جەبەل حەمرین  

عەبدوڵا کەریم مەحمود
  2025-04-28     541

دوای راپەرین ی ئازاری ١٩٩١ و گۆرانکاری ٩   / ٤  / ٢٠٠٣  دەیان ،سەدان ،ھەزاران دۆکیومێنتی پڕ لە نھێنی تراژیدیای گۆڕی بە کۆمەڵی بێ سەرشوێنەکان کۆمەڵکوژی و ئەنفالەکان کە وەتنە روو .

 لە   دوای  کۆدەتای   ١٤ی گەڵاوێژی ١٩٥٨  تا گۆڕانکاری ٩  /٤ /  ٢٠٠٣  ، لەماوەی  ٤٥ ساڵی  دەسەڵاتی کۆماری عێراق ،  بە شێوەی جیا جیا ،  کۆمەڵ کوژی  مرۆڤی  کوردیان کردوەو تەرمەکانیان  لە گۆڕەبە کۆمەڵەکانی باشوری کوردستان و خواروو ناوەڕاستی عێراق شوێن بزر کردووە.  

ئەو چاڵانە  نھێنی پر لە پەنھانی ھەزاران گۆڕی بە کۆمەڵی مرۆڤی کورد و ھاوڵاتی خوارو ناوەڕاستی عیراقی خستووەتە ڕوو . چاڵەکان پرە لە کەلەسەر ودەست و قاچ و ئێسک و پروسکی ژن و پیاو گەنج و منداڵ و ئەو کەرەسە سادانەی کە پێیان بوو ، زۆربەی گۆرە بە کۆمەڵەکان  کوردن.

ئەوژن و پیاو و منداڵانەی   لە ٨ زنجیرەکەی  ئەنفال دا لە سەرقەڵای گەرمیانەوە تا زاخۆ  دەسگیر کران و کۆمەڵ کوژ کران، زۆربەیان خەڵکی گەرمیان و  ناوچە جیا جیاکان وبادینانن بوون.

ئێسک وپروسکی ٨ ھەزار بارزانی و کوردە فەیلیەکان و ئەو تێکۆشەرانەن کە لە زیندانەکانی کوردستان و موسل و ئەبوغریب و نوگرەسەلمان دوای گولە باران و لە  سێدارە دان ، تەرمەکانیان  لە چاڵی تاک تاک و بە  بە کۆمەڵ  بێ سەروشوێن  کران  . 

ئەرکی  حکومەتی ھەرێمی کوردستان بوو بە ھاوکاری بەغداد ،  لە سەر بەرنامەو نەخشەیەکی وردی زانستی بە  سوود وەرگرتن لە ئەزمونی جینۆسایدی  ئەرمەنی و جولەکەکانی ھۆڵۆکۆست ، بەراوێژ بە پسپۆرانی بوارە جیا جیاکان ، بە بەشداری نوێنەری نەتە وە یەگرتوەکان ،ریکخراوەکانی مافی مرۆڤ و پزیشکی پسپۆری بواری دادوەری، بە ئامیری نوێی پزیشکی تەکنەلۆژیای نوێ ، بە بەشداری میدیاکانی دەرەوە ،  گۆرەکانیان  ھەڵبدایەتەوە ،لیکۆڵینە وەی زانستی وردو چڕیان لە ھەموو بوارەکان دا لە سەر بکردایە ،بۆ ئەوەی جۆری کوشتنەکانیان بۆ ھەموو دنیا بخەنە روو  .

لە ئەنجامی گەڵاڵە کردنی  ئەو توێژینەوانەوە سەدام و عەلی حەسەن مەجید و ھەموو جەلادەکانی تر رووبە رووی دادگا بکرانایە.

 لە مەراسیمێکی گەورەو پر لە شکۆی بەربڵاو دا ، ئەو گۆڕە بە کۆمەڵە  ونانە لە جەبەل حە مرین ی لە مۆنۆمێنتێکی گەوەرە بە قەد قەبارەی جینۆسایدەکە بە خاکی جەبەل جەمرین  ی سنووری نیشتمان بسپێرانایەو پارێزگاریان لە ھیما شکۆمەندیی ئەنفال  و  سنوری  جوغرافیای کوردستان بکردایە .

نەک گۆڕە بەکۆمەلەکانی (جەبەل حەمرین )و (ناوەڕاست و خواروی عێراق ) بھێننەوە بۆ (چەمچەماڵ )و (گوندی دێ بنە ی  ناحیەی رزگاری )و (دوکان )و ناوچە کانی تر .

 دەبوو  لە ھەرێمی کوردستان دا ، تەنیا یەک مۆنۆمێنتی گۆڕی  بە کۆمەڵی ئەنفال ھەبێت ،لە ئاستی سەنگ و قورسایی ئەنفال و جینۆسایدی نیو دەوڵەتی کورد.

 بە ئێسک و پروسکی گۆرەبەکۆمەڵەکان  و خوینی شەھیدەکان ،  سنووری جوغرافیای کوردستا ن یان ، لە  جەبەل حەمرین، لە سەرنەخشەی جوگرافیا کوردستان -عێراق  دیاری بکردیە .

 ئەو سنوورە  بکردایە  بە مۆنۆمێنتی ئەنفال ،لە ئاستی نیودەوڵەتی  ،دەبوو  بە شکۆی جینۆساید .

بۆ ئەوە جارێکی تر،  رەشە بای ژەھرو ئەنفال  ،نەگاتە نیشتمان ،  کورد لە گۆڕە بە کۆمەلەکان دا ،بێ سەروشوێن نەکرێ.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
« تورکیا ڕێگە دەدات سێ سەرکردەی باڵای پەکەکە لە دورگەی ئیمڕاڵی نیشتەجێ بن»
وه‌زیری دارایی عێراق چی به‌ وه‌فدی هه‌رێم وتوه‌؟ له‌باره‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ چی وتوه‌؟
لێدوانەکانی هادی عامری لەسەر خۆپیشاندانەکانی تشرین ڕووبەڕووی شەپۆلێکی ناڕەزایەتی و ڕێکاری یاسایی دەبنەوە
دەستگیرکراوانی لالەزار لە دادگا هەموو تۆمەتەکانیان ڕەتکردەوە و ڕایانگەیاند «لەژێر ئەشکەنجەدا» وتەیان لێوەرگیراوە
مالیكی: گه‌یشتوینه‌ته‌ قۆناغێك به‌بێ ره‌زامه‌ندی تره‌مپ ئاو ناخۆینه‌وه‌، ئه‌مه‌ قبوڵكراو نییه‌
ڕۆیتەرز: فشارێکی ناوخۆیی لە ئیدارەی ترەمپ هەیە بۆ هێورکردنەوەی شەڕی ئێران پێش هەڵبژاردنەکان
توركیا دورخستنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د تورك و سه‌پاندنی قه‌یومی‌ به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌ شاره‌وانی مێردین درێژكرده‌وه‌
پردێ؛ لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی چەکدارێک کوژرا
میدیای ئێران بانگه‌شه‌ی ده‌ستگیركردنی تیمێكی حه‌وت كه‌سیی سه‌ربه‌ حزبه‌ كوردییه‌كان ده‌كات له‌ ئیلام
نه‌تانیاهو: نزیك بوینه‌ته‌وه‌ له‌ روخاندنی رژێمی ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×