حوزووری دەسەڵاتی سیاسی سێهەم لە دانوسانەکاندا زۆر پێویستە.
پێویستە هەموو ڕێکەوتنەکان لە ماسمێدیا بڵاو بکرێنەوە.
هەرگیز نابێت بە پێکەنینی دوژمن و هەتاوی زستان متمانە کەین
شەڕلە سەنگەری گفتوگۆ زۆر دژوارتر لە خەباتی چەکداریە.
..................................................
ئازادیخوازانی کورد، لەپێناو دیفاع لە کەرامتی شارۆمەندان ،لە لایەن کولونی خوازانەوە ناچار کراون چەک بە دەستەوە بگرن . خەبات و بەرەنگاری لە باکوور، باشور، ڕۆژهەڵات و رۆژئاوای وڵاتی کوردستان، دەورانێکی خوێناوی تێپەڕ کردووە . کپ کردنی لوللەی تفەنگەکان دەتوانێت فاکتۆرێکی لۆژیک و گونجاو لە بەستێنی دیالۆگ، گفتوگۆ و دانوساندنەکاندا بێت . ماسمیدیای جیهانی کودی سکوتیان شکاندووە و زانیارەیەکان بەخێرایی دەگوازنەوە. خەباتی چەکداری پارتیزان و پێشمەرگە لە بەرانبەر ،تکنیکی گەشەکردووی سەرسوڕ هێنەر، ئیتر زۆر بیگانە و نامۆیە . تکنیکی ئەمڕۆ دەتوانی جوڵەی مێلورەیش کونترؤل بکات . بیرمەندان و ڕێبەرە تێگەیشتوەکان کە خۆیان لە داوی تیئوری تەق وڕەق ئەسیر نەکردووە ، لێکدانەوە و ئانالیزی نوێیان لە بارودۆخی تازە هەیە . هەڵویستی جەناب عەبدواللە ئوجەلان، کە بە پیلانی نێو نەتەوەیی بەند کراوە و پاش ٢٥ ساڵ زیندان هێشتا ئەسیرە ، پوتانسیل و زەرفیەتی لۆژیک و مەنتیقی بۆ پێڤاژەی ئاشتی ئازاد کردووە . ئەندیشە و دیدگای ڕێبەری پێ ، کا ،کا خەباتی مەدەنی و دوور لە توند و تیژی بۆ نێو کۆمەڵگای شارستانی و ژیواری گواستوەتەوە . کاناڵی گفتوگۆی ئازادیخوازان و کۆنەپارێزان کەم نرخ تر لە خەباتی کەم دەسکەوتی پێشمەرگایەتی و گریلایی نیە و ، ڕاستەوخۆ کولتوری دێموکراسی گەشە پێدەدات.
جێگای سەرسوڕمانە کە زۆربەی هەرە زۆری رێککەوتنەکانی کورد لە گەڵ داگیرکاران، هەر لە سەر زار و گفتوگۆی شەفاهی ماونەتەوە و دەمێنەوە.ڕێکەوتنەکان وەک سەنەد و دیکۆمینت لە لایەن داگیرکار و نوێنەرانی گەلی کوردەوە ' واژوو " ناکرێن . و مەجال و دەرفەت بە کۆنەپارێزان دەدات تا بەرپرسیارەتی لە ئەستؤ نەگرن.
...............................................................
تائێستا دەسکەوتی ڕێکەوتنی پی.کا.کا و دەوڵەتی کەمالیستی – ئیسلامی تورکیا وەک سەنەد بڵاو نە بوەتەوە و لە پشت دەرگای داخراو گفتۆگۆکان کراوە. بەڵام تورکیا سەبارەت بە سەرکەوتنەکانی پڕوپاگاندەی ئاستی باڵای هەیە. کورد لە ئاستی دلخواز ئاگاداری ڕێکەوتنەکان نین. لە ساڵەکانی ١٩٧٩ و ١٩٨٠زاینی لە شارەکانی مەریوان و سنەو مەهاباد دەسەڵاتی سیاسی لە ئاستێکدا بوو کە ،نوێنەرانی حکومەتی سێدارە ناچار کران لەم سێ شارە نوێنەرانی کورد دیدار کەن . یەکێتی و پارتی لەگەڵ سیستەمی بەعس گفتوگۆی جیاوازیان هەبووە . و گوزەری زەمان هەندێک لە چۆنیەتی دیدارەکانی بە ماسمێدیا گەیاندوە ، ئەگێنا هەر نهێنی کراوە. نوێنەرانی ڕۆژئاوا لە گەڵ حکومەتی سوریا دیداری سەرکەوتوانەیان هەبوە و، ڕێکەوتنەکان واژو و تۆمار کراوە . لە پڕۆسەی ڕێککەوتنی ڕۆژئاوا و حکومەتی سوریا بە پێچەوانەی هەموو ڕیکەوتنەکانی تری کورد ، دەسەڵاتی سێهەمی سیاسی حوزووری هەبووە کە، بەقازانجی کانتونەکانی ڕۆژئاوا بووە . داگیر کاران بە مەبەستی کات بەدەس هێنان ،خۆ پرچەک کردن و گەشەدانی بەربڵاوی شوڤاری و جاسوسی کاناڵی گفتوگۆ و دانوساندن جار و بارپێشنیار دەکەن .
................................................
مێژوو دەخوازیت پێ . کا . کا هەموو دیدارەکانی بەڕاشکاوی بۆ بیر و ڕای گشتی گەلی کورد باس بکا و ڕایانگەیەنێت .
هیوادارم هزر و بیر ، ئینڕژی و پوتانسیلی ڕێبەری، کادیرەکان و گریلاکانی پێ . کا .کا لە خزمەت بەرەو پێش بردنی ئاشتی ، پێکەوە ژیان ، پلۆڕالیزم و چەسپاندنی مافەڕەواکانی گەلی کورد و پێک هێنانی ئورگانە دیموکراتیکەکان بێت .تا یارمەتی کۆمەڵگا بدات و بە قۆناغی پێشکەوتوویی بگات . پڕۆسەی ئاشتی و دانیشتەکان بێگومان زەمان و کاتەکان هەڵدەلوشێت و بە قازانجی دیکتاتورەکانە . جێگای ڕەزامەندی ئاشتی خوازانی جیهانە کە بەهەڵویستی بیرمەندانە ، لێبڕاوانە و لۆژیک، ڕێبەران و ئیلیتی کوردی باکور،بڕیاریان داوە دەنگی چەکەکان کپ کەنەوە . بەو هیوایە پێک هێنانی قەوارە و نەزمی نوێ جیهانی، بەپێچەوانەی خواست و ویستی عەدالەتخوازانە و ڕەوای گەلی کورد هەڵنەسوڕێت و ئیتر نرخی چەک بۆ ڕزگاری گەلی کورد گرانبەها نە بێت .