قوڵایی ستراتیجی لە كوێی راپرسی و سەربەخۆییدایە؟

عیماد عه‌لی
  2023-03-03     493

بنەماكانی قووڵایی ستراتیجی خۆی لە؛ هاوسەنگی نێوان ئاسایش و ئازادی و باوەرٍبوون بە پەیوەندیی بەتینی بێ پچرٍانی نێوان لایەن و پێكهاتەكان و نەبوونی كێشە و گرفت و پرسی گرنگ و كاریگەریی هاوبەشی هەمووان لەسەر سیاسیەتی گشتی و هەماهەنگی هەمەرەهەندی هەنگاوەكانی سیاسەتی وڵاتەكە  و یەك ئامانجیی میلەت و گرتنەبەری رێگەی ئاشتی و ئارامی و لەیەك تێگەیشتن و چارەسەركردنی بنەرٍەتی ناكۆكیە ریشەییە مەبدەئیەكانی نێوان هەمووان، دەبینێتەوە.
تۆیەك لە بنەرٍەتدا گەل و نیشتمان و قەوارە و مێژوو و جوگرافیایەكت هەبێت و خاوەن مافی دەوڵەتی خۆت و قەوارەی تاتیبەتی خۆت بیت و مافت خورابێت و وڵاتەكەت داگیركرابێت و نەتەوەی سەردەست جێگەی بە ئازادیت لەق كردبێت و دیدگای هاوبەشی خودپەسەندت لەگەڵ ئەویتردا نەبێت و سیاسەتی ناوەندیی بەشیك بێ قەناعەتی تەواوی تۆ  بەسەرتدا سەپێنرابێت و خۆت بە خاوەن مافی سەرەكی راپرسی و پێكهێنانی دەوڵەت بزانیت و لە وڵاتێكدا بیت هیچ بنەمایەكی قووڵایی ستراتیجی لەگەڵ واقیعی ژیانی میلەتەكەی تۆدا نەگونجێت، تۆ چۆن قووڵایی ستراتیجی خۆت دەخوێنیتەوە و لە خۆرٍاو بۆ مەبەستی سیاسی و قازانجی كاتی و خودی و حزبی خۆت بە قووڵایی ستراتیجی جێگایەك دەبەستیتەوە كە تەنانەت هیچ پەیوەندییەكی ئاسایی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووریت لەگەڵیدا نیە؟ 
ئەگەر بەرٍاستی خۆت بە هاوبەشیی سیاسی و خاوەن یەك قوولایی ستراتیجی بە عیراقێكەوە دەبەستیتەوە، دەبێت پێش هەموو شتێك پەشیمانی خۆت لە راپرسی و پەنجە گەزینت لە هەنگاو و ئیدعاكانی دوێنی رابگەیەنیت و ئینجا پەنا بەریت بۆ پایتەختی وڵاتێك كە بە رەزامەندی و قەناعەتی تەواوەوە ،بواری پێكەوەژیانی گەلەكەت لەگەڵا ئەودا نیەو ناچار كراوە بە خۆبەستنەوەی بەو ناوەندێكەوە كە تۆ قووڵایی ستراتیجیەكەت بەوەوە دەبەستیتەوە و ئەو بێمنەتە لە تۆیەكی خۆ بەكەمزان.  

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەلایەک بە بە دەستڕێژی گوللە کوژرا
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: پڕۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌سه‌ركه‌وتویی كۆتایی هات
دادگاییکردنی دەستگیرکراوانی لالەزار دواخرا؛ پارێزەران باس لە «سیناریۆ و گوشار» لەسەر تۆمەتباران دەکەن
پەرلەمانتارێک: وەزیری دارایی واژۆی لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کرد
پێشڕەویی حوسییەکان بەرەو شاری موخا؛ هاوکێشەی سەربازی لە دەوروبەری بابولمەندەب دەگۆڕێت
هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی بۆ مه‌سرور بارزانی: مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێم له‌ بودجه‌دا پارێزراو ده‌بن
دادگای سلێمانی ئەمڕۆ وتەی لاهور شێخ جەنگی و پێنج دەستگیرکراوی دۆسیەی لالەزار وەردەگرێت
لە کەلار؛ منداڵێکی دوو ساڵان لەناو تەشتێک ئاودا خنکا
ئیسرائیل بە هەزارو ١٠٠ تەن تەقەمەنی تونێلەکانی "عەلی تاهیر"ی وێران کرد
حکومەتی هەرێم بەپێی سەرژمێریی نوێ داوای 14.1%ـی بودجەی عێراق دەکات؛ "مەبەستمان بودجەی گشتگیرە نەک تەنها مووچە"
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×