دیبەیتی داعیە پۆشتەو ئەفەندیەکان! 

ئاسۆ عەبدوللەتیف
  2025-05-05     817

ئەو عاریفە داپۆشراوەی کەس نایناسێت و برسی و بێمەکانە، خەریکی زوھدو وەرع و موجاھەدەی نەفس و تەزکیەو تەسەحورو عیباداتی فەردیی خۆیەتی، زۆر لەو بانگخوازە ئەفەندی و ڕاقیانە مەقامیان بەرزترە کە بەردەوام خەریکی خۆدەرخستن و دیبەیت و شەرح و مەدح و زھوری خۆیانن، ئەمە نەک لەپێناو خواڕازیکردن بەڵکو بۆ ناوبانگ و دەستکەوت و پلەو مەقامی دنیایی و پەڕلەمانیی خۆیان و کەس و کاریان.

لەزوھدو تەسەوفی قووڵیی سوفیانی سەوری و ئیبن عەرەبی و فەریدەدین عەتاری نەیشاپوریی و مەولاناو سوھرەوەردیی، تا مەولانا خالیدی نەقشبەندیی و شێخانی تەریقەت تا دەگاتە کاک ئەحمەدی موفتیزادەو ناسڕی سوبحانی، ڕیتمی دینداریی پاک، گەڕان نەبوو بەشوێن چێژو مەتاعی دونیایی و ئەسپ و ژن و ڕاوکردن و خواردن و فەخفەخەو  شەیتانسازیی غەریزەکاندا، گەڕان بوو بۆ خزمەتکاریی خەڵک.

تەسەوفی دروست و ئیمانی ساغ و موسوڵمانێتی ڕەسەن ھەرگیز لەناو چێژو زەخرەفە دنیاییەکاندا لەدایک نابێ ئەگەر سەدان دیبەیت بکەیت و خۆت بە نوێنەری خوداش بزانی، مەحاڵە مەقامی بەرزی خوایی ڕێک بکەوێ لەگەڵ عەیش و نۆشی دونیایی و بۆتۆکس و فیلەرو زەواجی سەیروسەمەرە.

ئەوجا کورد پێویستی بە ھاوارو شەرح و ڕۆچوون و دەنگ بەرزکردنەوەو خۆتێکدانی ناو سۆشیاڵ میدیا نیە بۆ بینەری زۆرو دیبەیتی دروستکراوی نەشیاوو شەڕی وەکالەتسازیی حیزبی و ئایدۆلۆژیی بۆ سعودیەو قەتەر، کوردو تاکی موسوڵمان پێویستی بە ئارامی و زوھدو تەزکیە و ئیشراق ھەیە، پێویستی بە شوناسی نەتەوەیی و کەرامەت و شکۆ ھەیە، پێویستی بە ئەخلاقی دینی و ئەخلاقی کۆمەڵایەتی و عورفی باڵاو تەزکیەو زوھدو بۆخوا سوڵحان ھەیە نەک بۆ غەریزەو ژنسوڵحان، پێویستی بە دادگەریی و پەرێزپاکی و فەزیلەت ھەیە.

ئاین میکانیزمێکە بۆ عیبادەت و قیام و بەختەوەریی و ڕزگاریی مرۆڤ، مرۆڤ ئاراستە دەکات بۆ ڕێگایەکی ئەبەدیی و مەقامی ڕۆحیی ئیلاھیی ئاین بۆ خۆبادان و بەلاغەتگەریی و وشەسازیی و تەفسیرپەرستی نییە، واز لەو دەقە تەئویلکاری و شەرحگەراو ئارگیومێنتە دوبارەو سەدبارانە بھێنین کە بەڵانسی مرۆڤ دەستکاری دەکات و سایکۆلۆژیای تاکی موسوڵمانی پێ دەشێوێنن و خۆتانی پێ دەوڵەمەندتر دەکەن ئاین عیبادەتی خوایی و فەرمان بەچاکەو نەھی لەخراپەیەو بەس.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
قاسم ئەعرەجی: کشانەوەی هاوپەیمانان لە عێراق، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە
مەزڵوم عەبدی: ڕێککەوتنی دیمەشق تەسلیمبوون نەبوو، بەڵکو قۆناغێکی نوێی خەباتە لەناو دەوڵەتدا
دوای چۆڵکردنی ۱۸ کەمپ لەلایەن ۳ هەزار و ۸۰۰ گەریلا، پاسەوانی سنوور و پێشمەرگە لە ناوچە سنوورییەکان جێگیر دەبن
مەسعود پزیشکیان: سەرەخۆشی لە خەڵکی کوردستان دەکەم
لەشەشەمین ساڵیادی مەرگی فوئادە ڕەشدا، سۆڵیدارێتییەکەی فوئادە ڕەش‌و ڕێکخراوەکانی ئێستا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل: به‌داخه‌وه‌ كورد هێشتا خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ نییه‌، خوازیاری به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمانین
بوومەلەرزەی سیاسی لەئەڵمانیا: سەرکەوتنی مێژوویی AfD لەویلایەتی ساکسۆنی-ئانهاڵت
تولای حاتەم ئۆغوللاری و تونجەر باقرخان وەک هاوسەرۆکانی دەم پارتی هەڵبژێردرانەوە
دوو موڵکی موجتەبا خامنەیی بە 36 ملیۆن پاوەند دەفرۆشرێن
خوێندنەوەیەکی ڕەخنەیی بۆ کتێبی "ساڵانی لەبیرکراوی ناسیۆنالیزمی کورد لەئێران"
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×