موتەسەریفی سلێمانی، لە سەردەمی کۆماری عێراق دا ، لە ناو سنەوبەرەکانی گردەکەی گەڕەکی بەرانان ، کۆشکێکی نوێ ی دروست کرد، پێ یان دەوت :
- گردەکەی ماڵی موتەسەریف.
سەدام حسین ی سەرۆک کۆماری عێراق ، شاخی( سەری رەش و گارا) ی ،داگیر کرد، دوو کۆشکی خەیاڵی لێ دروست کرد .
ئەم کلتورەی داگیرکەران و سەدام ، لە ساڵی (١٩٩٢)ەوە ، بووبە کلتووری سەرکردەی حیزبەکان وحکومەتی ھەرێم و سەرمایەداران و خاوەن کۆمپانیاکان .
سەرانی کوردستان ، بە بێ دەنگی و بێ ھەڵوێستی ھەموو پارێزگاکانی شارو ئەنجومەنی پارێزگاکان ، بە رەزامەندی سەرۆکایەتی شارەوانی شار.
ئاراستەی ماستەر پلانی شاریان بۆ خزمەتی کۆمپانیاو پرۆژەکانی خۆیان کۆنترۆڵ کرد ووە ،ھەموو گردەکانی ناو شارودەرەوەی شاریان ، بە بڕیاری یاسایی کردوە ,بە موڵکی خۆیان و خانەوادەو بنەماڵەو کۆپانیاکانیان .
ھەموو خزمەت گوزارییەگشتیەکانیان لە کەرتی گشتییەوە کردوە، بە کەرتی تایبەتی .
بەھۆی بێ دەسەڵاتی پارێزگای شار و ئەنجومەنی پارێزگاو رەزامەندی شارەوانی ، ھەموو ماستەر پلان و پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی کەرتی گشتی یان ئیفلیچ کردووە.
بە پێ ی پیلان و بەرنامەو نەخشەی ئەندازیاری نوێ ، کوشک و تەلار و شوقەی چەند نھۆمی لە سەر گردەکان دروست دەکەن .
بە نرخی گران و خەیاڵاویی بە( فیرعەونەکان و سەرمایەدارە )کانیان دەفرۆشنەوە .
لێرەدا، دوودیمەنی دژ بەیەکی ، ئزدیواجی ، لە ماھیەتی دوو فاقی حوکمدارانی کورد دەبینین :
لەدیمەنی یەکەم دا :
ئەوان شوقەی چەند نھۆمی، لە ژێر زەوی و سەر زەوییەوە ، بەرەو قوڵایی ئاسمان بەرز دەکەنەوە .
لە دیمەنی دووم دا:
ئەوان لوتکەی چیاو گردەکان لە ئاسمانەوە بەرەوسەر زەوی خاپوور و تەخت دەکەن،
رۆحی ۆمانسیەتی سروشتی جوانی چیاو گردەکان دەکوژن و دەیکەن بە دیکۆری چیمەنتۆو شیس و ئاسن و روکەشێکی بریقەداری دروست کراو.
رۆژنامە نووسە ماستاوچی و نووسەرە دەربارە لەب لەبانەکان ، لە میدیاکەنیانەوە ، بە ریکلامەکانیان ، ئەو پرۆژە و سیناریۆیانەی کۆمپانیاکان دەکەن ، بە کارێکی خزمەتگوزاری نیشتمانی .
گەر بە وردی بڕانییە ،دەیان ماستەر پلانی شار ئیفلیج کراوە وەک:
( شەقامە سییە کەی شاری سلیمانی) ، لە ( سەردەمی سەدام ەوە تا ئێستا) ،(خۆڵە وقیرتاو) نەکراوە .
ئەو شەقامە خۆڵە لە( پردی دەباشانەوە) ، درێژ دەبێتەوە بۆ گەڕەکی ( شێخ ئاوا و گەڕەکی ھاوکاری و گەڕەکی کاڕێزە وشک، لەوێووە شۆڕ دەبێتەوە بۆ گەڕەکی ئاشتی ) ، بووە بە حاوییەی زبڵ و خاشاکی ئەو گەڕەکانەی شار.
چەندان گەڕەکی شار، لە ماستەر پلانی شار ،بێ بەری کراون .
دەیان کەلاوەو دیمەنی ناشارستانی، لەو گەڕەکەکان دا دەبینرێت ، پێویستی بە خزمەت گوزاری و گۆڕانکاری ھەیە و بۆیان نەکراوە .
زۆربەی شەقامەکانی شار ، پڕە لە چاڵ و چۆڵی وتا ئێستا چاک نەکراون .
دەسەڵات داران و سەرمایەدارەکان ، رۆژانەسەدان ئۆتۆمۆبیلی جۆراو جۆر ، دێننە ناو شار.
شەقامەکانیان بە جۆرێک قەرەباڵغ کردوە ،ئاستەنگی ھاتووچۆ دروست کردووە ، شار پێویستی بە چەندان ئەندەرپاس وپرد ھەیەوتا ئێستا دروست نەکراون و ماستەر پلانەکانیان لە پەراوێزدایە.
رۆڵی پارێزگای شارو ئەنجومەنی پارێزگاو سەرۆکایەتی شارەوانی چی یە ؟
ئەو بێ دەنگی و بێ ھەڵوێستەیان ، لە ئاست ئەو ناعەدالەتییە ،چی دەگەیەنێت؟.
فەرمانبەران و مامۆستایان و ھاوڵاتیان وکاسبکارانی شار و جوتیارەکان بێزارن لە حکومەتی ھەرێم و بەغداد و حیزبەکان.
سەرکردەغرورەکان ، ئایا ئێوە بیر لەوەناکەنەوە ، رۆژێک دێت ، چارەنووستان رووبەرووی شۆڕشی ئاشتی گەل و دادگای گەل دەبێتەوە .
ئێوەش ھەمان چارەنووسی حوکمڕانانی پێش خۆتان دەبێ.
گەر دەسەڵات دارانی کوردو سەرمایەدارەکان و کۆمپانیاکان ، لە سەر پرۆسەیەی خاپورکردنی گۆیژە بەردەوام بن .
ئەم شارە بەرەو ھەڵدێر دەبەن ،گۆیژە خاپوور دەکەن و دەیکەن بە ڤێلاو شوقە، بۆ سەرمایەدارە عەرەبەکان و فیرعەونەکانی کورد.