مێلونی، دەتوانێ هاتنی پەنابەران بۆ ئیتاڵیا ڕابگرێ!

شوان سدیق
  2023-03-02     289

ڕۆژی یەکشەممە 26ی شوبات ڕۆبێرتۆ کویتۆ سەرۆکی هەرێمی کالابریا لە باشوری ئیتاڵیا گیان لە دەستدانی دەیان پەناخوازی ڕۆژهەڵاتی لەناوچە کەناراوی هەرێمەکەیان بەڕۆژێکی "رەش و ماتەم" ناوزەدکرد.

ئەو هەموو قوربانیە.. ئەم تاوانە گەورەیە، ژێرئاوکەوتی مرۆڤایەتی و شەرمەزاری بۆ مافی مرۆڤ ... هتد. چەندین کۆمێنتی دیکە... مێدیای ئیتاڵی بڵاوکردەوە، ماسیگرو خەڵکی ناوچەی "ستیکاتۆ" دی کوترۆ، کە شارۆچکەیەکی سەربە پارێزگای کرۆتۆن لە هەرێمی کالابریای ئیتاڵیا بەلەمێکی تێکشکاویان دۆزیوەتەوە.

جۆرجا مێلۆنی لەگفتوگۆیەکی تەلەفزیۆنی ئیتاڵی هێرشی کردە سەر ئەو لایەنانەی بەناوی مافی مرۆڤەوە پشتیوانی لە کۆچی نایاسایی دەکەن.

مێلۆنی گوتی "ژمارەی قوربانیەکانی نێو بەلەمەکەی سنووری کرۆتۆنێ 67 پەنابەر بووە، ئەمە کارەساتەو پێویستە کۆچی نایاسای ڕابگیردرێ و سنوور بۆ قاچاخچی و مافیاکان دابنرێ!!

لەنێو قوربانیەکان ژنان و منداڵانیشی تێدابوو زۆرینەیان خەڵکی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کیشەوەری ئەفریقابوون.

ئەوان ماوەی چوار ڕۆژ لە سنووری ئیزمیری تورکیاوە بەڕێکەوتبوون بۆ ئیتاڵیاو لەلایەن قاچاخچی و باندە مافیاییەکانەوە هەڵخەڵەتێنرابوون گوایە ڕێگاکەیان سەلامەتە!

ڕۆبێرتۆ ئۆکیوتۆ سەرۆکی هەرێمی کالابریا کە ڕووداوەکە لە سنووری ئەوان بووە، هاوخەمی بۆ قوربانیانی ڕوداوەکەی یەکشەممە دەربڕی و دەڵێت "ئێمە لە ساڵی 2022 پێشوازیمان کردوە لە 18 هەزار پەنابەر بەبێ ئەوەیش هیچ مشتومڕێک لەسەر ئەوان و کۆمەڵگەی ئەوروپی دروست بکەین، چونکە هەرێمەکەمان هاوکاری پەنابەر و لێقەوماوانەو ئەوانیش پێویستیان بەژیانێکی شایستە هەیە بەڵام دەبێ ئەم ڕووداوانە لەنێوان کالابریاو تورکیا چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە!!

سەبارەت بەو ڕووداوە گەورەیە بەرپرسانی ئیتاڵی قسەی خۆیان کرد سەرکۆمار سێرجیۆ ماتارێلا گوتی "پێویستە ئەوروپا میکانیزمێکی گوناو بۆ چارەسەرکردنی پرسی پەنابەران بدۆزێتەوە، ئێمە نیگەرانین بەم ڕووداوانەو هاوخەمی کەسوکاری قوربانیەکانین.

حکوومەتەکەی جۆرجا مێلۆنی پێکهاتەی باڵی راستی ناوەندە ئەوان بەر لە پێنج مانگ پێش ئەوەی هەڵبژاردن ببەنەوەو بگەنە دەسەڵات ڕایانگەیاند یەکێک لە ئەولەویەتی سەرەکی کارەکانیان ڕاگرتنی هاتنی کۆچی نایاساییە بۆ نێو ئیتاڵیا..

