ئە‌نفال

عەبدوڵا کەریم مەحمود
  2025-04-12     342

تراژیدیای تاوانی ئه‌نفال ، پرسیارێكی بێ وه‌ڵامی قوڵی ، له‌ سه‌راپا ناخ وهۆشما هه‌ژاند بوو. ، دوای ‏راپه‌رین ، هێشتا گونده‌ خاپوره‌کان ئاوه‌دان نه‌کرابوونه‌وه‌ ، یەکەم نووسەربووم ، به‌ قه‌ڵه‌مێک و چه‌ند په‌ڕه‌ کاغه‌زێکه‌وه ، رووم کرده‌ ،کۆڵان بە کۆڵانی گه‌ڕه‌که‌ میللییه‌کانی ( خه‌بات و حاجی ئاوا ‏ و وڵوبه‌ ) .

بە هه‌واڵ پرسین ، ئه‌و ژن و پیاوە پیرانەم دەبینیەوە . له‌کەناری گۆڕه‌ به‌ کۆمه‌ڵه‌کانی بیابان ، له‌ تۆڕی ئه‌نفال چییه‌کان ده‌ربازببوون .

له‌و ‏زنجیره‌ به‌داداچوون و دیدارانه‌دا ، چه‌ند پرسیارێکم ، ئاڕاستەی ئه‌و ژن و پیاوە بە تەمەنانە ‌ ده‌ ‌کرده‌وه‌ لە تۆپ زاوەو دبس گوێزرانەوە بۆ بیابانەکان ، له‌ گه‌ڵ حه‌جاج و سه‌گه‌ برسییه‌کانی نوگرەسەلمان ، تاڵاوی مه‌رگیان چه‌ شت ‏بوو.

لە 6 / 3 / 1992 ،یه‌که‌م نوسینم، له سه‌رئه‌نفال ، به‌ ناوی (چاره‌نوسێکی نادیار ) ، له‌ ‏ژماره‌ [36] ی کوردستانی نوێ دا بڵاو کرده‌وه‌ .

له‌ ‏روخساری پاک و بێ دەنگی ،عیزەدین عوبێد رەباتی دا ، سوێ ی ئازارێک ، قوڵ بەقەد ئاشداخ ، خەمی بێ سه‌وشوێنه‌کانی گه‌رمیانم خوێندەوە .

دواتر دەیان نوسینم ، له‌گەڵ کەس و کاری ئه‌نفالەکان بڵاوکرده‌وه‌ ، بۆ هه‌ر ‏خانه‌واده‌یه‌ک، ژماره‌یه‌کی ر‌ۆژنامه‌که‌م بۆ ده‌کڕین و چیرۆکه‌که‌ی خۆیانم بۆ ده‌خوێندنه‌وه‌ .

له‌ ناخی خۆم دا ، هه‌ستم به‌ ‏ئاسوده‌یی ده‌روونی و ویژدانی ده‌کرد ،کە توانیومە ، به‌و نوسینانە ،گوزارشت لە سوێ ی ئازاره‌ په‌نگ خواردوه‌ ، بێ کۆتاییه‌کانی ناخی کپیان دەکەم و بوارنادەم چیرۆکە تراژیدیاکانی نیشتمانەکەم کاڵ ببنەوە و ئەو مێژووەبۆ نەوەکانی داهاتوو تۆمار بکەم .

له‌ ساڵی 1993 دا هاوڕێ ی ئازیزم نه‌جمه‌دین فه‌قێ عه‌بدوڵڵا ، لێپرسراوی کۆمیته‌ی ‏قوربانیانی ئه‌نفال ،ئه‌و زنجیره‌ نوسینه‌ی لێوه‌رگرتم ، خۆی بە سەلیقەی جوانی خۆی ، یه‌ک به‌یه‌ک ،هەموو نوسینەکانمی ، له‌سه‌ر په‌ڕە بە پەڕە مۆنتاژ کرد، به‌ناوی (چاره‌نوسێکی نادیار) .

وه‌ک (یه‌که‌م کتێبی ) ی ئه‌نفال ، به‌ تێراژی 500 دانە بۆ ‏چاپکردم ،لە گەڵ کردنەوە زانکۆی سڵمانی دا ، لە هۆڵی زانکۆ ، وەک یادێک بۆ ئەنفال بڵاوی کردەوه‌ .

کاک ئازاد ئه‌حمه‌د ناسراو بە ( ئازادە رەش) هاوڕێی دێرینم ، کتێبەکەی پێشکەش بە خاتوو هێڤی عیززه‌ت ، له‌رێکخراوی میدکۆ کرد ، ئەویش وه‌ریگێڕابووە ، سه‌ر زمانی ئینگلیزی ‏وره‌وانه‌ی هه‌نده‌ران ی کردبوو.

له‌ ساڵی 1995 ، رووم کرده‌ پێشانگایه‌کی هونه‌رمه‌ند عه‌تا قه‌زاز ،له‌ سلێمانی ، ناونیشانی ‏‏چاره‌نوسێکی نادر_ م ، به‌ سه‌ر یه‌کێک له‌ تابلۆکانه‌وه‌ بینی .

