لوتکەی وڵاتانی عەرەبی لەبەغدادو  دەنگی کورد

فارس نەورۆڵی
  2025-05-17   

لەمێژە کوردو عەرەب لە عێراق و سوریا وەکو دوو نەتەوە دەژین. ئیتر بەزۆر بێ یا بەخوایشت، لەوکاتەوە لە جیھانی ئیسلامی و عەرەبیدا کۆنگرەی جیاجیاو بەناوی جیاجیا دەبەسرێت، کە باس لە کێشەو ئاریشەکانی ئەو قۆناغە دەکرێت. لە وڵاتانی عەرەبی و جیھانی ئیسلامیدا نمونە ( کۆنکرەی وڵاتانی ئیسلامی و کۆنگرەی لوتکەی وڵاتانی عەرەبی ) چەندین کۆنگرە و کۆنفرانسی دیکە، خاکی کوردستان لەوکاتەوەی بە غەدر لەلایەن دەوڵەتە زلھێزەکانەوە دابەشکرا دوو بەشی لکێنرا بە دوو دەوڵەتی دروستکراوی عەرەبیەوە ئەویش سوریا و عێراق، ئەگەر چی کورد لە مێژوودا زۆر خزمەتی بە ئیسلام و عەرەب کردووە لەکایەی سیاسی و سەربازی و ئەدەبیاتدا، بەڵام بەپێچەوانەوە ئەوان ئینکاری مافی کوردیان لەو دوو وڵاتەدا کردووە. چەوسانەوە و ستەمکاری ھەتا ئاستی جینۆساید بەڕێوەبرا، ئێستا کۆنگرەی وڵاتانی عەرەب لە ھەلومەرجێکی ھەستیارو لە وڵاتێکی ھەستیاری وەک عێراقدا بەڕێوەدەچێت، کە ناوچەکە لەبەردەم گۆڕانکاریدایە، بۆیە پێویستە ئەو بریارانەی لەکۆنگرە وەردەگیرێ لەتەک گۆڕانکارییەکاندا بگونجێ، بەداخەوە ھەموو کۆنگرەکانی پێشوتری وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی ھیچ ھەڵوێستێکیان لەسەر دۆزی ڕەوای کورد نەبووە، کە گەورەترین ستەمی بەرامبەر کراوە لەلایەن وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامییەوە، کە باس دێتە سەر مافی کورد دەڵێن ئێمە ھەموومان برای یەکین و دوژمنانی ئیسلام دوژمنی ھەموومانە. بۆیە دەبێ یەکێتی وڵاتانی ئیسلامی بپارێزین، بەڵام کە کورد بڵێ ئەرێ برا بۆ ئێوە ئەو ھەموو دەوڵەتەتان ھەیە، کەچی سەرەتایترین ماف بۆ ئێمە ڕەوا نابینن ھەزار بوختان و تۆمەت دەدەنە پاڵمان، ئێستا کە کۆنگرەی کۆمکاری عەرەبیە لە بەغدا بەداخەوە ئێمە پەرلەمانێکی ئەکتیڤمان نیە پەیامێک بۆ کۆمکار بنێرێ و باسی دۆخی کورد بکات، بەڵام پیویستە لەڕێگای کەناڵی دبلۆماسی کوردییەوە ئەو پەیامەیان پێ بگات یاخود میدیای کوردی گفتوگۆ لەتەک بەشداربوانی کۆنگرە دروستبکات سەرنجیان بۆ لای کورد ڕاکێشێت، ئەگەر چی پێموایە پەیامەکەی کاک مەسعود بارزانی ، کە لەکۆنگرەی قوتابیان و لاواندا ئاراستەی بەغدای کرد لەسەر کێشەکانی ھەرێم و بەغدا پێش دەستپێکردنی کۆنگرەی کۆمکاری عەرەبی و بە بەشداربوانی کۆنگرەی وت: ئێوە بۆ چارەسەری کێشەی وڵاتانی عەرەبی کۆدەبنەوە، لەکاتێکدا عێراق کێشە بۆ پێکھاتەی سەرەکی عێراق کە گەلی کوردستانە دروستدەکات، بە ئاشکرا شەڕی برسی کردن دژی کورد بەڕێوەدەبات، لە ھەمانکاتدا میدیاکان ڕایانگەیاند، کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدادو لەتەک بیست و دوو  سەرکردەی وڵاتی عەرەبی کۆدەبێتەوە، ئەمە وێسگەیەکی گرنگە کورد پەیامێکی پیرۆزبایی و داواکاری لە کۆمکاری عەرەبی ھەبێت، کە بزانن کورد لە سوریاو عێراق پێکھاتەی سەرەکی ئەو دوو وڵاتەن بەبێ مافی ئەوان عەرەب ناتوانێ ئارامی و پێکەوەیی ئەم ناوچەیە بپارێزێت. لە ئێستادا نە عەرەبەکان دەتوانن وەکو جاران بیربکەنەوە نەدەتوانن سیاسەت بکەن و نکۆڵی لە بوونی گەلانی وەک کورد بکەن، بۆیە دەکرێ لەم کۆنگرەیەو کۆنگرەکانی دیکەیاندا بە ھەڵەو بیری خۆیاندا بچنەوە ھەتا بتوانن لەتەک گەلانی ناوچەکەدا  ھەڵبکەن بۆ ئەوەی ئاشتی و ئازادی لەناوچەکەدا فەراھەم بێت.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
ڕاپۆرتێکی ئیسرائیلی: کشانەوەی ئەمریکا خاکی عێراق دەکاتە ئامانجێکی کراوە بۆ ئۆپەراسیۆنەکانمان
سه‌باح نوعمان: ئه‌وانه‌ی له‌ به‌غدا سوكایه‌تییان به‌ ئاڵای ئه‌مریكا كرد، ده‌ستگیركران
کاردانەوەکانی سزادانی ئامەدسپۆر؛ دەم پارتی تۆمەتی "رەگەزپەرستی" ئاراستەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا دەکات
بڕیاری دادگا دەرچوو؛ مەزڵوم عەبدی بەفەرمی ناوی خۆی لە تۆمارەکانی دەوڵەتدا گۆڕی
حەوت ساڵە هەفتانە ڕوو لە چیاکان دەکەن: ٨٠ ژنی هەورامان گرووپێکی شاخەوانییان پێکهێناوە
لەنێوان هەڕەشە و دیپلۆماسیدا؛ تڕەمپ هۆشداری بەکارهێنانی هێز دەدات و تارانیش پلانێکی حەوت ڕۆژە بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز پێشنیار دەکات
«شەپۆلێکی تاوەباران و هەورەبروسکە ڕوو لە هەرێم دەکات؛ زۆرترین کاریگەری لەسەر سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت»
"هه‌فته‌ی داهاتو به‌غدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم خه‌رج ده‌كات"
په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌: سه‌فین دزه‌یی له‌باره‌ی بڕینه‌وه‌ی دار له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كان لێدوانی نه‌داوه‌
سیپان حەمۆ بۆ فۆرین پۆلسی: یەکگرتنەوەمان بژاردەیەکی ناچارییە و سازش لەسەر دەستکەوتەکانی کورد ناکەین
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×