زەمینلەرزە لە نێوان سزای ئیلاهی و تیئۆری پیلانگێڕی

نەوزاد شوانی
  2023-02-10     369

هەر لە دوای زەمینلەرزەکەی باکور و رۆژئاڤای کوردستان بڕێکی زۆر بیرورای جیاواز لەسەر هۆکاری ئەو کارەساتە سروشتیە ئامرازەکانی سۆشیال میدیای کوردی بە خۆیەوە خەریک کردووە. هەندێک مەلاو بانگخواز ئەڵێن سزای ئیلاهیە بە هۆی فرەبوونی گوناهکارییەوە و هەندێکی تر دەڵێن پیلانی تورکیایە بە هاوکاری ناتۆو ئیسرائیل و چەند وڵاتێکی تر و لە پاڵیاندا پرێکی کەم شیکاری زانستی دروستیش هەن.

زۆر گوترا لە سەرئەوەی ئایا زەمینلەرزەکە سزای ئیلاهیە بە هۆی زۆربوونی زینا و گوناهەوە یا بەرگری نەکردن لە قورئان لە بەرامبەر سوتاندنی و وڵامی خۆیان وەرگرتەوە. ئەوەی لەم وتارە ئەمەوێت ئاماژەی پێ بدەم  دوو  بابەتن، دوەمیان ئەو بیروڕایەیە کە دەڵێ زەمینلەزەکە پیلانە دژی کوردە بە بەکارهێنانی چەک یا سیستەمی هارپ (HARP یا  هHARRP ( . بەڵام بەر لەوە دێمە سەر ئەو هەواڵانەی کە دەڵێن زەمینلەرزەکە پێشبینی کراو بووە!  سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم کەمن پسپۆر نیم لە بواری زەمینناسیدا و ئەوەی لێرەدا ئەیڵێم تەنها  بەرهەمی خوێندنەوە و گەڕانی خۆمە لەسەر ئەنتەرنێت لەسەر ئەم بابەتە و بەتایبەتیش دوای ئەم زەمینلەرزەیە.

 بە پێی راپۆرتێکی گۆڤاری ( Newsweek)  فرانک هوگەربیتس  کە تۆێژەرە لە دەزگای SSGEOS کوەتکراوەیSolar System Geometry Survey کە بە واتای (روماڵی ئەندازەیی سیستەمی خۆر) بەر لە سێ رۆژ لە زەمینلەزەکە لە ئەکاونتی خۆی لە تویتەر  نوسیویەتی ( زوو یا دەرنگ زەمینلەرزەیەک لەسەروی ٧،٥ پلە لە تورکیا و سوریا و ئوردن ولوبنان رووئەدات) بڕوانە ئەم لینکە:

https://twitter.com/hogrbe?s=11&t=nwokOqDMmBcK0P58Lg5Kww

هەر لە هەمان راپۆرتدا ئاماژە بەوە کراوە کە دەزگای روماڵی جیۆلۆجی ئەمریکی  (USGS) دەڵین هیچ ئامرازو رێگایەک نیە بۆ پێشبینیکردنی رۆژ وکاتی زەمینلەرزە و رووی نەداوە زانایەک یا دەزگایەک توانیبێتیان پێشبینی زەمینلەرزە بکەن.  ولیام بارنهارت رێکخەری پرۆگرامی مەترسیەکانی زەمینلەرزە لە هەمان دەزگا ئەڵێ ( زەمینلەرزە دیاردەیەکی پێشبینیکراو نیە و کەس ناتوانێ بە وردی پێشبینی شوێن و پلە وکاتی بکات. گوتارێک لە سۆشیال میدیا بڵاۆبۆتەوە کە بەرێکەوت هاوکات بوە لە گەڵ رودانئ زەمینلەرزەیەکی گەورە لە ناوچەکە.  پێشبینی ئەوەی بڵیی زەمینلەرزەیەکی گەورە لەناوچەکە ئەدات لە رووی شوێنەوە دروستە، جونکە ناوچەکە ناودارە بەوەی هێڵیکی کارای جوڵە تەکتۆنیەکانە، بەڵام هیچ راستیەکی زانستی لەوەدا نیە بگوترێت زەمینلەرزە بە هۆی شوێن و جوڵەی تەنەکانی سیستمی خۆرەوە روو ئەدەن). بە پێی پیوەرەکانی  (USGS) پێشىینی پێوستە ٣ مەرجی تێدا بێت: شوێن، کات و پلە. زانست لە ئاستی ئێستای دا دەکارێت بڵێت لە ماوەیەکی زەمەنی دیاریکراو بە ساڵ زەمینلەرزەیەکی گەورە لە ناوچەیەکی دیارەکراو رووئەدات( .  بڕوانە ئەم لینکانە

http://Eerie Prediction About Turkey Earthquake Goes Viral (newsweek.com)

Researcher 'Predicts' Turkey Earthquake 3 Days Prior (greekreporter.com)

زوربەی سەرچاوە زانستیەکانی تریش ئەم رایەی بارنهارت پشتراست ئەکەنەوە.

