سینارۆکانی بەردەم گۆڕانی بەهای دینار ی عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی

عیماد مەحمود
  2022-11-08     470

لە گرنگترین، پایەکانی متمانەی ئابوری بۆ هەر دەوڵەتێک، جێگیر بوونی بەهای دراوەکەیەتی، لە مێژووی ئابوری عێراقدا چەندین جار گۆڕانکاری بەسەر بەهای دیناری عێراقیدا هاتووە، لەپاش کۆتای هاتنی دەسەڵاتی عوسمانی . سەرەتای ئینتیدابی بەریتانی ،بانکی نیشتیمانی دروست بوو له ساڵی 1931 یەکەمین کاری دەرکردنی یەکەم چاپی دراوی عێراقی بوو لە ساڵی 1932دا یەک دیناری عێراقی بەهاکەی بەرامبەر 4,86 چوار دۆلار هەشتاو شەش سەند بووە، تا ساڵی 1989 لە نێوان بەهای ئاماژە پێکراو تا 3,20 سێ دۆلارو بیست سەنت ، بووە.
 

شکاوترین بەهای دیناری عێراقی لە مێژوودا

له نیوەی یەکەمی ساڵی پاردا ۲۰۲۱ بانکی ناوەندی عێراق بە ڕاوێژ لەگەڵ صندقی دراوی نێودەوڵەتی ، بانکی نێو دەوڵەتی، یەکێتی ئابوری جیهانی ، کەسانی ئەکادیمی لە بواری ئابوری و دراودا، بڕیارە قورس و ناجاریەکەیدا، هەستا بە دابەزاندی بەهای دراوی نیشتیمانی عێراق ،دینار بەرامبەر دۆلار بە ڕێژەی سەدا23 .
ئەم گۆڕانکارییە کۆمەڵێ کاردانەوەی ئابوری بە دوای خۆیدا هێنا لە گرنگترینیان شڵەژانی بازاڕەکان و کارو پرۆژەکان ، جووڵە بازرگانیەکان بوو، کە ئەمانەش شانبەشانی گۆڕانکاریەکه هەڵاوسانی نرخی تۆختر کردەوە بە ڕێژەی سەدا23 بۆ سەرجەمی نرخی کاڵاو شمەک و خزمەتگوزاریەکان، لە گرنگترین بیانوەکانی بانکی ناوەندی کەمبوونەوەی یەدەگی عێراق بوو لە دراوی بیانی، دۆلارو کەمبونەوەی دراوی ناوخۆی سیولە لە خەزێنەی دەوڵەتدا ، وویستراو وە توانرا یەدەگی لە دراوی بیانی و زیادکردی سویلەی خۆی بۆ خەزێنەی دەوڵەت ، بەڕێژەی سەدا 23 زیاد بکات. بەو گۆڕانکارییە.
ئەگەر ئابوریانە تەماشای ئەم گۆڕانکاریە بکەین عێراق باشترین بژاردەی هەڵبژارد لە نێوان خراپ و خراپتریندا بۆ دەربازبوون لەو قەیرانەو داڕوخانی ئابوری.

کاریگەریەکانی ئەم گۆڕانکاریە لە سەر بژێوی هاوڵاتیانی عێراق
ئەم گۆڕانکاریە ڕاستەوخۆ بە هەمان بڕی داشکێنراو کاریگەری لەسەر ژیانی هاوڵاتیان بە جێهێشت، بە تایبەت ئەو کەس و خێزانانەی کە داهاتیان سنوردارە، ئاشکرایە کە عێراق بە گشتی بە هەرێمی کوردستانیشەوە ، پشت بە ستون بە هاوردەی شمەکی دەرەکی بە ڕێژەی سەدا 90 بۆیە هەرداشکانێک لە دراوی نیشتیمانی بەرامبەر دۆلار بەو ڕێژەیە دەبێتە هۆی هەڵاوسانی نرخ لە سەر کاڵا و شمەک و خزمەتگوزاریەکان .لە سەر هاونیشتیمانیان.
پێشبینی نەتەوەیەگرتووەکان و ڕێخراوە ئابوریەکان بۆ زیاد بوونی ڕێژەی هەژاری لە عێراق بۆ دوو هێندە بووە. پێش گۆڕنکاریەکە ڕێژەی هەژاری لە عێراق 2,700,000 واتە ، ئەم ڕێژە پێشبینی کراو بووە بۆ سەروو پێنچ هاوڵاتی عێراق، هەرچەندە عێراق کۆمەڵێ ڕێوشوێنی گرتە بەر بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەو حاڵەتەو کەمبوونەوەی کاریگەریەکانی وە زیاد کردنی بەشە خۆراکی هاوڵاتیان ، بیمەی کۆمەڵایەتی خێزانە هەژارو کەم دەرامەتەکان، بەڵام کۆمەک کردنەکە لە ئاست بارگرانی دۆخەدا نەبووە ، وە نەتوانرا بەر بە هاڵاوسانی نرخ بە گشتی بگرێت، وە ئاماژەمان پێدا ، کە ووڵاتی ئێمە ووڵاتێکی بە کاربەر و تاک سەرچاوەیە، بۆیە هەوڵەکان لەو بارەوە ناگات بە ئامانچ.
ناوە ناوە دەبینین و دەبیستین کە جارێکی کە گۆڕانکاری بە سەر بەهای دراوی عێراقی دێتەوە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی ، هەرچەندە شتێکی فەرمی نیەو بەردەوام بانکی ناوەندی ئەو هەواڵانە بە درۆ دەخاتەوە، وە ، دڵنیای دەدا لە بەردەوامی ئەو گۆڕانکاریەکان، بە هەمان مەودا فشارەکانی شەقامی عێراقی، بەشێک لە سەرکردەو کوتلە سیاسیەکان، ئەندامانی پەرلەمانی عێراقیش بەردەوامە بۆ گۆڕانکاری بەسەر بەهای دینار بەرامبەر دۆلار، له گرنگترین سینارۆکانی بەردەم ئەم گوڕانکاریە کامانە؟ کامیان لە بەرژەوەندی سیاسەتی نەختینەی و دارایی عێراقە؟

