گه‌نده‌ڵی، په‌تا كوشنده‌كه له‌عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان!
نەوزادی موهەندیس
2019-02-08   1608
•ئاشكرایه دیارده‌ى قێزه‌ونى گه‌نده‌ڵى یه‌كێكه له‌و په‌تا كوشندانه‌ى كه تووشى هه‌ر ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانیه‌ك ببێت،گه‌ر به‌پلانى زانسى و واقعى و به‌نیه‌تێكى ڕاستگۆیانه‌ى پێشوه‌خت و له‌ڕێگه‌ى داموده‌زگا و ئۆرگانى تایبه‌ت و به‌ده‌سه‌ڵات ڕووبه‌ڕووى نه‌بێته‌وه ئه‌وا ده‌بێته هۆى تێكشاكاندن و خۆركه‌ى پایه گرنگه‌كانى ده‌سه‌ڵات و له‌كۆتایشدا ده‌بێته هۆى داڕمانى ته‌واى سیسته‌مى حوكمڕانیه‌كه،گه‌نده‌ڵى وه‌ك په‌تایه‌ك وایه كه زوو بڵاوده‌بێته‌وه و به‌بێ جیاوازیش هه‌موان ده‌گرێته‌وه له لوتكه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌وه تاكو هاوڵاتیه‌كى ساده و هه‌ر هێنده‌ش كه پێى گیرۆده‌بویت ئیدى وازهێنانى گه‌لێك ئه‌سته‌م ده‌بێت. زۆرێك له ده‌سه‌ڵاتدار و حوكمڕان و كۆمه‌ڵگا مرۆڤایه‌تیه‌كان به‌ده‌ست ئه‌م دیارده و په‌تایه‌وه گیرۆده‌بوون و ده‌ناڵێنن و كه‌وتونه‌ته به‌رمه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ناوچوون و زۆرێكى تریش له‌مێژوودا به‌هۆى دیارده‌ى گه‌نده‌ڵیه‌وه به‌ره‌و زبڵدانى مێژوو توڕهه‌ڵدروان.
•هه‌میشه وه‌ك كارێكى سروشتى دیارده‌ى گه‌نده‌ڵى له‌ناو ئه‌و سیسته‌مه حوكمڕانیانه‌دا بڵاوده‌بێته‌وه و ڕمێن په‌یداده‌كات كه تاكڕه‌و و خۆسه‌پێن و شمولى و بنه‌ماڵه‌یى و به‌رژه‌وه‌ندى و خود په‌رستن ،هه‌ربۆیه‌ش هه‌میشه دواكه‌وتن و هه‌ژارى و سته‌م و چه‌وساندنه‌وه دیارى به‌ختى ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌نه‌ن و نمونه‌ى زه‌قیش ده‌سه‌ڵاتداره ڕۆژهه‌ڵاتیه‌كان به‌گشتى و به‌تایبه‌تیش عه‌ره‌بى و ئیسلامى و كه‌نداویه‌كان و ..هتد،به‌پێچه‌وانشه‌وه هه‌موو كات ده‌سه‌ڵات و سیسته‌م و حوكمڕانیه دیموكراسی و لیبڕاڵ و پێشكه‌وتوو و ئازاده‌كان له ڕۆژئاوا و ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و وڵاته‌كانى تریش،كه‌مترین دیارده‌ى گه‌نده‌ڵیان تیادا بڵاوبۆته‌وه،چونكه یاسا سه‌روه‌ره و تاك و گروپه‌كان هه‌موانیان یه‌كسانن و به‌ڕاستگۆییانه‌ش سیاسه‌ت و حیزبایه‌تى ده‌كه‌ن و باشیش له بنه‌ما مرۆڤایه‌تیه‌كانى یه‌كسانى و دادپه‌روه‌رى و ئازادى تێگه‌یشتوون و ڕێزى زۆریشیان هه‌یه بۆ مافى تاك و مرۆڤه‌كان و هیچ كاتیش ده‌سه‌ڵات و پۆسته‌كانیان وه‌ك میراتى باوباپیرانیان یان وه‌ك خه‌ڵات و ده‌سكه‌وت نابینن و هیچ كات خزمه‌ت و قوربانیدان و ماندوبونه‌كانیشیان له‌پێناو گه‌ل و نیشتیمانه‌كانیاندا به‌منه‌ت نافرۆشنه‌وه به جه‌ماوه‌ر و چین و توێژه‌كانى گه‌له‌كانیان،ئاخر گه‌لۆ ئه‌مه جیاوازیه گه‌وره‌كه‌یه له‌نێوان سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانى ڕۆژئاواى پێشكه‌وتوو و گه‌شه‌كردودا و له‌گه‌ڵ ڕۆژهه‌ڵاتى دواكه‌وتووى هه‌ژار و نه‌خوێنده‌وار و خۆسه‌پێندا.كه هه‌رگیزاو هه‌رگیز نابنه یه‌ك و وه‌كو یه‌كیان لێنایه‌ت نه له‌ئاكار و له هه‌ڵسوكه‌وت و نه له‌بیركردنه‌وه و كاركردندا.
