دزی سەدە (مشتێکە لە خەروارێک)

لوقمان مصطفی صالح
  2022-10-26     457

ماوەیەکە لە سۆشیال میدیا و ناوەندەکانی راگەندنەوە دەنگۆی دزینی پارەیەکی زەبەلاح بڵاکرایەوە کە خۆی دەدات زیاد لە دووملیارونیوو دۆلار. لەلایەن چەند کۆمپانیایەکی بەرپرسانی عێراقەوە سەرپەرشتی دەکرێت بردراوە، کە بەدزینی سەدە ناوزەند کراوە. 

واتە لەمانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردووەوە تا مانگی ئابی ئەمساڵ بڕی دوو ملیار پێنچ سەد هەزار دۆلار لە هەژماری سپاردەی دارایی دەستەی گشتیی باجەکانی عێراق لە بانکی رافیدەین لەلایەن پێنج كۆمپانیاوە "دزرا" و بە دزی سەدە ناوی دەركردووە.

بەراستی سەیرەلەلام کە بەو دزیە واتە ئەو (دووملیاروونیوە) بوترێت دزینی سەدە.! لەبەر ئەوەی دزیەکە  لەساڵی ٢٠٠٤ ەوە  بەردەوامی ھەیە کە برەکەی ئەوکات دەگەیشتەزیاتر لە ٨٠٠ ملیار دۆلارو ھەرێمی کوردستانیش زیاتر لە ١٠٠ ملیار دۆلار داھاتیان ھەبووە و دیار نەماوە، ئەم داھاتە بەچەندین شێوازی جۆربەجۆر براونەتە دەرەوەی ووڵات.! بە گوێرەی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران بری پارە دزراوەکان دەگاتە سەدان ملیار دۆلار.!!

زۆربەی زۆری ئەم پارانە دیار نییە، یان ئاسەوارێکی بەژێرخانی ئابوورییەوە نییە، ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە ئەم پارانە بە شێوەیەکی نایاسای براونەتە دەرەوە.! کە بێگوومان ئەم بڕە پارە دزراوە بە دیکۆمێنت لە بەردەستی  دەستەی دەستپاکی و ئەنجومەنی روبەروبونەوەی گەندەڵی عێراقدا ھەیە.ھەر وەک ھەردوولایان رایان گەیاندووە کە دۆسیەی گەڕانەوەی پارە دزراوەکان پێویستی بە ئارامگرتن و پشوودرێژی هەیە، بە جۆرێك گەڕانەوەی بەشێك لە پارەکان. ھەرچەندە مبالغەیە کە دەڵێن  پێویستی بە زیاتر له ‌50 ساڵە.! چونکە لەم سەردەمی دنیای تەکنەلۆژیایەدا ئەگەر مەقسەدیان بێت ھیچ رێگریەک نیە

لەگەڵ ئەوەشدا بەڵێنیشیان لە ھەر یەک لە فەرەنسا و ئیمارات وەرگرتوە و گوایە ئامادەییان نیشانداوە بۆ ئەوەی هاوکاری عێراق بکەن لە گەڕاندنەوەی پارەکان.کە بەگوێرەی ھەندێک بەڵگەو سەرچاوە، بڕەکەی دەگاتە سەدان ملیار دۆلار کە  براوەتە دەرەوەو لەھەندێک بانک و حساباتی تایبەتی ھەندێک لەبەرپرسە سیاسییەکان و ژێردەستی ھەندێک کۆمپانیای گومان لێکراودان.

بە ووتەی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەیان راپۆرتی دەستەی نەزاھەو دیوانی چاودێری داراییان لە بەردەستدایە کە باس لەوەدەکەن زیاتر لە ١٠٠ ملیار دۆلار نازانرێت بۆچی خەرجکراوەو دیار نییە”.