سینارۆی یەکەم ، گەڕانەوەی بەهای دیناری عێراقیە بۆ پێش گۆڕانکاریەکان.
سینارۆی دووەم . دەسکاری نەکردنی ئەو گۆڕانکاری کە کراوە ، واتە هەر وە ئێستا بمێنێتەوە.
سیناریۆی سێیەم . دەسکاری و گۆڕانکاریە لە بەهای دیناری عێراقیە بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بە ڕێژەی ٪ ٨ بەرز بکرێتەوە. واتە 100$ بەرامبەر 135 هەزار بکرێت.

کامیان بۆ دۆخی عێراق گونجاوە، یان ئەگەری کامیان زیاترە بۆ جێبەجێ کردنی؟
ئەوەی بۆ ئێستای ئابوری عێراق گونجاوە، هێشتنەوەی بەهای ئێستایە بەو جۆرەی کە هەیە، لەڕووی ناوخۆییەوە کاریگەری لەسەر زیادبوونی داهاتی عێراق کردووە بە ڕێژەی سەدا 23 لە لایەک ، وە هۆکار بووە بۆ پاراستنی عێراق لە دارووخانی ئابوری ، و زیاد کردنی یەدەگی دۆلار،
لە ڕووی دەرەکیشەوە تا ڕادەیەک عێراقی لە ناوچەی متمانەی بازنەی خۆڵە مێشی هێشتۆتەوە، واتە لە ئاستێکی متمانەی مام ناوەندیا گیرساوەتەوە، و متمانەی زیاتری بە سەرمایەدارو وەبەرهێانی دەرەکی داوە، تا بەردەوام بن و سەرمایەی خۆیان لە هەرێم و عێراق بە گەڕ بخەن،
سەرەڕای ئەمانە عێراق ووڵاتێکی تاک سەرچاوەیە لە کۆکردنەوەی داهاتدا، کە ڕێژەی سەرو سەدا 90ی لە نەوتە.
نەوتیش کاڵایەکی بەردەوام نیە، چ لە ڕووی بڕەوە، چ لە ڕووی نرخەوە، بۆیە گرنگە عێراق و هەرێم لە ئێستادا کار لەسەر پاشەکەوت کردنی سەرڕێژی زیادەی فرۆشتنی نەوت بکرێت، بۆ ڕۆژکارێک کە دەستیان بە هیچ نەگات، ڕەنگە ئەم هەواڵ و تێڕوانینیە دڵی خوێنەرو هاونیشتیمانیانی عێراق خۆش نەکات، بەڵام ئەمە وێنە ڕوون و گونجاوکەی ئابوری عێراق و هەرێمم.

سیناریۆی دووەم، زۆر دوورە لە واقیعەوە، هەرگیز عێراق ناگەڕێتەوە دۆخی پێش گۆڕانکاریەکە.

سێیەم سیناریۆ ، ئێستا زۆرترین چاوی لەسەرەو تا ڕادەیەکیش بە واقیعی و گونجاو دادەنرێت ، بۆ گەلی عێراق و سیاسەتی نەختینەی عێراق، واتە به چارەسەرێکی باش و مام ناوەندی دەژێرێت، کە ئەویش جێگیرکردنی بەهای 100$ لە بەرامبەر ١٣٥ هەزار دیناری عێراقی، گومان و پێشبینی دەکرێت گەر بۆ ئەمساڵیش نەبێت لە بودجەی خەمڵێنراوی ساڵی 2024 دا ئەوە جێگیر دەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×