شێری نێو مەڕان

د. قوته‌یبه‌ فازڵ
  2024-08-29     414

حکایەتێک هەیە دەڵێن :

کۆمەڵە شێرێک دوای ماندووبوونێکی زۆر مەڕێکیان ڕاو کرد، یەکێک لە شێرەکان پێشنیازی کرد کە نەیخۆن و بیهێڵنەوە بەکاری بهێنن لە داهاتوودا هەمووان بە قسەیان کرد، ماوەیەکی زۆر وەک خزمەتکاری خۆیان بەکاریان هێنا تا بە تەواوی خووڕەوشتی گۆڕا و بووە گوێڕایەڵی تەواو بۆ شێرەکان.

دواتر بڕیاریان دا کە مەڕەکە وەک پاشایەک بنێرنەوە بۆ ناو ڕانە مەڕەکە و پشتگیری تەواوی بکەن وەک پاشا بەڵام هەمیشە گوێڕایەڵ و ئەڵقە لە گوێی شێرەکان و چاو لە دەست و مەرحەمەتی ئەوان بژیت.

لەو ڕۆژەوە مەڕەی پاشا هەر کام لە ژێر دەستەکانی گوێڕایەڵ نەبوایەن ڕاستەوخۆ بەندی دەکردن و دایدەنان تاکاتی سەردانی شێرەکان وەک دیاریەک پێی دەبەخشین، بەم شێوەیە خۆی وەک پاشا لەسەر تەخت مایەوە و شێرەکانیش حەساوەی بێ ماندوو بووی خۆراک بوون.

ئەم پەندە بە ڕاستی هەموو ئەو کەس و دەستە و تاقمانە دەگرێتەوە کە دژ بە نەتەوە و میللەت و خاکی خۆیان کار دەکەن  و بۆ بێگانە هەمیشە گوێڕایەڵ و حازر دەستن ( شێری نێو میللەتی خۆیان و مەڕی لای بێگانە ) .

بەداخەوە نەتەوەی کورد هەمیشە لەم جۆرە شێرانەمان زۆربووە.

لە ئێستادا ئەو دژایەتیەی کە کورد بە کوردی دەکات بەڕای من وێنەی نەبووە لە ڕابردوودا، هەرێمی کوردستان بەچەکوشی کورد لە بناغەکەی دەدرێت کار بۆ ڕووخان و لەناوبردنی دەکرێت دوژمنانی دەرەکی و ئەندازیارانی ناوخۆ، میللەتیش سوتەمەنی و ئاشی بەرداشی نێوان ئەو ململانێ ناڕەوایەیە کە دەکرێت.  

زۆرترین بینراو
« تورکیا ڕێگە دەدات سێ سەرکردەی باڵای پەکەکە لە دورگەی ئیمڕاڵی نیشتەجێ بن»
وه‌زیری دارایی عێراق چی به‌ وه‌فدی هه‌رێم وتوه‌؟ له‌باره‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ چی وتوه‌؟
لێدوانەکانی هادی عامری لەسەر خۆپیشاندانەکانی تشرین ڕووبەڕووی شەپۆلێکی ناڕەزایەتی و ڕێکاری یاسایی دەبنەوە
دەستگیرکراوانی لالەزار لە دادگا هەموو تۆمەتەکانیان ڕەتکردەوە و ڕایانگەیاند «لەژێر ئەشکەنجەدا» وتەیان لێوەرگیراوە
مالیكی: گه‌یشتوینه‌ته‌ قۆناغێك به‌بێ ره‌زامه‌ندی تره‌مپ ئاو ناخۆینه‌وه‌، ئه‌مه‌ قبوڵكراو نییه‌
توركیا دورخستنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د تورك و سه‌پاندنی قه‌یومی‌ به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌ شاره‌وانی مێردین درێژكرده‌وه‌
ڕۆیتەرز: فشارێکی ناوخۆیی لە ئیدارەی ترەمپ هەیە بۆ هێورکردنەوەی شەڕی ئێران پێش هەڵبژاردنەکان
پردێ؛ لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی چەکدارێک کوژرا
میدیای ئێران بانگه‌شه‌ی ده‌ستگیركردنی تیمێكی حه‌وت كه‌سیی سه‌ربه‌ حزبه‌ كوردییه‌كان ده‌كات له‌ ئیلام
نه‌تانیاهو: نزیك بوینه‌ته‌وه‌ له‌ روخاندنی رژێمی ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×