بابەتی دووەمی  وتارەکە تیشک خستنە سەر ئەو بۆچونانیە کە زەمینلەرزەکە دروستکراوە و بە چەک یا سیستەمی هارپ و تورکیا بە هاوکاری چەند وڵاتێکی تر یا ناتۆ ئەنجامی داوە. لە گەڕانم بە دوای هارپدا لە سەر ئەنتەرنێت تانها ٢ ئەنجامم چنگکەوت:

یەکەم: هارپ بە سپێڵی HARP کە کورتکراوەی High Altitude Research Project ە کە پرۆژەیەکی هاوبەش بوو لە نێوان کەنەدا و ئەمریکا بۆ توژینەوە لە چینە بەرزەکانی بەرگەهەوای زەوی و کاردانەوەیان بو ئەو تەنانەی بە خێرایەکی بەرز پیا تێئەپەڕن. بەڵام بە جیا لە پرۆژە ئاسمانیەکانی تر هارپ لە جیاتی رۆکێت تۆپهاوێژی گەورەی بەکارئەهێنا بۆ ناردنی تەنەکان بە خێرایەکی زۆر بە ناو چێنە جیاوازەکانی بەرگەهەوادا. ئامانجی سەرەکی پرۆژەکەش ئەوە بوو بگەنە ئاستێک بتوانن مانگی دەستکرد بگەیەننە ئاسمان بە تۆپهاوێژ لە جیاتی رۆکێتی گرانبەها. پرۆژەکە تاقیکردنەوەکانی لە دورگەی باربادۆس پیادە ئەکرد و لە ساڵی ١٩٦٧ کۆتایی پێهات دوای ئەوەی هەردوو وڵاتی کەنەدا و ئەمریکا دەستیان لە پشتگیری دارایی کێشایەوە. بڕوانە ئەم لینکە

http://Project HARP - Wikipedia

دووەم: هارپ بە سپێڵی HARRP کورتکراوەی High Frequency Active Auroral Research Program کە ئەمێش پرۆگرامێکی تۆژینەوەی چینی ئایۆنوسفیرە لە بەرگەهەوای زەوی کە ئەکەوێتە نێوان ٨٥  تا ٦٠٠ کیلۆمەترلە سەر رووی زەویەوە. هۆی گرنگیدان بەم چینەی بەرگەهەوا ئەوەیە زۆربەی شەپۆڵەکانی رادیۆ و پەیوەندیگرتن لە رێگەی ئەوچینەوە ئەگوازرێنەوە. ئەم پرۆگرامە تۆژینەوە لە سەر تایبەتمەندیە فیزیایەکانی ئایۆنۆسفیر ئەکات کە بەردەوام کراوەیە بە رووی ئەو گەردیلە ئاسمانیانەی لە خۆرەوە بە خێرایەکی زۆر روەو زەمین دێن و تۆڕەکانی پەیوەندیگرتن ئالۆز ئەکەن.  شوێنی پروژەکە وێستگەی گۆکۆنایە لە ئاڵاسکا و لە ئێستاشدا ئەمریکا بڕیاری داوە دایبخات. ئەم پرۆگرامە تیئۆری پیلانگێڕی زۆری لەسەر هەیە. هەندێک ئەلێن هاررپ بەرپرسە لە زریانەکەی ئۆکڵاهۆما لە ٢٠١٣، یا ئەلێن بەرپرسە لە هەرسی زەوی لە فیلیپین لە ٢٠٠٦. هۆگۆ شاڤێزی سەرۆکی پێشوتری ڤەنزویلا تاوانباری کرد بەوەی لە پشتی زەمینلەرزەکەی هایتیەوە بێت. تیئۆرێکی ترئەلێ کە ئامانجی هاررپ کۆنترۆڵکردنی مێشکی مرۆڤەکانە. وا زەمینلەزەکەی کوردستانیشی جووە پاڵ. بروانە ئەم لینکە

http://Conspiracy Theories Abound as U.S. Military Closes HAARP (nbcnews.com)

پرسیاری گرنگ لیڕە ئەوەیە ئایا دوو پرۆژە کە کاریان تۆژینەوەیە لەسەر چێنە بەرزەکانی بەرگەهەوا، چ پەیوەندیەکیان هەیە بە زەمینلەرزەوە کە پرۆسەیەکە لە قووڵایی دەیان کیلۆمەترەوە لە ناخی زەویدا رووئەدات و تا ئاستێکی باش زانستی جیۆلۆجیا تەفسیری کردووە و بەردەوامیشە لە گەڕان بە دوای دۆزینەوەی لایەنە شاراوەکانی؟

من پێم وایە ئەمانەش هیچ جیاوازیەکیان نیە لە گەڵ ئەو مەلاو بانگخوازانەی زەمینلەرزەکە بە سزای ئیلاهی ئەزانن و و هەردووکیان دوو روی یەک دراوون و ئامانجیان عەوامفریویە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×