ئەفسانەی پارتیزانەکان

عەبدوڵا کەریم مەحمود
  2025-05-07     515

نیوەرۆیەکی پایزی ساڵی١٩٨٦، شەڕی قەیوان – ماوەت بوو،دەنگی رەتڵی  تۆپ و راجیمەی  ‏تۆپخانەی سوپای عێراق ،.لە نێو ئەو شاخ و دۆڵانە دا دەنگی دەدایەوە ، لە  گوندی ‏یاخسەمەرەوە گەڕامەوە بۆ ماڵی خۆمان لە قزلەر 

لە یاخسەمەوەرەوە بە ھەنگاوی خێرا ‏رووم کردە گوندی چۆخماخ ، رێبازی فەرماندەو چەند پێشمەرگەیەک  لە کەپری چا ‏یخانە کەی خواری ئاواییەکەوە دا دانیشتبوون .

تاوێک لەوەبەر لە سەر شاخ  ، لە قۆڵی ‏شەڕەکانی بەرامبەر سوپای  عێراق بەدل کرابوون ،لەوێ نانیان دەخوارد..

ئەو کاتە ئەو فەرماندە خاوەن قەڵەمەم ‏نەدەناسی ،بەدەم  چا  خوردنەوە ،  سەرنجم دایە شێوەی قسەکردن و ھەڵسوکەوتی ، پڕ بوو لە ورد بینی ، توشی ‏تێڕامانی کردم .

کۆمەڵێ پرسیاری بێ وەڵامی لە ناخما گەڵاڵە کرد ، ناو بەناو پێشمەرگەکان ‏پرسیاریان رووبەروو دەکردەوە ،ئەویش بە ھێمنیەکەی خۆی و بە رویەکی خۆشەوە وەڵامی دەدانەوە.

 ئەوەی ‏زیاتر سەرنجی راکێشام تا داوا ھەناسەم  ناتوانم لە بیری بکەم .

ریباز دەستی کرد بە بەر ‏باخەڵەکەیا ، دەفتەرێکی دەرھێنا ،ناوی  ھەموو لێپرسراوە دیارەکان و  فەرماندە سەرباز ییەکانی  سوپای ‏عێراقی تیا تۆمار کردبوو، 

ناوی ئەو ئەفسەرە پلە جیا جیانەی  لە فەیلەقی یەک و فەیلەقی پێنچ کە سەرپەرشتی شەڕی ‏ناوچە جیا جیاکنی کوردستان یان کردبوو.

لیستی ناوی مستەشارو ئامر سریەو ‏مەفرەزە خاس وناوی ھەموو  فەوجە سوک و تایبەتییەکانی بە پێ ی زانیاری ورد لە شوین وکردەوە و ھەڵوێستە پەڕپوتەکانیانی ‏تۆمار کردبوو.

چەند زانیارییەکی لە سەر گوندەکانی دۆڵی جافایەتی ناوی شاخ ‏ولوتکە  و کانی و رێگا وتولە رێ گرنگەکانی کۆکرد بۆوە .

ئەم قەڵەمە عا شق و ‏عەوداڵی نوسین و کۆکردنەوەی زانیاری ھەموو ئەوشوێنانە بوو,  کە رووی تێ  کردبوو ،ھەموو ئەو زانیاریانەی , لە دەفتەرەکەی بەر باخەڵی دا تۆمار دەکرد.

توانایەکی زۆر ‏باش و وردی ھەبوو لە نوسین و تۆمار کردنی ھەواڵ وراپۆرتی رۆژنامەوانی.   ‏

رێبازی فەرماندەی  پارتیزانی 
لە ھەردوو کتێبی (قەند یل  بەغدادی ھەژاند )، بە سەلیقەیەکی پڕلە ‏وردەکارییەوە ، ژیانی پێشمەرگایەتی ونەبەرد ی و  چالاکی و داستانەکان روداوە تراژیدیاکانی  ‏تۆمار کردبوو .

