لە پەراوێزی نەناردنی مووچەدا، کاسەی پڕ ئاشتی ماڵە

فارس نەورۆڵی
  2025-05-30   

  کورد دەمێکە ووتویەتی کاسەی پڕ ئاشتی ماڵە، سەرمایەداریش بەردەوام چێژی نوێمان نیشاندەدات، ئیتر مرۆڤ دەبێ ھەر ڕاکەڕاکی بێت بۆ گەشتن بەچەشتنی ئەو جێژە نوێیە، ئەگەر پێی نەگات توشی حاڵەتی دەروونی دەبێت، ئەم گەشتنەش بەم ھەموو داھێنان و چێژە نوێیانە پارەی دەوێت، ئەمڕۆش پێداویستییەکانی ڕۆژانە بێ ئەندازە زۆرن، ئەمەش کەڵکەڵەی گەشتن و بەدەسھێنانیان لەکەللەی ھەموماندایە، لەکاتێکدا ھەلومەرجێک خولقاوە  دەستت بەمافە سەرەتاییەکان ڕاناگات، ئەمەش بەرەنجامی شەرانگێزییەکانی مرۆڤە ئەگینا خودا سەرزەمین و ژێر زەمینی پڕ بەرھەم کردووە بۆ مرۆڤ بەختی کورد خراپی ھێنا کە لەناو خێزانی جیھانیدا دراوسێ باشی نەبوو، بوینەتە دراوسێی میللەتانێک کە چێژ لەئازاردانی کورد دەبینن، ئەو شەڕەی ئێستا بەغدا لەتەک ھەرێم بەڕێوەی دەبات نمونەی چێژ وەرگرتنە لەئازاردانی کوردو ھیچ پاساوێکی ئەخلاقی و ئیداری نیە ئامانجی تەنھا شکاندنی ڕۆحی کورد بونە لەسەر ئاستی تاک وگشتی، ئەگینا نمونەیەکی وا لەجیھاندا بوونی نیە، لە وڵاتێکی فیدراڵدا کاتێ کێشە لەنێوان ھەرێمێک و حکومەتی فیدراڵدا ھەبێت لەبری ململانێ لەتەک ھێزی بەرامبەر بچێت موچە و قوتی ھاوڵاتیەکانی ببڕی، ئەوەی لای من ھەم تراژیدیا و ھەم کۆمیدیایە دوو دەنگی کوردی بوو ( یەکەم : دەنگێک خۆشحاڵ بو کە موچە نەدەن، تەنھا لەبەر ئەوەی گوایە حیزبێکی سیاسی پێ دەشکێت، ئەم دەنگە ئەوەندە ڕقی لەتەک خۆی ھەڵگرتوە ئاساییە لای بۆ ڕقێکی خۆی بەدیار سوتانی نیشتمانە وە دانیشێ و مەی بنۆشێ، ئەمە لە کوردەواریدا پێی دەڵێن … ھینی … تۆپینی خۆیی و زەرەری خاوەنی، دووەم : دەنگێکی زۆر گوناح بەڵام خۆی لەمەوقیعدایە دەیگوت خودا حەجەکەی تەیف سامی قبوڵ نەکات و گەردنی ئازاد ناکەم ئەم قسەی ھەم کۆمیدیە ھەم تراژیدی  ئاخر برادەر ئەمە سیاسەتە پەیوەندی بەقەبر و قیامەتەوە نیە، ئەوان توێژینەوە دەکەن چۆن کورد بشکێنن، ئەوان تێزیان ھەیە بۆ شکاندنی تۆ ئەی ئەنتی تێزی تۆ چیە ؟ ئێمە پێویستە بیر بکەینەوە ئەوە ھێزی بەغدا نیە کە دەتوانێ ئێمە بشکێنێ، ئەوە پەرتەوازەیی گوتاری کوردە کە گوتاری ئەوان زاڵ دەکات، بۆیە دەبێت گەورە و بچوکی ئەحزابی کوردی ڕەخنە لەخۆی بگرێت و ددان بەوە دابنێ کە لەسەرگەردانیەکی سیاسی و  بێ گوتارییەکی یەکجار گەورەداین، لەھەمان کاتدا ھاوڵاتیانی ھەرێم ئەو پەندە کوردیە یان لەبیر بێ کە دەڵێ : کاسەی پڕ ئاشتی ماڵە  بەغدا دەیەوێ نەک کاسەکە پر نەبێ بەڵکو کاسەکە بشکێنن، بۆ ئەوەی ئاشتی کۆمەڵایەتی ھەرێم تێک بدەن .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
ڕاپۆرتێکی ئیسرائیلی: کشانەوەی ئەمریکا خاکی عێراق دەکاتە ئامانجێکی کراوە بۆ ئۆپەراسیۆنەکانمان
سه‌باح نوعمان: ئه‌وانه‌ی له‌ به‌غدا سوكایه‌تییان به‌ ئاڵای ئه‌مریكا كرد، ده‌ستگیركران
کاردانەوەکانی سزادانی ئامەدسپۆر؛ دەم پارتی تۆمەتی "رەگەزپەرستی" ئاراستەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا دەکات
بڕیاری دادگا دەرچوو؛ مەزڵوم عەبدی بەفەرمی ناوی خۆی لە تۆمارەکانی دەوڵەتدا گۆڕی
لەنێوان هەڕەشە و دیپلۆماسیدا؛ تڕەمپ هۆشداری بەکارهێنانی هێز دەدات و تارانیش پلانێکی حەوت ڕۆژە بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز پێشنیار دەکات
حەوت ساڵە هەفتانە ڕوو لە چیاکان دەکەن: ٨٠ ژنی هەورامان گرووپێکی شاخەوانییان پێکهێناوە
«شەپۆلێکی تاوەباران و هەورەبروسکە ڕوو لە هەرێم دەکات؛ زۆرترین کاریگەری لەسەر سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت»
"هه‌فته‌ی داهاتو به‌غدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم خه‌رج ده‌كات"
په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌: سه‌فین دزه‌یی له‌باره‌ی بڕینه‌وه‌ی دار له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كان لێدوانی نه‌داوه‌
نرخی شیش و چیمەنتۆ و کەرەستەی بیناسازی بەرزبووەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×