ئەوە کۆنگرەی خۆ ھەڵوەشاندنەوە نەبوو

ئاسۆ عەبدوللەتیف
  2025-05-09     375

لە ڕۆژانی ٥-٧ـی ئایاری ٢٠٢٥ لە ھەرێمەکانی پاراستنی میدیاو ناوچەیەکی تری نادیار، پارتی کرێکارانی کوردستان کۆنگرەی دوانزەھەمینی خۆی گرێدا ھەر ئەو نادیارییە لە تەوقیت و لەجێگای کۆنگرە، دەرخەری ئەوەیە ھێشتا زەمینەسازیی ئەوتۆ بۆ ئاشتی دروست نەبوەو لەبارنییە، بەڵام وەک دەردەکەوێ ئەمە کۆنگرەیەکی نائاسایی و ناچاریی بوو بەناوی کۆنگرەی دوانزەوە، نەک کۆنگرەی خۆھەڵوەشاندنەوەو چەک دانانی پە*کە*کە، لەبەیاننامەکەیاندا، دەڵێن بڕیاری مێژوویی دراو یادی ٥٢ ساڵەی شەھیدەکانمان کردەوە، بڕیاری مێژوویی و یادی شەھیدان مانای جیاواز لەخۆدەگرێ، کەچی ھەندێک  بەشاگەشکەوە باسی کۆتایی ئەم چیرۆکە دەکەن.

بەکورتی کۆنگرەی پە*کە*کە، لەم قۆناغەدا دوای زنجیرە دیدارەکانی شاندی دەمپارتی بۆ ئیمڕاڵی و ئەنکەرەو ھەولێرو دوا پەیامی ئۆج ئالان بۆ ئاشتی و چەکدانان لە ٢٧/٢/٢٠٢٥ ئەم خوێندنەوانە ھەڵدەگرێت؛

• کۆنگرەکە کۆنگرەی سیاسی پارتێکی سیاسی بوو بۆ موجامەلەی دەوڵەتی تورکیا و جۆرێک بوو لە مانۆڕی سیاسی و ئایدۆلۆژیی بۆ درێژەدان بە دانوستانەکان.

• کۆنگرەی دوانزە کۆنگرەی ھێشتنەوەی دۆخی نەشەڕ نە ئاشتیی بوو کە پە*کە*کە، رای وایە بەم جۆرەو ئاوا لەقازانجیەتی تا ئەوکاتەی دەوڵەت دەچێتەژێر باری گرەنتی دیموکراسی و زەمینەسازیی بۆ ئاشتی و ئازادکردنی زیندانیە سیاسیەکان لەسەروو ھەموویانەوە ڕێبەر ئاپۆ.

• ھەمان کات کۆنگرەی ڕێزگرتن و وەڵامدانەوەی تەکنیکیانە بوو لەپەیام و بانگەوازە ناچاریی و تەمومژاوییەکەی بەڕێز ئۆج ئالان کە دەبوو بەم جۆرە یاساییەو لەچوارچێوەی راسپاردەکانی کۆنگرەوە وەڵام بدەنەوە، کۆنگرەش بێگومان واتە بەرزترین دەسەڵاتی سیاسی حیزبی و ئایدۆلۆژیی و رەنگە بەم میکانیزمە  پە*کە*کە، نەیەوێت بچێتە ژێرباری بڕیاری سیاسی جەبری و داسەپاو.

ماوەتەوە بڵێین پرۆسەی چەکدانان ئەوەندەش ئاسان نییە و ھەر دەستی بۆ ببرێ دەساڵی دەوێ، چونکە زیھنیەتی چەک دانان و مۆدێلەکانی چارەسەریی ھێشتا تەم و مژاوییە لەبەردەم تەڤگەری چەکدارییدا، لەگەڵ ئەوەی زەماناتی پێکەوەژیان و ئاشتەوایی و دیموکراسیی ھێشتا لەدایک نەبوە لەتورکیا ھەر بۆیە تفەنگەکانیش ئاسان ناخرێنە ژێرگڵ و تاشەبەردی قەندیلەوە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
ستیڤ فه‌یگن بۆ بارزانی: پشتیوانی له‌ عێراقێك ده‌كه‌ین كه‌ میلیشیاكان چه‌كدار نه‌بن
ناوه‌ڕۆكی ئه‌و شه‌ش یاداشتی لێكتێگه‌یشتنه‌ی كه‌ له‌نێوان عێراق و فه‌ره‌نسا ئیمزاكران
له‌تیف هه‌ڵمه‌ت بۆ راوێژكارێكی سه‌رۆكی هه‌رێم: ئه‌وانه‌ لە زیندان ئازاد بکەن کە لەسەر وشەو رای جیاواز گرتوتانن
پەرەسەندنی ململانێکانی یەمەن؛ هێرش بۆ سەر بنکەیەکی ئاسمانی سعوودیە و پێشڕەوی هێزەکانی حکومەت لە چەند بەرەیەکدا
وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی هۆشداری دەدات: هەر خاوەنکارێک پێشێلکاری بەرامبەر کرێکاران بکات ڕووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە
مه‌زڵوم عه‌بدی: لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شه‌فاف و سه‌ربه‌خۆ له‌باره‌ی روداوه‌كه‌ی زیندانی كۆبانی بكرێت
لە سوید دیموکرات و چەپەکان پێشەنگی هەڵبژاردنن
بە سێ مووشەک کەمپی بنەماڵەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە زڕگوێزەڵە کرایە ئامانج
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ حكومه‌تی هه‌رێم: گه‌له‌كۆمه‌ له‌ رۆژنامه‌نوس بڕیار نامیق مه‌كه‌ن
بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە؛ نرخی غاز لە ئەوروپا هەزار دۆلاری تێپەڕاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×