێش پێنــاسە بکات تا بتوانێت عەتف و سۆزی خەڵكی ئیماندار و دام ودەزگا ئایــینییەکان بۆ لای خۆی ڕاکێشــێت و لێرەشەوە شەرعیەت بدات بە سەرکووتی ڕاپەڕیــنەکانی شارەکانی ئێران. لە کوردســتانی خۆشــمان کۆمەڵێك دەنگی سەر بە دەسەڵات و لەدەرەوەی دەسەڵاتیش جا بە ئاگاییەوە بێت یان لە نەزانی ســیاسیەوە بوونەتە ڕاوێژکار بۆ خەڵكی ڕاپەڕیووی ئێران و داوایان لێدەکەن کە خۆیــان بە دوور بگرن لە سوتاندنی حیجاب و "ئەتکردنی پیرۆزیــیەکان"! ئەم دەنگـــانە بە خۆیان بزانن یان نــــا خزمەتێکی گەورە بە مانەوەی کۆماری ئیســلامی دەکەن.

 

بەڵام سوتاندنی حیجاب وەك ئەکشــنێکی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە یاســـا و شەریعەت و حوکمی ئیســـلام هەموو کاتێك بەسوود نیــیە و بگرە زیانباریشە بە ڕەوتی خەباتی چیــنایەتی و کۆمەڵایەتی، نموونەی ئەم جۆرە لە حیجابسووتاندن هەوڵی باڵی ڕاســت و فاشــیزمی خۆرئاوایە بۆ دژایەتی کردنی ئیســـلام و ئەوەی کە لە ژێر شیعاری "ئیســلامفۆبیــادا" پیادە دەکرێت و ئامانج لێی دژایەتیکردنی پەنابەران و کۆچکردووانێکن کە ســیستەم فڕیداونەتە حاشــیەی کۆمەڵگە و ئەوانێش لە نەبوونی ئەلتەرناتیڤێك سەردەکەنەوە بە کولتور و فەرهەنگێـــكی حازربەدەســت کە لە هەگبەکەیاندایە ئەویش ئیســـلام و فرهەنگەکەیەتی. ئیســــلام و بەرگی ئیســـلامی بۆ زۆرێك لە کۆچکردووان و پەنابەران زیاتر شوناســـێکە بۆ خۆپاراســتن لەو تێکشـــکانە کۆمەڵایەتی و ئابووری و فەرهەنگیــییانەی کۆمەڵگە خۆرئاواییەکان تا ئەوەی بەهێزی و سەربەرزکردنەوەی ئسوڵیەتی ئیســـلامی بێت.

بۆ سۆشــیالیستێك و کۆمۆنیســتێك خوێندنەوەی کۆمەڵگە و میکانیزمەکانی خەباتی چینـــایەتی و کۆمەڵایەتی تایبەت و تەشخیسی جۆرەکانی خەبات لە هەر کۆمەڵگەیەکدا، گرنگی تایبەتی خۆی هەیە. مەسەلەی حیجابی ئیســلامیش یەکێكە لەو مەسەلانە و گرنگە نەکەویــنە خوێـــندنەوەی نادروســت و قاچمان نەچـــێتە ناو پیڵاوەکانی باڵی ڕاســتی کۆمەڵگەوە.

 

ســتالین لە ژێــر ناوی مۆدێرنەکردن و بە سەنعەتکردنی ڕوســیا و "ڕزگاری ژنــــاندا"،  لە سالەکانی ١٩٢٥ بە دواوە هەســـتا بە سڕینەوەی هەموو ئەو کارە مەزنـــانەی کە بەلشەویکەکان و لینـــین کردیـــان بۆ موسوڵمانانی ڕوســـیا و پاراســتنی ئازادیــیە ئایــینیەکانیان ئەویش بە دانانی ڕۆژی هەشــتی مارسی هەموو ســـاڵێك بۆ ســوتاندنی حیجاب، ئەمەش کاری کردە سەر گەڕانەوەی ژنــــان بۆ ناو کونجی ماڵ و بە شکســـتپێهێنـــنانی گشــت پرەنســیبەکانی ڕزگاری ژنـــان کە بەلشەویکەکان کردبوویانە یاســا، بۆیە شــتێکی نامۆ نیــیە کاتێك یەکێــتی سۆڤیــیەت لە کۆتایی هەشــتاکاندا دەکەوێت، ژنـانی وڵاتی ئۆزبێکســـتان لە پاش سەربەخۆیی بوونیان لە یەکێتی سۆڤیــیەت بە لێشــــاو و بەبێ فشــاری دەوڵەت و هیچ هێزێك دەگەڕێـــنەوە بۆ پۆشــینی حیجاب وەك ڕەمزێك بۆ سەربەخۆیی و ڕزگاربوون لە هەژموونی دەسەڵاتی سۆڤیــیەت!.

 

ئێســتا لە رۆژهەڵات و لە ئێران پرۆســەکە بە پێچەوانەیە. حیجـــاب ڕەمزی دەسەڵاتێکی چل و سێ ساڵەی چنگ بە خوێـــنە، بۆیە فڕیدانی و ســوتاندنی دەبێـــتە کردارێکی شۆڕشگێڕانە و ڕەمزێكی گەورە بۆ ئازادبوون.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×