جەنگی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان وە ڕۆڵی توركیا لەم جەنگەدا!

سانا نەوزاد
  2022-10-12     1412

 دیسان هەڵگیرسانی شەڕ لە سوچێكی ئەم دنیایەدا هەردوو وەزیری بەرگری باكۆ و یەریڤان یەكتری تۆمەتبار دەكەن بە شكاندنی ئاگربەستی نێوان ئەم دوو وڵاتە , بەردەوامی ناكۆكیەكانی نێوان ئازەرباینجان و ئەرمینیا, ئاگربەستەكان چەرەسەری ڕیشەینین بۆ ناكۆكیە ڕەگ داچەقیوەكان. هۆكاری سەرهەڵدانەوەی جەنگی نێوان ئازەری و ئەرمینییەكان چیین! هەردوولا یەكتری تۆمەتبار ئەكەن بە دەسپێكردنەوە و هەڵگیرسانەوەی جەنگ , بەڵام ئەمە كێشەكە نییە بۆ هەموو لایەك ڕوونە كە ئەمە هەر بەردەوام ئەبێت ئەگەر چارەسەرێكی ڕیشەی نەكرێت, وە چارەسەرەكانیش زۆر گرانن لە كاتێكدا هەردوولا خۆیان و داواكاریەكەیان بە ڕاست دادەنێن و سیقەنەبوونێكی زۆر هەیە لە بەینیاندا وە هەنێ لە وڵاتان بەتایبەتی كە تێوەگلاون بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ لەم نێوەندگیریەدا وەكو توركیا كە ڕۆڵێكی باشیان نییە چوونكە ئەوانیش بەپێی بەرژەوەندی خۆیان لایەنگیری ئەكەن و لایەنگیری ئەو وڵاتەن كە سوودی زیاتر بۆ ئەوان هەیە. لیەنگیری لایەك واتای سەركوتكردنی لایە بەرامبەر!
ناكۆكی و جیاوازیەكانی نێوان ئەرمەنیەكان و ئازەریەكان بۆ ئەو كاتە ئەگەڕێتەوە كە لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی سۆڤیەت لە 1991 كە ئەرمینیا و ئازەرباینجان بەشێكبوون لە سۆڤیەت و پاشان سەربەخۆیان ڕاگەیاند بەڵام ئەم جیابوونەوە و سەربەخۆبوونە وە دیاری كردنی سنورەكان هۆ سەرەكیەكەیە بۆ ناكۆكیە بەردەوامەكانی ئەم دوو وڵاتە كە تا ئێستا بۆ سێ دەیەیە بەردەوامە و بە هەزاران شەهید و برینداری و ماڵوێرانی و ئاوارەبوونی لێكەوتۆتەوە. ناوچەی ناگرۆنۆكاراباخ ناوچەیەكەیەكی شاخاوی ناكۆكی لەسەرە لە بەینی  ئەم دوو وڵاتە كە زۆرینەی دانیشتوانەكەی بە نەتەوە پێكهاتووە لە ئەرمەنی بەڵام لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دانپێنراوە كە سەر بە وڵاتی ئازەرباینجانە. ئەوەی جێی باسە دانیشتوانی كاراباخ كە ئەرمەنن جگە لە كەمینەیەكی نزیك سنوری نێوان كاراباخ و ئازەربایجان نەبێت كە ئازەرین ! دان نانێن بەوەی كە لە ژێر حوكم و دەسەڵاتی ئازەریەكاندا بن و ئەوان ئەیانەوێت بەشێكبن لە خاك و دەسەڵاتی ئەرمینیا ,كە  ئەمەش هۆی سەرەكی ساڕێژ نەبوونی ئەم جەنگەیە, كە وەك بۆمبێكی چێنراو دانراوە و زوو زوو دەتەقێتەوە بەهۆی ئەوەی ئەرمەنیەكان قبوڵیان نییە لە ژێر حوكمی ئەزەریدا بن و وە ناوچەی كاراباخیش بە ناوچەیەكی مێژووی ئەرمینی دادەنرێت بەهۆی بوونی كڵێسەی دێرین تێیدا كە وەكو ئەوەی دیارە نابێت ناوچەیەكی ئازەری بێت چوونكە ئازەرباینجان وڵاتێكی موسوڵمان و زۆرینە مەزهەب شیعەن بە پێچەوانەی ئەرمینیاوە كە یەكەم وڵات بووە لە ناوچەكەدا كە كریستیان بووە, بەلایەنی كەمەوە ئەمە لە ڕووی ئەرمەنەكانەوە چوونكە ئازەریەكانیش ئەم ناوچەیە بە هی خۆیان دائەنێن و بەڵگەی مێژوویان هەیە ئەوانیش, ئەوەی دیارە كە هەر لە سەربەخۆ بوونی ئەم دوو دەوڵەتەوە ئەم كێشەیە هەی تا ئێستا و بەهەڵواسراوی ماوەتەوە هەرچەد هەوڵی دیبلۆماسی زۆر دراوە لەلایەن دەوڵەت و ڕێخراوە جیهانییەكانەوە بۆ چارەسەركردن بەڵام هەر بە ئاگر بەست دواخراوە و دیسانەوە سەری هەڵداوەتەوە. هەرچەندە كاراباخ هەرێمێكی دیفاكتۆیە و سەربەخۆی خۆی ڕاگەیاندوە هەر یەكەم جەنگەوە وە بەدەست ئەرمینیەكانی دانیشتوی هەرێكی كاراباخن . ئەرمینیا بۆ ماوەیەكی باش كاراباخی گرت و لەژێر حوكمی ئەواندابوو بەڵام ئەمە پێچەوانە بۆوە لەگەڵ پشگیری كردنی وڵاتان بە تایبەتی توركیا بۆ ئازەرباینجان بە پێدانی چەكی جەنگی پێشكەوتوو ڕاهێنانپێكردنی سەربازە ئازەریەكان وە ئەرمینیا توركیای بەوە تۆمەتبار دەكرد كە چەكداری سوریشی هێناوە بۆ شەڕ دژی ئەرمینیا. بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە لەكاتی بوونی ئم جەنگە بۆ ماوەیەكی زۆر توركیا لەم ساڵانەی دوایدا بڕیاری دا بە ڕاستەوخۆی بێتە ناو جەنگەكەوە و لایەنی ئازەریەكان بێت, ئەمەش هۆكاری خۆی لە پشتەوە هەیە ئەوەی دیارە توركیا لەدوای هاتنی ڕەجەیب تەیب ئۆدوغان بۆ سەر دەسەڵەت لەگەڵیشیا سیاسەتی دەوڵەتی توركیا گۆڕا پێشتر سیاسەتی توركیا زیاتر ئەوە بووە كە خۆی بەدوور بگرێت لە كێشەی دەوڵەتە دراوسێكانی تا حەدێك بەڵام ئێستا ئەوەی ئەبینرێت پێەوانەیە و كەم تا زۆر دەستێوەردانێكی زۆری هەبووە لە ناوچەكە هەر لە لیبیا و سوریا و هەرێمی كوردستان وە كێشەی زۆر لەگەڵ یۆنان و دەوڵەتانی لەسەر دەریای ناوەڕاستن جگە لە بوونی كێشە بۆ دەوڵەتانی ئەوروپا, وە پاڵپشتیەكانی توركیا بۆ ئازەربایجان بە دڵنیایەوە هۆكاری زۆری لە پشتە كە لێرەدا پۆلێنیان دەكەین بۆ هۆكاری ئیتنیك, ئاین, ئابووری.
