گاندی و سەرەک وەزیرانی نوێی بەریتانیا!

محەمەد خۆشناو
  2022-10-29     409

مەهاتما گاندی سومبولی بەرزی مرۆڤایەتی و هیندستان ، کە هەموو توانای خۆی بۆ خەباتی ئاشتیانە و شەڕی سەربەخۆیی وڵاتەکەی و ڕزگارکردنی لە داگیرکاری ئینگلیزەکان تەرخانکرد ، بەتایبەتی لەگەڵ هەوادارانی بڕیاریدا شەڕی ئاشتی بە «ڕێپیوانی خوێ» بێچەک و  جل و خۆراکێکی  ساکار بەڕێوەببات و سەرکەوت و وڵاتەکەی ڕزگارکرد ، کەچی ئێستا یەکێک لە نەوەکانی بۆتە سەرەک وەزیرانی ئەو بەریتانیایەی کە بۆماوەی چەندان ساڵ هیندستانی داگیرکرد و خەڵکەکەی دەچەوساندەوە ، خەونی گاندی بە دەرکردنی ئینگلیز و سەربەخۆبوونی وڵاتەکەی هاتەدی ، بەڵام جیهان گۆڕاوە ئەوەتە ئەو نەوە نوێیەی کە ناوی ڕیشی سۆناک- ە لە کاتێکی جیاوازدا هاتۆتە گۆڕەپانەکە.
 

ڕیشی سۆناک بنەچە هیندی کە نە سپیپێستە و نە کریستانیشە و ، هەر لەسەردەمی پادشای نوێ ڕیتشاردی سێیەمەوە یەکەم جارە کەسێکی لەوجۆرە ببێتە سەرۆکی حکومەت ، کە گاپەرستێکی هیندۆسی و مردووی خۆیان دەسووتێنن و مانگا دەپەرستن و پیررۆزە لە لایان ، ئەم گەنجە چۆن توانی هەڵکوتێتە سەر دیواری پۆڵایینی روخسارە سپیەکان و خوێنە شینە پادشایەکان و بچێتە « ١٠ داوننگ ستریت» و لەسەر کورسی ئەوێ دانیشێت ؟! جێی سەرسوڕمان و پرسیارە چۆن دەبێت بۆ « تشرشل و ماکمیلان و تاتشەر و مێجەر و بڕاون » ببنە سۆناک؟! 
 

سۆناک کوڕی باوکێکی پزیشک و دایکێکی دەرمانسازی هیندیین و ، توانی لە وڵاتی هاوڵاتیبوون و قانوندا بە کلیلی  زانست و فێربوونی  نوێ بچێتە ئەو شوێنە ، هەرچەندە بوریس جۆنسۆن سەرەک وەزیرانی پێشوو توانای باشی لە پەیوەندی سەرکەوتوو هەبوو کە چەکێکی باشی ئەو سەردەمەیە ، بەتایبەتی بە باشی موخاتەبەی جەماوەری دەکرد و بەوە جیادەکرایەوە کە توانایەکی باشی لە گووتار و قسەزان و روحی نوکتەگووتن لەگەڵ هەندێک تووخمی دیکەی پەیوەندی سەرکەوتوو هەبوو ، بەڵام نفوزی بەهێزی سەرمایەداری دارایی لەنێوان نوێنەرانی پارتی پارێزگاران لە پەرلەمانی بەریتانیا وایکرد کە سۆناک دەربچێت و ، خودی سۆناک-یش هەروەک بەریتانیەکان دەیانگووت «کەسێکی دەوڵەمەندە» و ئەزموونێکی باشی لەکاری ئابووری لە ئارامکردنەوەی بازاڕی دراودا هەیە و لەدامەزراوە گەورە ناسراوەکانی دراودا کاریکردووە ، بەڵام گرنگترین شت کە وایکرد سۆناک لە «١٠ داوننگ ستریت» دابنیشێت بریتیە لەو بەهایە عیلمانیەی کە فەرمانڕەوایی هیندستان و بەریتانیای کرد.
 

سۆناک و ژنەکەی لە لیستی گەورە دەوڵەمەندەکانی بەریتانیان سامانەکایان نزیکەی هەشسەد و نیو ملیۆن دۆلارە… ئەو ناوە ڕیشی سۆناک بچووکترین سەرەک وەزیرانی «بەریتانیا» لە بنەچەیەکی نابەریتانی دەمێنێت  ، ئەگەر لە ئەرکی قووتارکردن سەرکەوێیت یان نشووستی بێنێت .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×