سلێمانی

فوئاد سدیق
  2024-07-28     554

درێخ بۆ ئەو زەمانە، ئەو دەمە، ئەو عەسرە، ئەو ڕۆژە

کە مەیدانی جریدبازی لە دەوری کانی ئاسکان بوو

                                            شێخ رەزا

 

 ئەوەی كەمێك خوێندنەوەی بۆ سلێمانی هەبووبێت، پێتدەڵێت: ئەو دۆخە تێكهەڵقژاوەی كە ئێستا لە سلێمانی دەگوزەرێت، بەردەوام نابێت.

   راستە سلێمانی لە ئێستادا بێدەنگە(بێدەنگییەك كە بۆنی خوێنی لێ دێت!)، بەڵام ئەوەی وای كردووە سلێمانی ئاوەها زیاد لە پێویست بێدەنگ بێت، نەبوونی سەركردەیەكی كاریزمایە، راستە نەوشێروان مستەفا كاریزما بوو(بە یەك دەرزەن تێبینییەوە)، بەڵام لە ئێستادا دەركەوت سلێمانی كاریزمای تێدا نەماوە، تەنانەت بە سەرۆك و سەركردەكانی ئێستای یەكێتی نیشتمانیشەوە.  ئەوەی مێژووی خوێندبێتەوە، بڕوای بەو وتەیەی ماركس هەیە كە دەڵێت: سەركردە لە راپەڕینێكی جەماوەریدا  لەماوەی چەند كاتژمێرێكدا دروستدەبێت.

  لەدوای  رووداوی دوورخستنەوەی لاهوور لە ناو یەكێتی،  ئەمڕۆ  ریتم و نۆتەو دەنگی لاهوور بەتەواوی جیاواز و زوڵاڵ بوو، ئەوەی كەمێك سیاسەت بزانێ لەم جیاوازیی قسەكردنەی لاهوور تێدەگات،دەستپێكێكی نوێیەو كاریگەرییەكانی(Ramifications ) لە داهاتوودا دەردەكەوێت. بەتایبەت كە هەموو كەس دەزانێت ئەم دۆخەی سلێمانی نابێت بەمشێوەیەی ئێستای بمینێتەوە.

 ئاخر لەوەتەی سلێمانی لەلایەن ئیبراهیم پاشای بابانەوە لە ١٤ی تشرینی دووەمی  ١٧٨٤  دروستكراوە، خەڵكی سلێمانی نە لەسەردەمی پاشایەتی نە لە سەردەمی كۆماری و دیكتاتۆرییەتی بەعس ، وەك ئێستایان لێ نەهاتووە، ئێستا كەسیان هەست بە بوونی خۆیان ناكەن. لە حەفتاكان و هەشتاكانی رابردوودا، نوخبەی ئەدیب و رووناكبیرانی سلێمانی بەقەد هێزی پێشمەرگە دەنگیان زوڵال بوو، بەڵام ئێستا ئەو دەنگە مات و خامۆشە، خنكێندراوە .

ئێستا تۆپەكە لە گۆڕەپانی  لاهووردایە، بەڵام تۆپ لەلای تۆ بێت و بیدۆڕێنی، كارەساتێكی گەورەیە. دەبێت راهێنەرەكان كۆبكەیتەوەو هونەری یاریكردنت باشتر فێر بكەن، دەنا گۆل كردن وەها ئاسان نییە، بەڵام لە ئێستادا زۆر سەختیش نییە، چونكە یاریزانەكانی بەرانبەر بەتەنگەنەفەسییەوە یاری دەكەن!.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سەرۆکی نوێی حەماس بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە چوار کوڕی لەدەستداوە
وەزیرێکی حکومەتەکەی سودانی لەبارەی دۆزینەوەی پارە لە ماڵەکەیدا: ئامادەم هاوکاری دەسەڵاتی دادوەری بکەم
ئۆجەلان: ئەگەر کورد لەتورک جیا بکەیتەوە کورد نامێنێت، ئەگەر تورک لەکورد جیا بکەیتەوە تورک نامێنێت
وتەبێژی بەنزینخانەکان: پابەندی بڕیارەکەی حکومەت نابین بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین
داهاتی گومرگیەکانی هەرێم دەچێتەسەر هەژماری هەرێمی کوردستان
موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی مه‌رجی نوێ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ چه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نێت: "ته‌نیا به‌ فه‌رمانی ئیمام مه‌هدی چه‌ك دادەنێن"
ئۆزگور ئۆزێل ماڵئاوایی لەجەهەپە دەکات: ئێمە پارتی نوێی خۆمان دادەمەزرێنین
ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی لوبنان کۆبووەوە و لەبارەی ئێران هەڵوێستی نوێی راگەیاند
وتەبێژی حکومەتی عێراق چەند بڕیار و پەیامێکی گرنگی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر سێ پرسی گرنگ دەدات 
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×