ئیتنیك : زۆر كات ئۆدۆغان ئەمەی دووبارە كردۆتەوە لەگەڵ ئازەریەكاندا كە "ئازەرباینجان و توركیا یەك نەتەوە و دوو دەوڵەتن"  زۆر لێكچوون و هاوبەشی هەیە لە نێوان زمان و كلتوور ی هەردوو لادا جگە لە هەبوونی بە نەتەوە تورك لە ئازەرباینجاندا. بابەتی ئاین دیسانەوە هۆكارێكە كە ئەرمینیا یەكەم دەوڵەتی كریستیانە كە سەربەخۆی وەرگرت لە ناوچەكە و لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانیدا ئەرمەنەكان لەلاین توركەكانەوە زۆر كوشتار و نەڕەحەتیان دیت و هەروەها جینۆسایدی نەتەوەی ئەرمەن لە جیهاندا دانی پێدانرا لەلایەن دەوڵەتی عوسمانیەوە بەڵام تا ئێستاش بەشێكی بەرچاو لە  توركەكان بەڕاستی ئەزانن و شانازیشی پێوە ئەكەن, ئەم ڕق و جیاوازی ئیتنیك و ئاینە زۆر لە مێژەو كۆنە لە نێوان تورك و ئەرمەنیەكاندا. بەڵام دەتوانین بڵێن هۆكارە ئابووریەكە باوكی هەموویەتی ئەوانەی تر بە هۆكاری لاوەكی و ڕەمزی و ڕاكێشانی سۆز و دەرخستنی دڵسۆزی بێت. چوونكە پاڵپشتی توركیا بۆ ئازەربایجان سوودێكی زۆری هەیە بۆ توركیا ئەویش ئەوەیە كە ئازەربانجان وڵاتێكی دەوڵەمەندە بە نەوت و گازی سروشتی كە لەهەمان كاتدا سەرچاوەیەكی گەورەی دەرەكی گازی سروشتیە بۆ توركیا, كە لەم دوایەنەدا ئەزەرباینجان و توركیا تورەی و نیگەرانی خۆیان دەربڕی بەوەی كە هێرشیان كردۆتە سەر بۆری گازی نێوان ئازەرباینجان و ئەرمینیا , وە لە كاتی گرتنەوەی كاراباخ هەندێ لە سنوری ئەرمینیاش دەسی بەسەرا گیرا كە پێكهاتبوو لەو ناوچانە كە ئاسانكاری درووسكا بۆ هاوردەكردنی گاز بۆ توركیا.
لە كۆتایدا ئەم جەنگە درێژی خایەندووە و درێژ دەخایەنێت بەپێ لێدوانی هەردوو وڵات بێت , بۆیە ئازەریەكان دەیانەوێت ئەم جەنگە بە یەكجار كۆتای پێبێنن بە بەكار هێنانی هێز و ناوچەی كاراباخ بخەنە ژێر دەسەڵاتی خۆیان كە هەواڵێكی دڵ تەزێنە بۆ ئەرمینیەكان, وە لە هەمان كاتیشدا ئەریمینیەكان چارەسەریان بۆ كۆتای هێنان بەم جەنگە برییتیە لە ناوچەی كاراباخ بخرێتە سەر سنوور و دەسەڵاتی ئەرمینیا و بە زۆرینەی دەنگی دانیشتوانی كاراباخ ئەمەیان دەوێت بەڵام ئازەریەكان ئەمە قبوڵ ناكان, وە سیاسەتی توركیا دیارە و دەوڵەتانی تریش تێوەگلاون و ڕۆڵی گرنگیان هەیە وەكو ڕوسیا , ئێران, ئیسڕایل, ئەمەریكا وە وڵاتانی ئەوروپی بەتایبەتی لە ئێستادا كە ڕووبەڕوی داڕمانی ئابووری و وزە بوونەتەوە  و بەدوای بەدیلی وزەدا دەگەڕێن جگە لە ڕوسیا.

 

سانا نەوزاد / دەرچووی بەشی سیایەت و پەیوەندیە نێودەوڵەتییەكان 
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×