کونگرەی پارتی و خوێندنوەیەک بۆ داهاتووی ئەو پارتە

نزار پیرۆ
  2022-11-06     843

ئاساییە لەناو هەر حزبێکدا بیری جیاواز و بەرژەوەندی جیاواز و گروپی جیاواز و باڵی جیاواز هەبێت و ئەم کارە جێگای قبۆلە، تا ئەوکاتەی نەبووە بە مەترسی لەسەر داهاتووی ئەو حزبە. سروشتی ئەم جیاوازیانە دەگوردرێت بەجورەی حزبی سیاسی و  تێگەیشتنی سیاسی و ئاستی دیموکراسی و شوێنی جیوگرافی،  

و حزبەکانی هەرێمی کوردستان، بێ بەش نین لەم دیاردەیە  پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو حزبێکی خاوەن مێژۆیێکی درێژ لە خەبات و ئەوراز نشێو و لەتبوون و و جیابوونەوە، لە دەسپێکی دروستبوونی وهەروەها ، لە کاتی خەباتی شاخ و کاتی نەشەر و نەئاشتی لەگەل حکومەتە جیاجیاکانی عێراق، ئەو حزبە چەندین جار ئەم دەردەی بینیوە، بەڵام لەپاش راپەرین و لەبەر مەرکەزییەتی ئەم حزبە کە مەسعود بارزانی سەرکێشی دەکات و عەمۆ جومگەکانی بدەستەوەگرتووە هێزەکەشی هەر لەئەوە وە سەرچاوەی گرتووە، بویە یەگرتویەکی پێوە دیارە و ودورە لە لەتبوون و جیابوونەوە  ، بەڵام دوای هێزی ئابوری پارە و بزنس، پەرەی برد لە کوردستان و جومگەکانی دابەشکران لەسەر کەسە نزیکەکانی ناو  پارت و بنەماڵە، کە لە ئێستای کوردستان لێک جیاناکرێنەوە و ئەو حزبە کوردستانیانە پێکدێنن و پارتی یەکێکە لەو حزبانە بۆیە لە ناو پارتی دیموکراتی کوردستاندا، دەمێکە باس لەباڵی مەسرور بارزانی  و باڵی نێچیرڤان بارزانی دەکرێت و ئەو باسە شاراوەنییە و بگرە ئەندامەکانیشیان  جەخت لەسەر ئەو راستییە دەکەن و  لایەنە سیاسیە بەرامبەرەکانی پارتیش لەرێگای جیاوازەوە و سیناریوی جیاواز  بەراستەوخۆ، ناڕاستەخۆ، باسی هەڤرکی ئەو دوو باڵەی پارتی دەکەن.

من وەکو چاودێرێک بە دوای راستی و دروستی ئەو بابەتەوەبووم و چاوەڕوانی کونگرەی چواردەی پارتیم  دەکرد بۆ ئەوە رووی ناوەوەی پارتی ببینم و راستی و ناڕاستی ئەو بابەتەم بو ئاشکرابێت هەر چەندە پارتی هەوڵیدا ئەو کۆنگرەیە ئاساییبێت وئەو ناکۆکیانە بشارێتەوە، بەڵام نەیتوانی و چەندین روداو هاتنە پێش، کە ئەم ناکوکییانەی بەزەقی هێشتنەوە.

پێشەکی ئەوەی سەرنجی راکێشام و پێشتریش درکم پێکردبو ئەوەوەیە کە مەسعود بارزانی لەناو پارتی دیموکراتی کوردستان و لەناو دەستەڵاتی بنەماڵەکەی،  بارێکی گەورەی لەسەر مللە، تەمەن و چارەنووسی پارتی لەدوای خۆی و ئەو هەلومەرجانەی  باسمان کردن لەدونیای سیاسەتی هاوچەرخ و کاریگەری هێزی پارە و بزنس لەسیاسەت و بەتایبەت لەناو پارتی کە هەموو جومکەکانی ئابووری هەرێمی کوردستانی لەبەردەستە و پێشبرکێی بەدەست هێنانی هێز و پارە لای کەسە نزیکەکانی خۆی و مەترسییەکانی لەسەر داهاتووی پارتی، زیاتر ئەوە بارەی قورسترکردووە.

