کۆمەلکوژی ٩ی حوزەیران 

عەبدوڵا کەریم مەحمود
  2025-06-09     519

 (عەبدولسلام عارف)* وبەعسییەکان   ، بە  کۆدەتا ی سەربازی  دەسەڵاتیان  لە عێراق  دا گرتە  دەست .

دوای چوار مانگ  ،تاریک و لێڵی بەیانی  ٩/   ٦/  ١٩٦٣  بە بڵند گۆ سەراپا شاریان  ھەژاند ،   قەدەغەکردنی ھاتوو چۆی  ناو  گەڕەک و کۆڵان و  شەقام و بازاڕی  شاری سلێمان یان راگەیاند .

 ھێزەکانی سوپای عێراق وحەرەس قەومییەکان بە سەرپەرشتی لیوا (زەعیم سدیق)**  رژانە ناو سەراپا   کۆڵان وشەقام و گەڕەکەکانی ناو  شار ، دەرگای ماڵ بە ماڵیان ،ئاواڵاکرد  ،نێرینەی ماڵەکانیان دەسگیر دەکردو لە ئینزیبات خانەی سلێمانی و حامیەو  ژووری ئێسترەکانی حامیەی سلێمانی  زیندانیان کردن  . ‌ 

دەیان ،سەدان کەسی  تێکۆشەرو خاوەن ھەڵوێست ورووناکبیرو کەسێتی جیا جیان ، لە ھەموو چین و توێژەکانی شار دەسگیر کرد ،  ھەموو کۆمەڵکوژکوژییەکانی  زەعیم سدیق دوور لە چاوی میدیا   کرا ،  لە بەر  بەر بڵاوی رەشبگیریی  و کۆمەڵ کوژییەکە :

ھەندێک کەس دەڵێن ١٧٠ زیندانی کۆمەڵکوژ کراون ، لە نامیلکەی ٩ی ١٩٦٣، کە چەند لاپەڕەیەکی خوێناوی بە خەباتی گەلی کورد ناوی (٨٤) زیندانی خستوەتە روو .

• سوپای عێراق و حەرەس قەومییەکان ،بەسەرپەرشتی  ئەفسەر(تەھا الشکرچی  ) لەشاری کۆیە ، رەشبگیریی کاسبکاران و فەرمانبەران و مامۆستایانیان کرد ، (٩) کەسیان لە ناو بازاری کۆیەدا کۆمەڵکوژ کرد .
• 
• زەعیم سدیق( ٣٣) ھاوڵاتی  گوندی سەیارەی لای دەربەندیخانی گولە باران کرد ،مەلای گوندەکە بە قورئانەوە چوو بە پیر زەعیم سدیقەوە، زعیم بێ ڕێزی نواند .

• لە ١٨/ ١١/ ١٩٦٣ عەبدولسەلام عارف کۆدەتایەکی   بەسەر بەعسییەکان دا کرد وخۆی   دەسەڵاتی گرتە دەست ، سوپای عێراق ی کرد  بە ئامرازێکی زەبرو زەنگی توندو تیژیی  بۆ زنجیرە  کۆمەڵکوژی   کورد و تاڵانی و بۆردومان وخاپوورکردنی گوندەکان .

عەبدولسەلام لە کۆنفراسێک دا ،نوێنەرانی نەتەوەیی عەرەبی کۆکردبووە ،بۆ دۆزینەوەی رێگە  چارەیەک بۆ کێشەی کورد و بزوتنەوە ی کورد  .

(فائق السامرائی)  سەرۆکی یانەی پارێزەرانی عێراق یەکێک بوو لە  نەتەوەییەکانی عەرەبی (الناسری )وتبووی :
-توانەوەی کورد لە بۆتەی نەتەوایەتی عەرەب و نەھێشتنیان لە سەر رووی زەمین تاکە چارەسەرە.

• موفتی ئەردەن لە کۆنفراسێکی  زانایانی ئاینی دا فتوای  دا:

-ھەموو چەکدارە کوردەکان ،  دژ بە سیستەمە (ئیسسلامیی عێراق)  دەجەنگن ، (کافرن )و کوشتنیان رەوایە  .

 

سەرچاوەو پەراوێز:

عەبدوڵڵا  کەریم مەحمود : رەشەبای ژەھرو ئەنفال ، بەرگی دوەم ، ل٩-١٠

*عەبدولسەلام عارف: لە ٢١ی ئازاری ١٩٢١ لە بەغداد لەدایک بووە، لە١٩٣٨ چوەتە کۆلیژی سەربازی ،لە ١٩٥٧ لەسەرداوای عەبدولکەریم قاسم پەیوەندی کردووە ، بە رێکخراوی ئەفسەرانی ئازادی خواز، رۆڵی سەرەکی ھەموو لە کۆدەتای ١٤ی گەلاوێژی ١٩٥٨، دوای کۆدەتای ٨ی شوباتی ١٩٦٣ بووە بەسەرۆک کۆماری عێراق، لە ١٣/٤/١٩٦٦بە  ھۆی کەوتنە خوارەوەی  فڕۆکەکەیەوە  گیانی لە دەست داوە . گۆران ئیبراھیم ساڵح ،دۆزی کورد لە بازنەی پەیوەندییەکانی ئەمەریکاو عیراقدا ٦ی ئازاری ١٩٧٥- ٢ی ئازاری ١٩٩٠،چاپخانەی رۆژھەڵات –ھەولێر ، چ ١ ، ٢٠١٣، ل ٤٠.

** سدیق مستەفا ناسراو بە ( زەعیم سدیق):ئەفسەرێکی سوپای عێراق و خەڵکی شاری موسڵ بوو ، فەرماندەی لیوای ٥ی سوپای عێراق بوو .کورد پێدیا.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
« تورکیا ڕێگە دەدات سێ سەرکردەی باڵای پەکەکە لە دورگەی ئیمڕاڵی نیشتەجێ بن»
وه‌زیری دارایی عێراق چی به‌ وه‌فدی هه‌رێم وتوه‌؟ له‌باره‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ چی وتوه‌؟
لێدوانەکانی هادی عامری لەسەر خۆپیشاندانەکانی تشرین ڕووبەڕووی شەپۆلێکی ناڕەزایەتی و ڕێکاری یاسایی دەبنەوە
دەستگیرکراوانی لالەزار لە دادگا هەموو تۆمەتەکانیان ڕەتکردەوە و ڕایانگەیاند «لەژێر ئەشکەنجەدا» وتەیان لێوەرگیراوە
مالیكی: گه‌یشتوینه‌ته‌ قۆناغێك به‌بێ ره‌زامه‌ندی تره‌مپ ئاو ناخۆینه‌وه‌، ئه‌مه‌ قبوڵكراو نییه‌
ڕۆیتەرز: فشارێکی ناوخۆیی لە ئیدارەی ترەمپ هەیە بۆ هێورکردنەوەی شەڕی ئێران پێش هەڵبژاردنەکان
توركیا دورخستنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د تورك و سه‌پاندنی قه‌یومی‌ به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌ شاره‌وانی مێردین درێژكرده‌وه‌
پردێ؛ لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی چەکدارێک کوژرا
میدیای ئێران بانگه‌شه‌ی ده‌ستگیركردنی تیمێكی حه‌وت كه‌سیی سه‌ربه‌ حزبه‌ كوردییه‌كان ده‌كات له‌ ئیلام
نه‌تانیاهو: نزیك بوینه‌ته‌وه‌ له‌ روخاندنی رژێمی ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×