شەڕێکی دیکەی شیعەکان

شوان سدیق
  2023-07-22     280

مێدیای ئیتاڵی بڵاوی کردەوە، شیعەکان گروپێکی چەکداریان بەناوی کریستیان پێکهێناوە، کەسێک بەناوی رایان کلدانی سەرۆکایەتی دەکات، رایان دەستڕۆیشتووترە چوونکە نزیکە لە گروپە شیعیەکان.

کاردیناڵ لویس ساکۆ، پاتریارکی کلدانە کاسۆلیکەکانی عێراق  بەهۆی ململانێ و دژایەتی رایان کلدانی لەلایەن سەرکۆمار بەبڕیار دەسەڵاتەکانی هەڵوەشێنراوەتەوەو کۆتای بەکارەکانی هێنراوە بۆیە ناچاربووە عێراق جێبهێڵێ و ڕوو له هەرێمی کوردستان بکات..

لویس ساکۆ دەڵێت: من دژی رەیان کلدانی نیم بۆمن گرنگ نییە بەڵام ئەو لەلایەن شیعەکانەوە گروپێکی چەکداری بۆ دروستکراوە بەناوی بەرگری لە کریستیانەکان لەڕاستیدا کریستیان و غەیرە کریستیانیشی تێدایەو بۆ بەرژەوەندی شیعە بەکاری دێنن.

ئەو دەڵێت: کریستیانەکانی عێراق دووربوونە لە ململانێی سیاسی و تایفی و دینی بەڵام پێکهێنانی میلیشیا/حەشدی شەعبی کریستیان، بەناوی ئەوانەوە بۆ ململانێی سیاسی کارێکی خراپە.

کاردیناڵ لویس ساکۆ ئەوەشی گوتووە، رەیان کلدانی دەستی لە گەندەڵی هەیە و لەلایەن شیعەکانەوە بەکار دەهێنرێ ئەمە نابێ قەبووڵ بکرێت.

دوای هاتنی داعش بۆ عێراق و کەوتنی سوپای عێراق، شیعە گروپێکی بەهێزی چەکداری میلیشیای بەناوی حەشدی شەعبی دامەزراند پاشان کەسانێکی نزیکی خۆیان لە کورد و عەرەبی سوونی و ئێزدی و کریستیان و شەبەک هتد هێزی چەکداریان بۆ دابمەزرێنێ!

لویس ساکۆ پەیوەندی پتەوی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ڕۆژئاوای هەیەو ئەو یاریمەتیدەر بوو بۆ ئەوەی پاپای ڤتیکان بێتە عێراق..

رۆژی 3-7-2023، مەرسوومی ژمارە (31)ی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە ژمارەی (4727)ـی رۆژنامەی وەقائیعی عێراق بڵاوکرایەوە و تێیدا بڕیاری کشانەوەی مەرسوومی ژمارە (147)ـی ساڵی 2013ی راگەیاند و تێیدا پلەی پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان لە کاردیناڵ لویس رافایل ساکۆ سەندرایەوە....

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×