مانەوەی مەسعود بارزانی وەک سەرۆکی پارتی بەدەنگی هەموو ئەندامانی کونگرە بە ناچاری و  بەبێ ویستی بارزانی خۆی، کە چوون لەوتارەکەیدا جەختی لەسەر ئەوە کرد، و لەهەمانکاتدا هێشتنەوەی پاسەوانەکونەکانی ناو  پارتی لە سەرکردەکانی پێشو بە تەزکییەی بارزانی بۆ ئەوەی هاریکاریبن لە راگرتنی تەرازووی ناو پارتی، هەر زوو وە لەدسپێکی کونگرە ئەو کارە کرا،  بەڵام کشانەوەی دوو لەو سەرکردانەی پێشووی پارتی، کە لەسەر بالی نێچیرڤان بارزانی  لە قەڵەم  دەدرێن، بەویستی خۆیان  و لەبەر باری تەندروستی بێت یان ئەگەری تری لەدواوەبێت، هەروەها وەستانی پروسەی دەنگدانی ئەلکترۆنی کە وترا بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکەوە بووە، ئەوەش ئەکرێت ببێتە جێگای گۆمان و هۆیە راستەقینەکەی بێ باوەری بالێک لەو باڵانەبێت  بەو ئامێرانە کە دەستکارییان تێدا کرابێت و بووە هوی ئەوەی لە ئەنجامدا پروسەی هەلبژاردنیان بگۆردرێ بۆ پروسە کلاسیکییەکەی جاران .

دابەشکردنی جێگاکانی ناو کونگرە و دووری و نزیکی کەسەکان لە مەسعود بارزانی و دانانی کورو ئامۆزا لە راست و چەپی بارزانی و وەهەروەها پێشنیارکردنی نێچیرڤان بارزانی وەکو جێگری یەکەمی پارتی لەلایان مسعود بارزنییەوە و دوای ئەوە دەست نیشانکردنی مەسروور بارزانی وەکو جێگری دووەم لە لایەن نێچیرڤان بارزانییەوە، ئەم هەنگاوانە هەنگاوی خۆرستی نین و پێشوەخت ئەبێت دارێژراوبن و خوێندنەوەی بۆ کرابێت و ئامانجی لەپشتبێت.

ئەو هەنگاوانەی پارتی لە ڕۆژی یەکەمی کۆنگرە ئەنجامیدا وامان پێ دەڵێن، لە پاش نەمانی بارزانی، هەر هەلومەرجێکی نەخوازراو لەناو پارتی و لەناو هەردوو  باڵەکەی ناو پارتی روبدات ، پارتی وەکوو حزب بە وجودی پاسەوانە کۆنەکانی لە سەرکردایەتی پارتی وەکو پارێزەرانی پارتی، پارتی شڵەژانی تێنەکەوێت و بە گوێرەی پەیرەو و پرۆگرامی پارتی زامنی ئەوەبکەن کە سەرکێشی پارتەکە بۆ جێگری یەکەم بێت، گەر خوێندنەوەیەک بۆ کۆنگرەی چواردەی پارتی بکرێت ، وا دەردەکەوێت کە باڵی مەسروور بارزانی هەمۆ جومگەکانی کونگرەیان بەدەستەوەبووە و ئەوە وادەگەیێنێت کە سەرکێشی و ئاڵای پارتی پاش مسعود بارزانی لە دەست مەسروور بارزانیدا دەبێت و جێگورکێ یەکەم بمانەوێت و نەمانەوێت روودەدات و وەکو هەرخودی مەسعود بارزانی لە وتارەکەیدا ووتی هەر شتێک کوتایی خۆی هەیە و داوی دێت، بەبووچونی من جێگرەوەی یەکەم بو ماوەیەک دەمێنێت بەڵام زۆر نابات و بە ویستی خۆی،  جێگای خوی بۆ جێگری دووەم جێدێڵێت، بێ ئەوەی لە بازنەی بنەماڵ و بەرژەوەندیەکانی بچێتە دەرەوە. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×