ژیان لەنێوان دوێنێ و ئەمڕۆ

ژیروان دەرگەڵەیی
  2022-12-16     584

ساڵی ڕابردوو ژیان و بارودۆخ ڕێکتر بوو لە ژیانی ئەم ساڵە هەموو ساڵێك خۆزگە ئەخوازین بەساڵی ڕابردوو، چونکە ڕابردوو هەمیشە خۆشترو بەقەناعەتربووە لە ناو کوردا، هەژدە ساڵ پێش ئێستا هەرچی ئیمکانیاتی تەکنۆڵۆژی و ئاسانکاری هەیە بە شێوازیکی کەم هەبوو بەڵام ژیان خۆشترو بەتام تر بوو.،

 

هەموومان دەخوازین بگەرێینەوە بۆ ژیانی ساڵانی گوند و ماندوو بونێکی بەنرخ بە ئارەقەی نێو چاوانت و دەستەکانت بژێوی ژیانت پێك دەهێنا، بەشەرەکان هەموویان بە قەناعەت بوون وژیانیان  لا ئاسایی بوو فەرقی گوند و شار نەبوو.، ئێستا لە هەرکەسێك ببپرسی خۆزگە دەخوازێت بە ژیانی ڕابردوو هۆکار چیە؟ ئایا کۆمەڵگاکەمان و مرۆڤەکانمان بەرەو پاش هەنگاو دەنێن یان ژیانی ئەوسەردەم سادەو ساکار بوو، نەخێر ئێمەی کورد هەرچەندە پێش دەکەوین ئەوەندەش دوا دەکەوین ، پێچەوانەی دوونیاو هەموو ووڵاتانی کەنداوی عەرەبی.، 

 

بدەسەڵاتی حوکمەتی کوردی لە دوای پڕۆسەی ڕزگاری عێراق هیچ هەنگاوێکی ستراتیژی و ئابوری سەربەخۆو نەهاویشت تەنها بوو بەکار هێنەرو ساغ کردنەوەی کاڵای بازرگانی بیانی و هیچ هەنگاوێکی بە ئاراستەی بەرهەم هێنانی شۆرشی شەریکات پیشەسازی ناوخۆی دا نەهاویشت کە دەرهاویشتەکەی ڕۆژگاری ئەمڕۆی لێ کەوتەوە، پشتی بە ئابوری ناوخۆو هەرێمی نەبەست و خەڵکی فێرە موچە خۆری و دەرپەراندن کرد لەگوندەکانەوە بەرەو شار بەناوی سەقافەتی شار وگوند منافەسەیەک دروست بوو بۆ دوبەرە واتە خەڵکی شار خۆی پێ موسەقەف تردەبینی لە چاو خەڵکی گوند چونکە ئەگەر ستراتیژیەتی حوکمەتی هەرێم لەو سەردەمەی ساڵانی دەسەڵات دا چەند پڕۆژەی بەخۆماڵی کردنی گوندی هەبا هەرگیز لە هیچ  کەسێک گوێمان لێ نەدەبوو خۆزگە بخوازێت بە ژیانی ڕابردوو، کە بەشان و بازووی خۆی بەڕەنجی دەستی خۆی ژیانی دەکرد .،

 بەڵام هەرچی میللەت دوونیا هەیە هەرساڵەو تەکنۆلۆژیایەکی نوێ بەرهەم دێنێت و نمایشی دەکات کەچی ئێمە خۆزگە بەژیانی ساڵانی ڕابردوو دەکەین چونکە ئەو کات خەڵک فێری موچە خۆری نەکرابوو ژیان رەنج بازوو بوو، کەچی ئێستا ژیان زۆر سەخترە لە ژیانی ڕابردوو ئابوری تاک بازاڕی داگیر کردووە هەرچی بەرووبوومی بیانیە لێرە ساغ دەکرێتەوە،.

