وەبەرهێنان لەهەڵگیرسانی جەنگ 

شۆرش خالید ئاژگەیی
  2023-03-09     195

سێربیەکان قسەیەکیان هەیە دبێژیت: 

“کاتێک جەنگ هەڵدەگیرسێ سیاسەتمەدارەکان گوللە، دەوڵەمەندەکان پارە و هەژارەکانیش منداڵەکانیان دەنێرنە بەرەکانی جەنگەوە. 

کاتێکتش جەنگ کۆتایی پێ دێت، سیاسیەکان دەستی یەکتر دەگوشن، دەوڵەمەندەکان نرخی شتومەک بەرەو هەڵکشان دەبەن و هەژارەکانیش بە هەناسەساردیەوە بەدوای گۆڕی منداڵەکانیاندا وێڵ و سەرگەردان دەبن”

 

جەنگ هەڵگری مانای ماڵوێرانیە بۆ ئەوانەی  لە بەرەکانی جەنگدا خەریکی دەستەویەخەی یەکترن رووبەرووی یەکتر دەبنەوە. 

دەرەنجامەکانی جەنگ بۆ  بکەرانی هێڵەکانی پێشەوە، کوژران یا برینداربوون یا پەککەوتەیی و مەینەتی و بەدبەختی و کاولکاری و دەیان دەردو بەڵای بێ چارەسەریە. 

 

بۆ ئەوانەی بریاری هەڵگیرسانی دەدەن، چ لە کاتەکانی بەرلە جەنگ و  گەرمەی چەنگ و تەنانەت دوای جەنگ، هیچ شتێک ناگۆڕێت و گۆڕانکاریەکان بۆئەمان ئیجابی دەبن.

 

بریاردەرانی جەنگ دواتر و پاش کۆتایی جەنگ، سەردانی یەکتر دەکەن و بەدیداری یەکتر شاد دەبن و هەمیشە لەبەردەم مایک و شاشەو مایکرۆفۆن و جەماوەردا دەم بە بزەو خەندەو پێکەنینن و نوێترین نوکتەو مەتەل بۆ یەکتر دەگێڕنەوە. 

بۆ بکەرانی بەرەکانی  هێڵەکانی پێشەوەی جەنگ هەستێکی بارگاوی کراوی پەنگخواردووی ڕقاوی و داپۆشراو بەردەوام هانیان دەدات پەلاماری سەنگەرەکانی یەکتر بدەن و بە دڕندەترین شێواز بکەونە گیانی یەکتر و یەکتری لەناو ببەن. 

 

لەناوبردنی یەکتر و ئەوانیتر ئامانجی سەرەکیانە و لە هەندێ چرکەساتدا خوێن بەری چاویان دەگرێ، بێ ئەوەی ساتێک بۆ عەقڵ و مەنتیق و لۆژیک بگەڕێنەوەو پرسیار لە خۆیان بکەن، بۆ چ ئامانجێک شەڕ دەکەن و دوای جەنگ و کوشت و کوشتار چارەنووسی خۆیان و خێزان و ژیان و گوزەرانیان چۆن دەبێت! 

 

ئایاڕێزیان لێدەگیرێ و ژیانێکی شکۆمەند دەکەن یا هەناسەسارد و پڕ لە ئازارو خەفەتبار سەر دەنێنەوەو کۆچی دوایی دەکەن! 

 

بەرلە جەنگ و دوای جەنگ بەرپاکردنی هەموو جەنگێک، گوتارەکان تووند دەبن ، زمانی قسەکردنەکان و لێدوانە رۆژنامەوانیەکان و هەڕەشەکان زبر دەبن و فەرماندە بودەڵە شیروپسکیت خۆرو ژەنەراڵە داڵ و تانج و ئەستێرە لەسەر شانەکان بە گوتارە تووند و ڕقاوی و حەماسیەکانیان ، زۆرترین شەڕکەر و جەنگاوەر ی تووڕەکراوو پڕکراو بە ڕق و قین، رەوانەی بەرەکانی جەنگ دەکەن. 

 

ئەم جەنگاوەرانە دەبن بە سووتەمەنی  ژمارە یەکی جەنگ و دواجار جگە لە ماڵوێرانی و هەناسەساردی و بەدبەختی هیچیتر ناچننەوەو هیچ دەسکەوتێکیان پێ رەوا نابینن. 

 

کەچی لەولاوەو دوای جەنگ، کۆمەڵە مرۆڤێکی هەلپەرەست و ترسنۆک و بێ شەهامەتی بەرژەوەندچی و زمان لووس و خۆمەلاسدەر و تەنانەت ( جەماعەتی پەت پەتێنی سیاسی و سەنگەر گواستنەوە)ی تەختەی شانۆگەری و یاریە سیاسیەکان، خۆیان دەکەن بە پاڵەوانی جەنگ و لە بەرهەمی جەنگەکە دەخۆن و شاشەو رووبەری مێدیا و کۆمەڵگا داگیر دەکەن.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
هۆشدارییەك لە لاهور شێخ جەنگییەوە بۆ پارتی و یەكێتی: ئێوە خاوەنی ئەم خاك و خەڵكە نین
رێواز فایەق: هێمن هەورامی پێیوتم سەرۆك وتویەتی بڕگەی كاراكردنەوەی كۆمسیۆن بۆ دانیشتنەكە زیادبكرێت
په‌رله‌مانتارێكی‌ پارتی: قوباد تاڵەبانی له‌گه‌ڵ دو په‌رله‌مانتاری‌ عه‌ره‌ب پلانی هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستانیان داناوه‌
مەسعود بارزانی: راستكردنەوەی هەڵەكانی لۆزان تەنها لەسەر شانی گەلی كوردستان نییە
هێمن هەورامی: دەستبردن بۆ كەمكردنەوەی دەسەڵاتەكانی هەریم هەڵەیەكی گەورەی دوبارەبوەوەیە
مەسرور بارزانی: ئەو گۆڕانکارییانەی لەپشکی هەرێم کراون ناپاکی‌و ستەمکاریی‌و پیلانگێڕییە
بڕیاردەی ئەنجومەنی كۆمسیاران له‌پشكی‌ كۆمه‌ڵ: كاراكردنەوەی كۆمسیۆن حاڵەتێكی ناتەندروستەو بەشداری هیچ چالاكییەكی ناكەم
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: ئێمەش تێبینیمان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە هەیە
ئەنجومەنی دادوەری بەبێ تەواوکردنی نیساب کۆبوەوە
نرخی دراوەكان لە كاتی كردنەوەی بازاڕ
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×