ئیتاڵیا لە باشوورەوە هاوسنوری یۆنان و کیشوەری ئەفریقایەو سنووریان ئاوە. ئەمەیش وایکردوە، کۆچبەران لە کیشوەری ئەفریقاو وڵاتانی تورکیاو یۆنانەوە خۆیان بگەیەننە باشووری ئەم وڵاته.

لەدوو حەفتەی ڕابردوو سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا جۆرجا مێلۆنی سەردانی وڵاتی لیبیای کرد ئامانجێکی سەردانەکەی بۆ گفتوگۆبوو دەربارەی پەنابەرانی ئەفریقا لە لیبیاوە بەرەو ئیتاڵیا دێن.

دیارە لیبیا وەکو پێویست ناتوانێ کۆنترۆڵی ناوچە سنووریە ئاویەکانی بکات لەگەڵ ئیتاڵیا کاتێ پەنابەران لە لیبیاوە دەردەچن زۆرجار ڕێکخراوە خێر خوازیەکان بەهانای پەنابەرەکانەوە دەچن و دەیانگەیەننە ئیتاڵیا ئەمەیش حکوومەتەکەی مێلۆنی توڕەکردوە.

پاش سەردانی مێلۆنی بۆ لیبیا، ئیتاڵیا بڕیاریدا هاوکاری تەرابلوس بکات بەپێدانی پێنج کەشتی سەربازی و کەرەستەی پێویست!

ڕێگایەکی دیکەی ئیتاڵیا دەیەوێ دایبخات ڕێگای ئاوی نێوان یۆنان ئیتاڵیاو ئیتاڵیا تورکیا داخستی ئەم ڕێڕەویە ئاویە ئاسان نییە بەڵام پلانی حکوومەتەکەی میلۆنی ئەوەیە بەهیچ شێوەیەک کارئاسانی نەکەن بۆ پەنابەری نایاسایی و ڕێگای بەدەمەوە چوونیش دابخەن!

لەکابینەکانی ڕابردوو حکوومەتی ناوەند وەکو پێویست بەهێز نەبووە لە هەرێمەکانی باشوری ئیتاڵیاو خەڵکی باشووریش بەهۆی ئەوەی زۆرێک مەیلی چەپ و باڵی چەپی ناوەندیان هەیە راستەوخۆ دژایەتی هاتنی کۆچبەرانیان نەکردوە، بەڵام ئێستە حکوومەت دەیەوێ ئەم دیگایە پێچەوانە بکاتەوە،خۆی ڕاستەوخۆ ڕۆڵ بگێڕێ و ڕێگری لەکۆچبەرانی نایاسایی بکات.

میکانیزمێکی دیکە بۆ ڕێگری لەکۆچی نایاسایی هەروەکو فرانچێسکو لۆلۆبریجیدا وەزیری کشتوکاڵ ڕایگەیاند لە پلانی حکوومەت هەیە 500 هەزار کرێکاری یاسایی بیانی بهێنین بۆ ئیتاڵیاو لەکەرتی جیاواز کار بکەن، ئەمەیش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی کۆچی نایاسایی!!

ئیتاڵیا بۆ شاییەکی لەکەرتی کاری کشتوکاڵی هەیە دەیەوێ پڕی بکاتەوە. ئەم هەنگاوانە بەقسەی خۆیان بۆ ڕێگریە لە کۆچی نایاسایی.

دیارە ئەو کرێکار و پیشەوەرانە بەڕێگەی یاسایی دێنن زیاتر وڵاتانی ئەمریکای باشور/ لاتین و بەلکانن، بێگومان هی ئەو وڵاتانە نین کۆچی نایاسایی تێیاندا زۆر باوە. بۆنموونە عێراق، سوریا، ئەفغانستان و چەند وڵاتێکی ئەفریقا!!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×