 

پەندی کوردی دروست تەعریفە لە ڕابردووی خۆمان کە خۆزگە بە ڕابردوو دەخوازین نەک داهاتوو چونکە داهاتوومان نادیارە، چارەنوسمان دیار نیە کە بەیانی چی ڕوودەدات ئەمەش دیاریدەیەکی دەروونی ناروونی دروست کردووە لە زهنی تاکی کورد دا کە ماشااللە لە رابردووی خۆی دەکات سەرەڕای ئەو هەموو سیستەمە تەکنۆ کڕاتە و دیجیتاڵیە ،کە نەی توانیوە ئایندە دروست بکات کە تەنها خۆزگەکەی ساڵی ڕابرددمان لەبیر بباتەوە ، ساڵی ڕابردوو حەوت هێلکە بوون بەهەزار بەڵام ئەوساڵ دوو دانە کەم کرانەوە بوون بە پێنج دانە بە هەزار، ساڵانی ڕابردوو لیترێ بەنزین بە چوارسەد دینار بوو ئەمساڵە هەڵاوسان دروست بوو لە بەنزینا، بۆیە خۆزگەمان خواست بە ساڵی پار، ساڵانی ڕابردوو نرخی دۆڵار بەرامبەر دیناری سەدامی هەرزانترو بێ نرخ تر بوو ، بەڵام ئەوساڵ دیناری سودانی نخوس وەزیر هەڵاوسانی بەخۆوەدیت،ساڵی پار نرخی یەک کیلۆ مریشکی زیندوو بە هەزارو دوسەدو پەنجا بوو، کەچی ئەم ساڵە بە سێ هەزار تا چوار هەزارە، جا بۆیە دڵمان بە ڕابردوو وە خۆشترە،پار لەوەختی خۆی دا ئاودەهات و کارەبا دەهاتەوە پارەی مۆلیدەی ئەهلیەکان کەمتربوو ئەم ساڵە  دوو ئەوەندە هاڕەی کرد.

 پێشی هەڵبژاردن دەکرا کەچی ئێستا تەمەنی پا ر لە مان درێژ دەکرێتەوە،جاران نەوت هەبوو بۆ سۆپای ماڵ کەچی ئێستا بە جلیکانیش دەفرۆشرێ و گرانە، جاران هەناری خۆماڵی هەبوو کەچی ئێستا هەناردە دەکرێت و لەهەمان کاتیشا له ووڵاتانی تریش هاوردە دەکرێت. ئیمامی عەلی  دەڵێت" هەر کاتێک بینیت ستەمکار بەردەوامە لە ستەمکردن بزانە سەری خۆی دەخوات، ستەم لێکراویش رۆژێک هەر دێت سەرکەوێت.بۆیە ئێمە ساڵ بەساڵ مانگ بەمانگ غەدرمان لێ دەکرێت کەبۆچی پێش ناکەوین بۆچی سیستەمی ژیانی ئێمە هەردەم لە لێواری دارمانە و هەرگیز تا ئێستاچارەنوسمان دیار نیە، لە کۆتایش دەڵین هەمووی خەتای میللەتە ، ساڵانی پێشوو هەموو بەروبومێك هی ناوخۆو ئارەقەی نێو چاوانی کرێکارو خاوەن کشتوکاڵ بوو ، بەڵام ئەم  ساڵە هەموو شتێ کوپی ڕایت کراوە، دەسکەی تور ساڵان باش بوو کەچی ئێستا کۆپی ڕایتە، بەروبوومە میوەیەکان بەشی زۆری هاوردەن و کوپی ڕایتی تورکیاو ئێرانن.

 ساڵانی ڕابردوو ژن و فیلەرو بۆتۆکس نەبوو ژن ئیدارەی پیاوی دەدا لەژێر چادرێکیش  بایە بەڵام ئێستا لە شارو فێلاو ژیانی برژوازیەت و مۆدێڵ نەبێت قەبووڵ ناکات، ساڵانی پێشی نرخ و پێکهاتەی کۆمەڵگە سەنگی هەبوو ، لە هەموو شتێك دەڵێین ساڵ بەساڵ خۆزگەمان بە نرخی پار تەنها و تەنها نرخی خوێ نەبێت ئەو نەگۆڕاوە وەک خۆی ماوەتەوە.گۆرانی شاعیر دەڵێت بڵێن بە یار، بڵێن بە یار، یاری نازدار،

سەد هەزار جار خۆزگەم بە پار، منی هەژار.

کەواتە ئێمە گەلێکی هەرە داماو هەزارین  کە خۆزگە بە پێشەرۆژ ناخوازین  خۆزگە بە پێش خۆمان دەخوازین.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×