سەبارەت بەدروست کردنی بەرەی ئۆپۆزسیۆن، ئایا بەرە بەرھەمی دەبێت؟ 

فارس نەورۆڵی
  2025-05-13   

 لە ووڵاتی دیموکراسیدا ھەمیشە دوو ھێز پرۆسەی سیاسی بەڕێوە دەبەن کە بریتین لەئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات کاتێک ئۆپۆزسیۆنێکی واقیعی بەھێز ھەبوو ئەوا حکومەتێکی بەھێز ئامادەگی دەبێت. واتە وەک تێز و ئەنتی تێز بەربەرەکانێ دەکەن دوا جار تێزێکی نوێ سەر ھەڵدەدات، ئەم یارییە لەکۆمەڵگە دیموکراسیەکاندا بەردەوامی ھەیە بۆیە کەمترین فەوزای سیاسی دروست نابێت. لەپرۆسەی دیموکراسیدا یاخود حوکمڕانی لەفەزای دیموکراسیدا ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات ھەر لایەک وەزیفەی خۆی ھەیە کە بەھەردووکیانەوە خزمەت بەکۆمەڵگا دەکەن، ھەرێمی کوردستان لەدوای دروست بونی کابینەی یەکەمی حکومەتی ھەرێمەوە بەقۆناغی سەخت و ئاسایی و نائاساییدا تێپەڕیوە یەکێک لەو دەسکەوتانەی پرۆسەی سیاسی لەکوردستان دروست بوونی ئۆپۆزسیۆن بوو لەچەند ھێز و لیستی جیاجیاجیا کە بەھێزترینیان بزوتنەوەی گۆڕان بوو ڕابەرایەتی دەکردن لەناو گوتاری ئۆپۆزسیۆندا دەنگی پۆپۆلیستی زاڵ بوو ھەرچەندە ئۆپۆزسیۆن دوای شەپۆلی بەھاری عەرەبی کەوتبوو بەڵام لەھەڵبژاردندا دەنگیان ھێنا نمونە گۆڕان (٢٥) کورسی بەدەسھێنابەڵام نەیانتوانی بەردەوامی بە کاری خۆیان و پرۆژەکەیان بدەن بۆیە شکستی ھێنا کەواتە لەدوای شکستی گۆڕان و ھێزەکانی دیکە بۆ دروست بونەوەی ئۆپۆزسیۆنێکی کارا  و متمانە پێکراوی خەڵک ساڵانێکی پێویستە تا نەوەیەکی دیکە دێتە پێش و خۆیان وەک ئۆپۆزسیۆن نیشان دەدەن چونکە ڕای گشتی متمانەی بەم ئۆپۆزسیۆن و کارەکتەرانە نەماوە لایەنگرانی پێشوویان دەڵێن زۆربەیان کە گەشتنە پۆست و پلە لەبری چارەسەری ئازاری خەڵک لەناو چێژدا نوقوم بون ئەوە ڕای من نیە ڕای بەشێک لەو ھاوڕێیانەیە کەپێشتر لە ئۆپۆزسیۆن لەحیزبی جیاجیابوون و دەڵێن (لەدار و پەردووی کۆن خانوو دروست ناکرێت، )کەواتە لەم قۆناغەدا دروست کردنی بەرە بەرھەمی نابێ چونکە ھیچ ھێزێک خاوەنی ڕوانگەی سەر بەخۆی سیاسی و دارایی خۆی نیە و ئەزمونێکی سەرکەوتوشیان نیشان نەدا ، بۆیە بەرە بەناکامی لەدایک دەبێت .
 خوێنەری بەڕێزیش دڵنیادەکەم ئەم وتارەم بۆ بەرژەوەندی ھیچ کەس نەنوسیوە و تەنھا خوێندنەوەی خۆم و بەرھەمی گفتوگۆی ڕۆژانەمە لەتەک خەڵکی جیاجیاو ڕای جیاوازدا، ئەگینا من چەند لایەنگرم بەحکومەتێکی کارا ئەوەندەش لایەنگرم بۆ ئۆپۆزسیۆنێکی کارا چونکە ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات دوباڵی پرۆسەی سیاسی و دیموکراسین .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
ڕاپۆرتێکی ئیسرائیلی: کشانەوەی ئەمریکا خاکی عێراق دەکاتە ئامانجێکی کراوە بۆ ئۆپەراسیۆنەکانمان
سه‌باح نوعمان: ئه‌وانه‌ی له‌ به‌غدا سوكایه‌تییان به‌ ئاڵای ئه‌مریكا كرد، ده‌ستگیركران
کاردانەوەکانی سزادانی ئامەدسپۆر؛ دەم پارتی تۆمەتی "رەگەزپەرستی" ئاراستەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا دەکات
بڕیاری دادگا دەرچوو؛ مەزڵوم عەبدی بەفەرمی ناوی خۆی لە تۆمارەکانی دەوڵەتدا گۆڕی
حەوت ساڵە هەفتانە ڕوو لە چیاکان دەکەن: ٨٠ ژنی هەورامان گرووپێکی شاخەوانییان پێکهێناوە
لەنێوان هەڕەشە و دیپلۆماسیدا؛ تڕەمپ هۆشداری بەکارهێنانی هێز دەدات و تارانیش پلانێکی حەوت ڕۆژە بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز پێشنیار دەکات
«شەپۆلێکی تاوەباران و هەورەبروسکە ڕوو لە هەرێم دەکات؛ زۆرترین کاریگەری لەسەر سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت»
"هه‌فته‌ی داهاتو به‌غدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم خه‌رج ده‌كات"
په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌: سه‌فین دزه‌یی له‌باره‌ی بڕینه‌وه‌ی دار له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كان لێدوانی نه‌داوه‌
نرخی شیش و چیمەنتۆ و کەرەستەی بیناسازی بەرزبووەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×