• له‌ئێستاشدا و بۆماوه‌ى زیاد له 15 ساڵى ڕابووردوو ده‌بێت ده‌وڵه‌تى عێراق به‌هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه تووشى ئه‌م په‌تا قێزه‌ونه بۆته‌وه و له لوتكه‌ى هه‌ڕه‌مى ده‌سه‌ڵاته‌وه گیرۆده بوه تاكو هاوڵاتیانى ساده و ته‌واوى ئۆرگان و جومگه‌كانى حوكمڕانى گرتۆته‌وه،ئه‌وه‌تا وه‌ك له ڕاپۆرته‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت له‌دواى ڕووخانى ڕ‌ژێمى به‌عسه‌وه له‌ساڵى 2003وه تاكو ئێستا زیاد له 800 ملیار دۆلار سه‌روه‌ت و سامان وداهاتى عێراق به فیڕۆچوه له‌ڕیگه‌ى گه‌نده‌ڵیه‌وه،به‌شێوه‌یه‌ك گه‌نده‌ڵى ته‌شه‌نه‌ى كردوه كه ته‌واوى كه‌رت و بواره‌كانى گرتۆته‌وه وبه‌تایبه‌تیش كه‌رتى وزه((نه‌وت و غازى سروشتى))، هه‌ر له‌هه‌فته‌ى ڕابووردوودا له‌لایه‌ن په‌ڕله‌مانى عێراقه‌وه لیژنه‌یه‌ك پێكهاتوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له ئیشوكاره‌كانى 15 ساڵى ڕابووردووى كۆمپانیای سۆمۆ(( تایبه‌ت به فرۆشتن و به بازاڕكردنى نه‌وتى عێراق)) كه گومانێكى زۆر هه‌یه ده‌رباره‌ى تێوه‌گلانى له‌گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردانى بڕیكى زۆرى سه‌روه‌ت و سامان و داهاتى عێراق به قازانجى حیزب و سه‌ركرده سیاسیه‌كان.ئاشكراشه گه‌نده‌ڵكاران هه‌موانیان له‌ده‌ستڕۆیشتوه‌كانى ناو حیزب و بنه‌ماڵه‌كانن یان له‌لایه‌ن حیزب و سه‌ركرده‌كانه‌وه پشتیوانیان لێده‌كرێت و تائێستاش یاسا و ئه‌و ئۆرگانانه‌ى كه ته‌نها به‌ناو دامه‌زراون وه‌ك ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى و لیژنه‌ى ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌عێراق و كوردستاندا نه‌یانتوانیوه بچوكترین هه‌نگاو هه‌ڵنێن و ئه‌و ژماره زۆر و به‌رچاو و ناسراوانه‌ى گه‌نده‌ڵكاران ڕووبه‌ڕووى لێپرسینه‌وه بكه‌نه‌وه،گه‌رچى لێره وله‌وێ ده‌بیستین كه فڵانه لێپرسراو یان وه‌زیر و وه‌كیل وه‌زیر و ب.گشتى و ..هتد.دراونه‌ته دادگا به‌ڵام ئه‌نجامى دادگاییكردنه‌كان هیچ كات ئاشكرا نه‌كراون.
•له‌ئێستاشدا له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه د. عادل عبدالمهدى وه هه‌یه بۆ دامه‌زراندنى ئه‌نجومه‌نێكى تایبه‌ت بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له عێراقدا،كه‌ئه‌م هه‌نگاوه دڵخۆشكه‌ره ،به‌ڵام ئایا ده‌توانێت ته‌واوى ئامانجه‌كانى وه‌دیبهێنێت له‌ناوه‌ڕاستى ئه‌م هه‌موو مافیا و ده‌ستڕۆیشتوه گه‌نده‌ڵانه‌دا،هه‌ربۆیه سه‌ركه‌وتنى هه‌ر حكومه‌تێك له‌عێراق و كوردستانیشدا به‌نده به ڕاده‌ى سه‌ركه‌وتنى له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵی و كه‌مكردنه‌وه‌یدا.