پرسیارم ناونیشانی (چاره‌نوسێکی نادیار) م لێ کرد وتی:

-بیرۆکه‌ی کتێبێکە ،له‌ ‏باره‌ی ئه‌نفاله‌وه‌ به‌ ئینگلیزی لە دەرەوەی وڵات خوێندومه‌ته‌وه‌ .

له‌و کاته‌دا باڵی خه‌یاڵ گه‌ڕاندمییه‌وه‌ بۆ ساڵی 1992 ، بۆ لای ئه‌و خانه‌واده‌ یه‌ی گه‌ڕه‌کی خه‌بات ی سلێمانی ، چه‌ند ئه‌ندامێکیان ئه‌نفال کرابوون ،ئه‌و رۆژە چه‌ند پرسیارێک لەلام ،‏سه‌ریان هه‌ڵداو له‌ وه‌ڵامه‌ تراژیدیاکانی ئەوان دا ، چیرۆکێکی زۆر سه‌رنج راکێشه‌رم ،لا گه‌ڵاڵه‌ بوو ،وتیان :

- به‌یانی وه‌ره‌وه‌ ‏، وێنه‌ی ئه‌نفالکراوه‌کانت بۆ ئاماده‌ ده‌که‌ین.

ئه‌و شەوە ‌ کاره‌با نه‌بوو، له‌ به‌ر چرا که‌م بابه‌ته‌که‌م ،به‌ زمانێکی درا ‏ماتیکی داڕشته‌وه‌ .

سه‌عات 10 _ی به‌یانی روم کرده‌ ،ماڵه‌که‌ وله‌ده‌رگاکه‌یانم دا، ژنی ناڵەکە ده‌رگاکه‌ی ئاواڵا کرد ، تا هێزی تیا بوو هاواری به‌سه‌رما کرد :

- بۆ وازمان لێ ناهێنیت ، بۆ به‌ر ده‌رگات لێ گرتوین، ئێمه‌ خۆمان ،هیچمان ‏نییه‌ ، ره‌سمی ئه‌نفاله‌کانت ، بده‌ین به‌ تۆ ، بچیت ئازوقه‌ی پێ وه‌ربگریت .

له‌ شوینی خۆم چه‌قیم ، هیچ وه‌ڵامێکم پێ ‏نه‌بوو،هه‌نگاوەکانم قورس بوو ، بەزەحمەت ،به‌ره‌و دواوه‌ گەرامەوە ، بارانه‌که‌ش به‌ تاوتر،هەمووجه‌سته‌ی ته‌ڕ کردم ،بێ ‏ئه‌وه‌ی هۆشم لای خۆم بێت ،کاتێ به‌ ئاگا هاتمەوە ،گه‌یشتومه‌ته‌ ، ئه‌و سه‌ری کۆڵانه‌که .

ئه‌و ‏چه‌ند لاپەرەی ئەنفالەی نێو ده‌ستم ، پارچه‌ پارچه‌ کرد بوو ، چیرۆکی نێو لاپەرەکانی له‌ گه‌ڵ جۆگه‌له‌ی بارانە بەخوڕەکە ، بە ناوقوڕاوی ناو کۆڵانه‌ که‌ دا ، وەک ئەنفالەکان لە چاوەکانم ون بوون.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
« تورکیا ڕێگە دەدات سێ سەرکردەی باڵای پەکەکە لە دورگەی ئیمڕاڵی نیشتەجێ بن»
وه‌زیری دارایی عێراق چی به‌ وه‌فدی هه‌رێم وتوه‌؟ له‌باره‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ چی وتوه‌؟
لێدوانەکانی هادی عامری لەسەر خۆپیشاندانەکانی تشرین ڕووبەڕووی شەپۆلێکی ناڕەزایەتی و ڕێکاری یاسایی دەبنەوە
دەستگیرکراوانی لالەزار لە دادگا هەموو تۆمەتەکانیان ڕەتکردەوە و ڕایانگەیاند «لەژێر ئەشکەنجەدا» وتەیان لێوەرگیراوە
مالیكی: گه‌یشتوینه‌ته‌ قۆناغێك به‌بێ ره‌زامه‌ندی تره‌مپ ئاو ناخۆینه‌وه‌، ئه‌مه‌ قبوڵكراو نییه‌
ڕۆیتەرز: فشارێکی ناوخۆیی لە ئیدارەی ترەمپ هەیە بۆ هێورکردنەوەی شەڕی ئێران پێش هەڵبژاردنەکان
توركیا دورخستنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د تورك و سه‌پاندنی قه‌یومی‌ به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌ شاره‌وانی مێردین درێژكرده‌وه‌
پردێ؛ لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی چەکدارێک کوژرا
میدیای ئێران بانگه‌شه‌ی ده‌ستگیركردنی تیمێكی حه‌وت كه‌سیی سه‌ربه‌ حزبه‌ كوردییه‌كان ده‌كات له‌ ئیلام
نه‌تانیاهو: نزیك بوینه‌ته‌وه‌ له‌ روخاندنی رژێمی ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×