ئایا بەکارهێنانی وشەی (پرسی کورد)  هەڵەیە؟

نزار پیرۆ
  2023-04-03     453

لە ئەدەبیاتی سیاسیدا و لە راگەیاندن ولە کۆر و کونفراسەکاندا لە کوردستان و لە دەرەوەی کوردستان ووشەی (پرسی کورد) لای سیاسەتمەدار و روشەنبیرانی کورد بەشێوەیەکی بەرچاو بەکاردێت، و لای کورد و دراوسێکانی لە عەرەب و تورک وفارس وا ناسراوە، کە ئەم ووشە دەربڕینە لە کێشەی   گەلی کورد لەو وڵاتانەدا.

 

بەڵام لە جیهاندا و بەتایبەت لە ئەوروپا، بەکارهێنانی ووشەی (پرس) لەووشەی (پرسی کورد)  لە لێکۆلین و دەقی ئەکادیمی تایبەت بە  گەلی کورد ،  ئەکرێت بەهەڵە لێکبدرێتەوە و بە ناونيشان و ووشەیێکی نەگونجا لەقەڵەم بدرێت بۆ نیشاندانی  دۆزیێکی  رەوای وەک دۆزی گەلی کورد، و لەهەمان کاتدا  تێگەیشتنێکی هەڵە دروستبکات لای خەڵکی ئەو وڵاتانە، کە ئەو ووشەیە دەبیستن  وگوێیان لێ دەبێت.  

 

ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ووشەی(پرس) بە بەربڵاوی لە ئەوروپادا ناسرا و لەو کاتە دەنگی دایەوە  کە هێتلەر دەستی بەسەر ئەڵمانیا و بەشێکی زۆری ئەورۆپادا گڕت  و پەیرەوی نازیی جێ بەجێ کرد و دەستی کرد بە قرکردنی  جولەکەکان، ئەو کات ئەڵمانییا سەبارەت جولوکەکانى ئەورۆپا  لە پرۆپاگەندە و میدیاکانی،  (پرسی جولەکە)ی بەکارهێنا  کە بە ئەڵمانی ئەبێتە (یودن فراگێ)، ئەوکات ئەو ووشەیە،لەهەموو ئەوروپادا بەربڵابوو  و رامانەکەی   ئەوە بو کە لە ئەوروپای هێتلەر دەستی بەسەرداگرتووە،  نیژادی جولەکە   وەک ئاریشەن بەرامبەر خەونەکانی هێتلەر  و (پرسی جولەکە) بەمانای ئەو دێت (جولەکە وەک ئاریشە) و ئەبێ لابردرێن، 

ئەوجا  ئەورۆپیێکی سادە،  لە راگەیاندنەکان و لە هەر نوسینێک دا  گەر چاوی بە  ووشەی پرسی کورد بکەوێت لەو ووڵاتانەی کورد بەشێکن لێی و تێدا، ئەچەوسێنەوە   یەکسەر  ئەو ووشە ئەیباتەووە هەمان ووشە،  کە هێتلەر بە خراپی بەرامبەر جولەکەکانی بەکارهێنا و لێرەدا  کورد  ئەکرێت وەک ئاریشە  لەو ووڵاتانەی خاکەکەی لێی داگیرکردوون تەماشابکرێت. ئەوجا باشتر ئەوەیە لەجیاتی پرس، لە ووشەی پرسی کورد دا، ووشەی تر بەکاربهێنرێت.  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×