ئه‌وه‌تا له‌ڕاپۆرتێكى ڕێكخراوى ((شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تیدا)) تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵى له‌سه‌ر ئاستى جیهان كه 180 وڵات له‌خۆده‌گرێت بڵاوكراوه‌ته‌وه كه 12 وڵات له پێشه‌وه‌ى هه‌موو وڵاتانى دونیادان له گه‌نده‌ڵیدا كه عێراق له پێشه‌وه‌ى هه‌مواندایه و له‌ته‌نیشت عێراقیشه‌وه 6 ده‌وڵه‌تى تر‌ى عه‌ره‌بى هه‌ن وه‌ك ((یه‌مه‌ن و صۆمال و لیبیا و سوریا وسودان و باشورى سودان))ن.
له‌هه‌رێمى كوردستانیش دیارده‌ى گه‌نده‌ڵى و گه‌نده‌ڵكاران گه‌ر له‌عێراق زیاتر نه‌بێت كه‌متر نیه و گه‌نده‌ڵى ته‌واوى بواره‌كانى گرتۆته‌وه به‌تایبه‌تیش كه‌رتى وزه كه خۆى له نه‌وتى خاو و غازى سروشتی‌دا ده‌بینێته‌وه و زۆر له كه‌رتى وزه‌ى عێراق ناشه‌فافتره وكه‌م كه‌س هه‌یه كه بزانێت داهات و فرۆشى نه‌وت و غازى سروشتى كوردستان بۆ كوێ ده‌چێت و به‌كێ ده‌فرۆشرێت و داهاته‌كانیش ده‌چنه نێوباخه‌ڵى كێوه.بۆیه هه‌موو ئه‌م تاریكاندن و ناشه‌فافیه‌ته له حوكمڕانیدا چ له‌عێراق و چ له‌كوردستان بونه‌ته هۆى دروستكردنى ده‌یان نیشانه‌ى پرسیارى گه‌وره لاى هاوڵاتیانى ناڕازى و كه‌مته‌رخه‌میش له‌ڕووبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵیدا به‌هه‌مان شێوه بۆته ئه‌و ته‌لیسم و مه‌ته‌ڵه‌ى كه بۆهیچ كه‌سێك هه‌ڵنایه‌ت.به‌هه‌مان شێوه‌ش سه‌ركه‌وتن و متمانه وه‌رگرتنى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه به‌نده به ڕاده‌ى سه‌ركه‌وتنى له كه‌مكردنه‌وه و به‌گژداچوونه‌وه‌ى دیارده‌ى گه‌نده‌ڵیدا، و ده‌بێت هه‌موان باش بزانن كه گه‌نده‌ڵى ته‌نها به‌دروشم و له ڕاگه‌یاندنه‌وه بنبڕناكرێت به‌ڵكو به سه‌روه‌ربوونى یاسا و جێبه‌جێكردنى یاسا وه‌كو خۆى و به‌سه‌ر هه‌مواندا به‌یه‌كسانى و به‌و په‌ڕى توندى و بێ به‌زه‌ییانه‌وه ده‌بێت و نابێت چاوپۆشى بكرێت و كه‌مته‌رخه‌مى و خوێنساردى بنوێنرێت.گه‌ر به نیه‌تێكى ڕاسته‌قینه‌ى ڕاستگۆیانه و به باوه‌ڕێكى پته‌وه‌وه پێش به گه‌نده‌ڵى نه‌گیرێت،ئه‌وا به‌دوور نازانرێت كه گه‌نده‌ڵى وه‌ك په‌تایه‌ك سه‌رى سه‌ران و ده‌ستڕۆیشتوانى عێراق و كوردستانیش بخوات و وه‌كو زۆرێك له‌دیكتاتۆر و ڕژێمه شمولى و سه‌ربازى و نادیموكراسیه‌كان به‌ره‌و زبڵدانى مێژوو توڕهه‌ڵبدرێن، گه‌ر هه‌رچى زووتر هه‌یه بكه‌ونه خۆ و به نیه‌تێكى ڕاستگۆیانه و به‌به‌رنامه‌یه‌كى تۆكمه و به به‌كارهێنانى یاساى توند و به‌هێزه‌وه ڕووبه‌ڕووى ئه‌و دیارده‌یه نه‌بنه‌وه.