بە گوزارشتی  پڕلە  شکۆی مرۆیانە وە ،شۆڕ بووەتەوە .بۆ ناو ناخی  پڕ لە ‏رۆمانسیەتی پارتیزانەکا ن و سروشتی پڕلە چۆڵەوانی و جەنگ و سوتماکردنی نیشتمان .

دنیای پڕ  لە پەنھانی ‏شوانەکان ، تامی نانی وشک وشیر لەکاتی برسێتی دا ،

دڕندایەتی مرۆڤ ، کاتێ دەبێت بە ‏جەلاد ،دەست و رۆحی بە خوێنی دیل سووردەکات .

رووبەرووبونەوەی ئەنفال ‏وئەنفالەکانی دوای ئەنفال ، 

پیرۆزی و مەزنی  شکۆی پێشمەرگەوپێشمەرگایەتی ، بەھا ‏مەزنەکانی پارتیزانی ئەوساو شکۆمەندی شەھیدە سەروەرەکان ، دڵ و ناخ و ھەست و ‏نەستی رێباز، لە قەند یل باڵاتر و لە سەراپا نیشتیمانەکەی ‏بەرینتربوو .

رێباز ..رێبازی ..وەفا ..ئەمەک ..پێزانینی ھەستی بەرز وجوانی مرۆڤ و مرۆڤایەتی 
بۆ ‏شەھید..بۆ خاک ..بۆ نەتەوەکەی ..بۆ منداڵان ..بۆ بێ نەوایان 

بۆ شوان ..جوتیار ..بۆ پێشمەرگەو ‏پارتیزانەکانی ھاورێ ی 

با بڕوانینە مێژووی دوورو نزیکی کورد ، بزانین  خۆمان چەند ‏جەلادین ،چەند دڕندەین ،بۆ کوشتنی براکانمان.

رێباز رێبازەی  خۆشەویستی و ئازادی و مرڤایەتی کرد بوو ،بە ‏رێڕەوی بەھامەزنەکانی پارتیزانی .

تا دوا ھەناسە دژی شەڕی براکان بوو،
خۆی وەک مەسیح ، بە دەستی براکانی خۆی لە خاچ ‏درا .؟

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
« تورکیا ڕێگە دەدات سێ سەرکردەی باڵای پەکەکە لە دورگەی ئیمڕاڵی نیشتەجێ بن»
وه‌زیری دارایی عێراق چی به‌ وه‌فدی هه‌رێم وتوه‌؟ له‌باره‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ چی وتوه‌؟
لێدوانەکانی هادی عامری لەسەر خۆپیشاندانەکانی تشرین ڕووبەڕووی شەپۆلێکی ناڕەزایەتی و ڕێکاری یاسایی دەبنەوە
دەستگیرکراوانی لالەزار لە دادگا هەموو تۆمەتەکانیان ڕەتکردەوە و ڕایانگەیاند «لەژێر ئەشکەنجەدا» وتەیان لێوەرگیراوە
مالیكی: گه‌یشتوینه‌ته‌ قۆناغێك به‌بێ ره‌زامه‌ندی تره‌مپ ئاو ناخۆینه‌وه‌، ئه‌مه‌ قبوڵكراو نییه‌
ڕۆیتەرز: فشارێکی ناوخۆیی لە ئیدارەی ترەمپ هەیە بۆ هێورکردنەوەی شەڕی ئێران پێش هەڵبژاردنەکان
توركیا دورخستنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د تورك و سه‌پاندنی قه‌یومی‌ به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌ شاره‌وانی مێردین درێژكرده‌وه‌
پردێ؛ لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی چەکدارێک کوژرا
میدیای ئێران بانگه‌شه‌ی ده‌ستگیركردنی تیمێكی حه‌وت كه‌سیی سه‌ربه‌ حزبه‌ كوردییه‌كان ده‌كات له‌ ئیلام
نه‌تانیاهو: نزیك بوینه‌ته‌وه‌ له‌ روخاندنی رژێمی ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×