لەبارەی پاڵێوگە نایاساییەکانی هەرێمی کوردستانەوە

بەهرۆز جەعفەر
  2024-12-29   

بەپێی یاسای ژمارە ٢٢ ی تایبەت بە نەوت و گاز کە ساڵی ٢٠٠٧ لە پەرلەمانی کوردستان دەرچوێندراوە؛ لە هەموو هەرێمی کوردستان تەنها (٣) سێ پاڵێوگەی یاسایی دەبن (دهۆک، کەڵەک، بازیان)، بەڵام ژمارەی ئەمانە تا ساڵی ٢٠١٧ دەچێتە (٣٠٧) پاڵێوگە، واتە (٣٠٤) پالێوگەی نا-یاسایی و نا-دەستوریی کراوەتەوە. هەموو پاڵێوگەیەکیش بەڕێژەی جیاجیا گازی ژەهراوی دەکەنە بەرگە هەواوە! بەتایبەت ئەوانەیان هایدرۆکاربۆنی قوورس دەسووتێنن. لە حوزەیرانی ٢٠٢٤ پاڵێوگەیەکی نیزیک لە گوێر ئاگری گرت؛ دوای نیزیکەی (٢٤) کاتژمێر ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا، لایەنە فەرمییەکان خۆیان گوتیان پاڵێوگەکە نا-یاساییە بووە! ئەوە کێیە دەتوانێ پاڵێوگەی نا-یاسایی لەناو هەولێردا بکاتەوە و گڕ بگرێت و دوای ٢٤ کاتژمێر ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێ! یان لە تانجەڕۆی سولەیمانی کارگەیەکی قیر ئاگری گرت تا دوا دڵۆپ و دوا ماددە لە کارگەکەدا نە سووتا ئاگرەکە نەکوژایەوە!
هەموو ئەو پاڵێوگانە هی خەڵکی دەستەڵاتدارن، یان لەبەرانبەر وەرگرتنی چەند ملیۆن دۆلارێکی پێشەکیدا کەسانی دەستەڵاتدار مۆڵەتێکی ڕووکەشی-لاوازی یاساییان بۆ وەرگرتوە. هەموو ئەوانە ژینگە پیس دەکەن، چوونکە هیچیان لە ئاسمانەوە یان لەڕێگەی ماددەی کیمایی و تیمی تایبەتەوە ڕێگەو میکانیزمی تەواویان بۆ دووکەڵە ڕەشەکە دانەناوە، هیچ یەک لەوانە ناتوانێت لە بەرزی ٢٥ بۆ ٤٠ مەتر وا بکات ئەو دووکەڵە ڕەش و گازە ژەهراوییانە کۆنترۆڵ بکات. جێی باسە نیزیکەی (٩٧٪) ی ئەو پاڵێوگانە لە سنووری پارێزگای دهۆک و هەولێرن؛ چوونکە (٩٠٪) ی کێڵگە نەوتییەکان دەکەونە سنوری ئەو دوو پارێزگایەوە. 
کەوایە، ئەمەی بەچاو دەبیندرێت : دەبێت ددان بەو ڕاستییەشدا بنرێ کە بازرگانانی ماددەی هۆشبەر و بازرگانانی دەرمان و خۆراکی بەسەرچووش خەڵکی دەستڕۆیشتوویان لە پشتە! ئنجا بەشێک لەم پاڵێوگانە قورسترین جۆری هایدرۆکاربۆن بەرهەم دەهێنن کە "قیر"ە، مەترسیدارترینە بۆ ژینگە؛ ئەو "قیر"ەش دەفرۆشن بە دەرەوەی وڵات، بۆ نموونە ئەمانە قیر بە هیندستان دەفرۆشن! 
 ئەمانە لە پێشدا "ماسی" بوون، بوون بە "حووت" پاشان بوون بە "مافیا"، ئنجا لەگەڵ مافیای دیکەدا تۆڕی مافیاییان درووستکردوەو دەست لەهەموو شتێک وەردەدەن؛ لاموایە بە خودی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی هەرێمیش کۆنترۆڵ نەکرێن! تەنانەت ئەم تۆڕانە (بەدەستی دەرەکی بێت یان بەرژەوەندیی کەسیی خۆیان) بۆ مەبەستی خزمەتکردنی نەیارانی کورد بێ یان هۆی دیکە وەهایان کردوە کایەی کوردستان لە کەسانی دڵسۆز و خەمخۆر و نیشتیمانپەروەر دابماڵن، لەهەموو شوێنێکدا پیاوێکی نەزان و گەمژەی خۆیان داناوە؛ ئیتر بەمشێوەیە هەموو بوارەکان و پنتەکانیان بۆگەن و ژەهراوی کردوە. ئیتر ئاوایە پێوەری کوڕی چاک و نیشتیمانپەروەریی لای ئەوانە ئەوەیە دەبێت "زمانی خۆت بگریت" تاوەکو ئەوان ئا..ئاوهاو...ئاوهاو...ئاوها بکەن.
پاڵاوتن و پاڵێوگەکان بەشێکن لە سیاسەتی پیشەسازیی و ئاسایشی وزەی هەر وڵاتێک؛ ئەوەی کە لەهەرێمی کوردستان لە هەموو پرۆسەکەدا شکستی خواردوەو، نایەوێ پلاتفۆڕمێک درووست بکات تا بەشێوەیەکی زانستی و نیشتیمانیانە پیاداچوونەوەی گشتی بۆ بکات. 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
ڕاپۆرتێکی ئیسرائیلی: کشانەوەی ئەمریکا خاکی عێراق دەکاتە ئامانجێکی کراوە بۆ ئۆپەراسیۆنەکانمان
سه‌باح نوعمان: ئه‌وانه‌ی له‌ به‌غدا سوكایه‌تییان به‌ ئاڵای ئه‌مریكا كرد، ده‌ستگیركران
کاردانەوەکانی سزادانی ئامەدسپۆر؛ دەم پارتی تۆمەتی "رەگەزپەرستی" ئاراستەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا دەکات
بڕیاری دادگا دەرچوو؛ مەزڵوم عەبدی بەفەرمی ناوی خۆی لە تۆمارەکانی دەوڵەتدا گۆڕی
حەوت ساڵە هەفتانە ڕوو لە چیاکان دەکەن: ٨٠ ژنی هەورامان گرووپێکی شاخەوانییان پێکهێناوە
لەنێوان هەڕەشە و دیپلۆماسیدا؛ تڕەمپ هۆشداری بەکارهێنانی هێز دەدات و تارانیش پلانێکی حەوت ڕۆژە بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز پێشنیار دەکات
«شەپۆلێکی تاوەباران و هەورەبروسکە ڕوو لە هەرێم دەکات؛ زۆرترین کاریگەری لەسەر سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت»
"هه‌فته‌ی داهاتو به‌غدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم خه‌رج ده‌كات"
په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌: سه‌فین دزه‌یی له‌باره‌ی بڕینه‌وه‌ی دار له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كان لێدوانی نه‌داوه‌
نرخی شیش و چیمەنتۆ و کەرەستەی بیناسازی بەرزبووەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×