یادی ٢٩ / ٤ / ١٩٧٩ ، میژوویەکی پڕ لەشەرمەزاری‌و تراژیدیای کورد

عەبدوڵا کەریم مەحمود
  2025-04-29     496

سەرکردایەتی سیاسی کورد ، ئه‌وه‌نده‌ داد په‌ره‌رن ،جیاوازی نێوان (پێشمه‌رگه‌و ..جاش ) یان ‏, له‌ لیستی شه‌هیدان وخانه‌ نشینان دا نه‌هێشت

ئه‌مه‌ ئه‌و وێنه‌ تراژیدیایه‌ کی ،مێژوویی کۆمەڵ کوژیی کوردە ، گه‌ر وێنه‌و چیرۆکی روداوه‌که‌ ، وەک خۆی بۆ هه‌ ر که‌سێک ، لە هه‌ر ‏نه‌ته‌وه‌یه‌کی تری دنیا ، باس بکه‌یت ، بڕوا ناکه‌م ، هه‌ستی مرۆیانه‌ی بتوانێت بێ ده‌نگ بێت ، له‌ ئاستی ئەو مەرگەساتە .

‏ئه‌و خیانه‌ته‌ گه‌وره‌یه‌ ، له‌ ناخی دا هه‌ست به‌ ئازارێکی قوڵی مرۆیانە نه‌کات ،شه‌رمه‌زار نه‌بێت .

ته‌نیا ‏سەرکردایەتی کوردو ده‌سه‌ڵات دارانی کورد نه‌بێت ، شانازی بە کورد بە کورد بە کوشتن ده‌که‌ن .

ئه‌م جینۆسایدەی کورد ،به‌ سه‌رکه‌وتن و داستانی سه‌روه‌ری ‏حیزبایەتی ده‌زانن .

ئه‌مانیش هه‌ر وه‌ک سه‌دام وبه‌ عس ، مه‌دالیای ئازایه‌تی و قاره‌مانیه‌تی به‌و جاش و مسته‌شارانه‌ ‏ده‌به‌خشن ، کە کورد دەکوژن.

ئەم جاشانە به‌پاڵپشتی ئیستیخباراتی سه‌ربازی سوپای عێراق ، توانیویانه‌ ئه‌و پێشمه‌رگه‌و ‏فه‌رماندانه‌ له‌ ناو به‌رن ،روو به‌ رووی پڕۆسه‌ی ته‌عریب و خاپورکرنی گونده‌کانی سەر سنوور ‏ده‌بوونه‌وه‌ .

زۆر له‌ سه‌رانی کورد و سەرۆک عەشرەتەکان و شێخەکان ئاوا خه‌ت مائیل بوون ، ئاوابه‌م نه‌خشه‌و پیلانه‌ نه‌یان ‏شۆڕشیان کردووه‌ .‏

له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌یان جاش و مه‌فره‌زه‌ خاسه‌ و ره‌فیق حیزبی و نه‌سیر موته‌قه‌دیم و خائین ،وه‌ک له‌ ‏تراژیدیای وێنه‌که‌دا ده‌یبینین ،به‌ جیهازی تایبه‌تی ئیستیخباراتی عه‌ سکه‌ری سوپای عێراق ،سه‌ر ‏به‌ لیواکانی فه‌یله‌قی یه‌ک و.. فه‌یله‌قی پێنج ، به‌ ئوتۆمۆبیلی تایبه‌تی ، به‌ هاوکاری هێزه‌کانی سوپاو ‏کۆپته‌ر، تاریک و لێڵی به‌یانی خۆیان ده‌گه‌یانده‌ ناو ئاواییەکان و شوێنه‌ چه‌په‌که‌کانی نێو ‏گردۆڵکه‌و دامێنی کێوه‌کان ، به‌دوای پێشمه‌رگه‌ی مه‌فره‌زه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان..که‌رت ..هه‌رێمه‌کان دا ده‌گه‌ڕان ..بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌سگیر بکه‌ن ‏و بۆ ئافەرینیک ..بۆمشتێ پاره‌ بیان فرۆشن .

دوای راپه‌رین ئەو مستەشارو سەرۆک عشرەت و شێخ و کەسێتییە خائینانە , لە سایەی سەرکردەکانی کوردو حیزبەکانەوە بوون. بە تێکۆشەرو کەسێتی دیار,خاوەن دیوەخانی گەورەو تەکیەی نوێ ی سەردەم

ده‌یان ته‌لار و کۆمپانیای جۆراو جۆریان له‌ ‏سه‌ر ئێسک و پروسک ق خوێنی ئه‌و پێشمه‌رگه‌و فه‌رماندانه‌ دامه‌زراند .

ئێستا ئه‌و جاش و مسته‌شارانه‌..ئه‌و ره‌فیق و نه‌سیر موته‌قه‌دیمانه‌، هاورێ ی گیان بە. گیانی و نزیکی زۆر له‌ ‏سه‌رکرده‌ ی حیزبە سیاسییەکانی کوردستانن.

پێکه‌وه‌ پێکی کوردایەتی ده‌سکه‌وت و سه‌رکه‌وتنه‌کان هه‌ڵده‌ده‌ن .

ناوی ئه‌و جاشانه‌ به‌ ‏کوژراوبه‌ زیندوه‌کانیانه‌وه‌ , له‌ ناو لیستی شه‌هیدانی کوردستان وله‌ لیستی خانه‌نشینی ‏پێشمه‌رگه‌ دایه‌, به‌ پله‌ی جیاجیا ، پله‌کانیا ن زۆر له‌ شه‌هیدوپێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان باڵاتره‌.

ئه‌مه‌یه‌ کۆمید یای پڕله‌ تراژیدیای بەرهەمی عه‌قڵی خێڵەکی سه‌رکردایه‌تی سیاسی خه‌باتی رزگاری خوازی ‏کوردە.

سەرکردەکانی کورد چه‌ ند داد په‌ره‌رن ،به‌ به‌رنامه‌و پلان و نه‌خشه‌ ی چڕ پڕ،له‌ دوای راپه‌رین ‏وپه‌رله‌مان وحکومه‌تی کوردی ,کاریان بۆ ئه‌وه‌ کردوه‌ جیاوازی نێوان پێشمه‌رگه‌و جاش نه‌هێڵن.

ئەم مێژوویییە شەرمەزارییەی کورد لە مێژووی هیچ گەلێکی دنیا ناچێت.

 

+ جه‌سته‌ی ( سیروان تاڵه‌بانی و حه‌سه‌ن خاوێ ی عه‌لی چه‌له‌بی و حاجی چاوشین و نه‌جات کەرکوکی و محه‌مه‌د کەریم ) له‌و تراکتۆره‌دا کران به‌ خه‌ڵوز .

له‌ سایه‌ی عەقڵی جاشایه‌تی و حیزبایه‌تی ، خوێنی ئه‌م شه‌هیدانه‌و هه‌موو شه‌هیدانی ئەم نیستمانە هه‌راج ده‌کرێن .

تراژیدیای کۆمیدیاکه‌ ، له‌وه‌دایه‌ ئه‌و سه‌رۆک جاشه‌ ی که‌ ئه‌و خیانه‌ته‌ گه‌وره‌ یەی کردوه‌ ناوی له‌ لیستی شه‌هیدانه‌ وشەهیدە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
« تورکیا ڕێگە دەدات سێ سەرکردەی باڵای پەکەکە لە دورگەی ئیمڕاڵی نیشتەجێ بن»
وه‌زیری دارایی عێراق چی به‌ وه‌فدی هه‌رێم وتوه‌؟ له‌باره‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ چی وتوه‌؟
لێدوانەکانی هادی عامری لەسەر خۆپیشاندانەکانی تشرین ڕووبەڕووی شەپۆلێکی ناڕەزایەتی و ڕێکاری یاسایی دەبنەوە
دەستگیرکراوانی لالەزار لە دادگا هەموو تۆمەتەکانیان ڕەتکردەوە و ڕایانگەیاند «لەژێر ئەشکەنجەدا» وتەیان لێوەرگیراوە
مالیكی: گه‌یشتوینه‌ته‌ قۆناغێك به‌بێ ره‌زامه‌ندی تره‌مپ ئاو ناخۆینه‌وه‌، ئه‌مه‌ قبوڵكراو نییه‌
ڕۆیتەرز: فشارێکی ناوخۆیی لە ئیدارەی ترەمپ هەیە بۆ هێورکردنەوەی شەڕی ئێران پێش هەڵبژاردنەکان
توركیا دورخستنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د تورك و سه‌پاندنی قه‌یومی‌ به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌ شاره‌وانی مێردین درێژكرده‌وه‌
پردێ؛ لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی چەکدارێک کوژرا
میدیای ئێران بانگه‌شه‌ی ده‌ستگیركردنی تیمێكی حه‌وت كه‌سیی سه‌ربه‌ حزبه‌ كوردییه‌كان ده‌كات له‌ ئیلام
نه‌تانیاهو: نزیك بوینه‌ته‌وه‌ له‌ روخاندنی رژێمی ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×