بومەلەرزە…لێدانی جەڵتە لە سینگی زەویدا !

محەمەد خۆشناو
  2023-02-11     287

بومەلەرزە شەڕێکی ڕەهایە ، ئەوەی بەسەر تورکیا و سوریا و ناوچە کوردستانیەکانی هەردوو وڵات هات بەرجەستەبوونی هێز و غەزەبی سرووشت بوو ، ئێمە لەنێو حاڵەتی تووندی سرووشتداین ، ئەوەی ڕوویدا هەزاران کەس بۆ چەند چرکەساتێک کەوتنە ناو دۆزەخ و زەوی لەژێر پێیاندا دەلەرزی ، لە بومەلەرزەدا هەموومان لەناو دۆزەخێکداین…ئەدیبێکی خۆرئاوایی دەڵێت : بومەلەرزە وەک سەکتەی دڵ لەنێو سینگی زەویدا دەمێنێت تا لێدانی خۆی بێئاگادارکردنەوە لێدەدات و جارێکی تر سەرلەنوێ لێدەداتەوە . کەواتە ئادەمیزاد هیچ ئۆنێکی تری لەبەردەمدا نیە تەنها هاوکاری و پێشکەشکردنی هەموو یارمەتیەک بۆ لێقەوماوان و وەستان لەسەر پەیوەستکردنی هەموو شتێک بە سیاسەت ، چونکە لەکۆتایدا قوربانیەکان مرۆڤن و نابێت ملکەچ بکرێن بۆ هەڵبژاردەکانی خوێن و ڕەگەز و ڕەنگ .

ئەم بومەلەرزەیە سەراپای هەرێمی کوردستان بە هاوڵاتی و سیاسی و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستانی هەژاند و ، بەکۆمەکی خێرخوازی و هاوکاری و ناردنی تیمی فریاگوزاری بەشداری ئەم کۆستە گەورەیەیان کرد ، لێرەوە مەعدەنی وڵاتان و کەسەکان بەدیاردەکەوێت ، ئەمە ئەوەش دەگەیەنێت کە لەڕووداوە تراژیدیاکاندا جیاوازیەکان نامینێن و خەڵک ئەوەی بیردێتەوە کە یەک جۆرن و ئەو جیاوازی جوگرافیا و سنوور دوور دەکەونەوە و بڵاوەی لێدەکەن و سنوورەکانی سیاسی و خیلافی نێوان وڵاتان دەکەویت و جیاوازی و قەیرانەکان پەرش دەبن و ، ئەو شورا گەورانەی کە لەلایەن ڕێبەرە سیاسی و سەرکردە سەربازی و پیاوانی ئایینی دروستکراوە لادەبردرێن ، نازانم تەبعی مرۆڤ بۆچی وایە کە لەمەرگەساتەکاندا هەستەکانمان یەکدەگرن ؟!

جێی خۆشحاڵی بوو کە هەرێمی کوردستان هەر زوو گەیشتە ئەوێ بۆ پێشکەشکردنی ئەرکی بەهاناوەهاتن و هاوکاری ئەمە پێتدەڵێت ، کە کاری مرۆیی فەریزەی سیاسی و ئەخلاقیە کە ئەمەش بەشێکە لە میراتی دوور و دریژی میللەتی کورد .

لەم کارەساتەدا زیانی گیانی زۆر بوو کە بەنرخ تەقدیر ناکرێت و زیانی ئابووری بارگرانایەکی تر دەخاتە سەر ئابووری تورکیا و ، زۆربەی قوربانیان خزم و ماڵ و خانوو و ئایندەیان لەدەستدا ، بەڵام لە سوریا دۆخێکە هەر ماڵوێرانیە ، لێکەوتەکانی جەنگ و ململانێ بەشێکی زۆری ئەو وڵاتەی خاپوور کردووە ، کە بەداخەوە دەبێت خەڵکەکەی نرخی جەنگ و نرخی بومەلەرزە بدات ، ئەمانە زیاتر ئەو خەڵکەن کە پێویستیان بە هاوسۆزی و پاڵپشتی و هاوکاری هەیە.

هەر سەبارەت بومەلەرزەکە لە ماوەی ئەو چەند ڕۆژەی ڕابردوودا لە سۆشیالمیدیا و لەناو خەڵک کە خۆم گوێم لێبوو باسی هەندێک خەرافاتان دەکرد ، گوایا ئەم بومەلەرزەیە ئاراستەکراو بووە و دروستکراوە ، جێی داخە لە زەمەنێکدا کە پێشکەوتنی زانست و تەکنۆلۆژیا لە ئاستێکی بەرزدایە کەچی ئەو جۆرە خەرافاتانە بڵاوبکرێنەوە !!  خەرافات زۆر ترسناکترە لە بومەلەرزە .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×