نەوەی نوێ وەک سەنگ و قورسایی تەرازوی ھاوکێشەکە

عەبدولرەزاق شەریف
  2024-11-03     785

  یەک ھەرێم، یەک حکومەت، یەک پەرلەمان و یەک ھێزی پێشمەرگە ... ئەو چوار پرەنسیپەن کەسەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی خاوەن زۆرینەی پەرلەمانی، بۆ حوکمداری کابینەی نوێ رایگەیاند . 
  ھەرچواریان، چوار چاڵی شێرپەنجەیی موزمینی چارەکە سەدەیەک ژیان و تەمەنی حوکمڕانی ھەرێمی کوردستانە، بەویست و بەرنامە و دەستومەچەکی (پارتی خۆی و ھاوپەیمانەکانی) چێکراون و ھەڵکەندراون، خەڵکوخوای کوردستانیش لەچاوەڕوانی چارەسەردابون، نەکرا و بێچارە ماونەتەوە .
  پارتی و یەکێتی، ھەمیشە رێککەوتن، پێکھاتن، ئاشتی و تەنانەت شەڕی نێوانیشیان بەویست و داوا و نێوەندگیری بێگانە بوە ! ئەو چوار خانە شێرپەنجەییەش ھەر دەستکرد و دڵخوازی ئەوان بوە ! جارێکیتر چەندبارە حوکمداری ھاوشێوە بۆ کابینەی ئایندە ( ھەمان تاس و حەمام ) پرەنسیپەکانی بارزانی ئەکاتە بڵقی سەرئاو، زامنێکیش نیە فەوت و فەنابونیشی بەدوایا نەیەت .
  لەکۆبونەوەکانی گفتوگۆی پێکھاتن و بەشکردنی پۆستەکانی سەرۆکایەتی پەرلەمان، ھەرێم و ئەنجومەنی وەزیراندا، ھەمیشە پۆستی سەرۆکایەتی عێراقیش ئامادەیە، وەک عورفێکی سیاسی بۆ شاری سلێمانی و یەکێتی نیشتیمانی ئەو سەرۆکایەتیە یەکلا بۆتەوە، بۆیە گەر بەشدار و ھاوبەش یان برابەشیش بن ! یەکێتی ھەر دوانی لەو چوارە پێدەبڕێت، ھەر چوار پرەنسیپەکەی باڤڵی سەرۆکیش ( ھاوسەنگی، راستکردنەوەی حوکمڕانی، فەوتی دەسەڵاتی خۆسەپێن و ناروونی داھاتی ھەرێم ) وەک چارەنوسی چوار پرەنسیپەکەی سەرۆکی پارتی بەسەردێت و فەوت و فەنابونیش ئایندەیەکی ئامادەتر ئەبێت . 
  قورسترین ئەرک و ھەوڵەکانی پارتی و یەکێتی بۆ جێبەجێکردنی بەڵێن و پرەنسیپەکانیان (بۆ یەکێتی زیاتر لەپارتی) بەجیا کۆکردنەوەی " یەک و نیوەیە " لەم حاڵەتەیا (نەوەی نوێ) سەنگ و قورسایی راگرتنی تەرازوی ھاوکێشەکەیە . ئەگەر بەراستی ! بۆ یەکەمجار بەدڵسۆزی خاوەنی بەڵێنی خۆیانن ؟ نەم بەتەنگ ژیان و مانەوەی خەڵک و خاکی کوردستانەوەن !؟ پێویستە ھەریەک لای خۆیەوە لەھەوڵی جێبەجێکردنی ئەو ئەرکە قورس و گرانەدا بێت و ئەویتریش قەبوڵی ھاوبەشی و کەمبەشی دەرئەنجامەکانی بکات . 
  ئاشکرایە (نەوەی نوێ) بەستونی و ئاسۆیی، لەھیچ جومگەیەکی دەسەڵاتی جێبەجێکردنا نەبون و نین، ھەر دوو چوار ئامانجەکەی دوو سەرۆکی پارتی و یەکێتیان وەک پرەنسیپ، لەرێککەوتنێکی کۆنکرێتیا، بەچاودێری زۆرینەی پەرلەمانی قەبوڵە، مەرجی ئەوەڵ و ئەخیریشیان وەرگرتنی دەسەڵاتی یەکەمی جێبەجێکردنی ھەرێمی کوردستانە .! 
  بە پێی شوناس و ناسینی پارتی و یەکێتی، لای خۆیان و خەڵکی کوردستان، رادەستکردنی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ نەوەی نوێ، خەیاڵ و کاری نەکردەیە بەڵام لەدنیای حوکمڕانی و پەرۆشی بۆ نیشتیمان و پرۆسەی دروستی حوکمڕانی ( لەپێکنەھاتن و قەبوڵنەکردن ) ی دوو ھێزی یەکەمدا، ئاسانترین رێگە پەنابردنە بۆ ھێزی سێیەم و تەنانەت چوارەم و پێنجەم و ھەتا کەسی تەکنۆکراتیش ... ئەزمونی حوکمڕانی پێشوی ئەوانیش سەلمێنەری ئەو راستیەیە کە بەھێزی سێیەم نەبێت بەخۆیان ناکرێت و تونێڵێکی تاریک رێی بەردەبازیانە ..!
کاتێک بەرنامەیەکی گشتویست و گشتگیری خزمەتکردن و مانەوەش مەرج و ئامانجی ھەموان بێت ! ئیتر عینادی و پاوانکردنی پۆست و دەسەڵات بۆ خزموخوێش سەرەخۆرەیە، جگە لەمانەوەی کیانی گیانێکی داڕزاوی لێواری سەرەمەرگ ھیچیتری لێ سەوز نابێت .
   لەدنیادا، دەیان نمونەی لەمجۆرە بۆ پاراستن و دەربازکردنی قەوارەی سیاسی پیادە کراوە، سودانیەکەی  سەرۆکی حکومەتی ئێستای عێراقی فیدراڵ، نزیکترین و زیندوترینیانە .

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەلایەک بە بە دەستڕێژی گوللە کوژرا
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: پڕۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌سه‌ركه‌وتویی كۆتایی هات
دادگاییکردنی دەستگیرکراوانی لالەزار دواخرا؛ پارێزەران باس لە «سیناریۆ و گوشار» لەسەر تۆمەتباران دەکەن
پەرلەمانتارێک: وەزیری دارایی واژۆی لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کرد
پێشڕەویی حوسییەکان بەرەو شاری موخا؛ هاوکێشەی سەربازی لە دەوروبەری بابولمەندەب دەگۆڕێت
هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی بۆ مه‌سرور بارزانی: مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێم له‌ بودجه‌دا پارێزراو ده‌بن
دادگای سلێمانی ئەمڕۆ وتەی لاهور شێخ جەنگی و پێنج دەستگیرکراوی دۆسیەی لالەزار وەردەگرێت
لە کەلار؛ منداڵێکی دوو ساڵان لەناو تەشتێک ئاودا خنکا
ئیسرائیل بە هەزارو ١٠٠ تەن تەقەمەنی تونێلەکانی "عەلی تاهیر"ی وێران کرد
حکومەتی هەرێم بەپێی سەرژمێریی نوێ داوای 14.1%ـی بودجەی عێراق دەکات؛ "مەبەستمان بودجەی گشتگیرە نەک تەنها مووچە"
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×