بەوتەی  ئەندامی لیژنەی یاسایی لەئەنجومەنی نوێنەران، “گەندەڵییەکی زۆر لەعیراقدا ھەیەو دەیان وەزیر فەرمانی دەستگیرکردنیان ھەیەو زیاتر لە ١٤٠ بەڕێوەبەری گشتیش لەسەر گەندەڵی لەزینداندان”.

ئێستا ھاتوون باس لە برە پارەیەک دەکەن و ناویان لێناوە دزی سەدە دوای ئەوەی کە کەشف بوون و ھیچ چارێکیان نەما ئەوجا دانیان نا بە نەمانی ئەو برەپارەیە.! کە وەک دەڵێن ئەوە  تەنھا مشتێکە لە خەروارێک.!!

 باسی تەنھا لەماوەی (١١) مانگدادەکەن واتە لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢١ وە بۆ مانگی ئابی ٢٠٢٢ بە (٢٤٧) چکی بانکی لەدوو لقی بانکی رافیدەین
بري (٣٧٠١٣٨٠٨٨٢٠٠٠) سێ ترلیۆن و حەوت سەدو یەک ملیارو سێ سەدو هەشتا ملیۆن و هەشت سەدو هەشتاو دوو هەزار دینار سەحب دەکەن وادیارە هەموو پارەکەشیان بە کاش وەرگرتوەو گومان هەیە کە براوەتە دەرەوەی وڵات . چونکە لەومێژوەدا بری خستنەبازاری دۆلار زۆر زیادی کردبوو
بۆ زانیاریش یەکێک لەکۆمپانیاکان ناوەکەی کوردیەو خاوەنەکەی تەنها (٢١) بیست و یەکساڵ تەمەنیەتی و جنسیەکەی لە هەولێر دەرکراوە .ودووکۆمپانیایان هەمان پاریزەریان هەیە.

ئەگەر نیازیان ھەبێت عیراق و ھەرێمی کوردستانیش دەتوانن بەمەرجێ ھەموو ھەوڵ و توانایەکیان بخەگەڕ و بەدواداچوون بۆ ئەو پارانە بکەن کە بە شێوەی نایاسایی براونەتە دەرەوە، ئەویش لەڕێگەی (بەشی بەدواداچوونی تاوانە زیرەکەکان لەپۆلیسی ئینتەرپۆڵ، رێکخراوی (یو ئێن دی ئۆرسی) سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، رێکخراوی واڵ بانک و رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی”. 

-یاخود  وەک ئەو پسپۆرە عێراقیە کە دەڵێت لە ڕێگەی جێبەجیبکردنی :-

1- رێکەتنامەی ناودەوڵەتی دژی گەندەڵی ئیداری ودارایی ساڵی 2005 کە عێراقیش تیایدا بووە بەئەندام لەساڵی 2007 ەوە.

2- مادەی 50 لە پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە دەرفەت بە عێراق دەدا داوای یارمەتی نێودەولەتی بکات هەروەک بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش 2170 ی ساڵی 2014 بەپێی بەندی حەوتەم.

3- هەروەها عێراق دەتوانێ داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش بکات ئەو کەیسە حەواڵەی دادگای نێودەوڵەتی بکات بەوەی کە تاوانەکانی گەندەڵی بە تاوانی لە ناوبردنی بەکۆمەڵ و تاوانی دژ بەمرۆڤایەتی دادەنرێ.

بە دڵنیایەوە بە گەڕاندنەوە ئەو بڕە پارە زۆرە دزراوە کە قووتی خەڵکی عێراقە بە ھەرێمی کورستانیشەوە کۆتایی  نەک تەنھا بە قەیرانی دارایی دێ لە عێراق و ھەرێم  بەڵکو  دەتوانرێ سەرخان و ژێرخانی ئابوری عێراقی پێ ببوژێننەوەو خزمەتگوزاری ڕیشەیی پێبکرێت و بێکاری نەھێڵن لەسەرتاسەری عێراقدا.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×