ئەرکی میدیا لەکاتی جەنگدا.

فارس نەورۆڵی
  2025-06-24   

  میدیا بەگشتی ھەر لەتەلەفیزۆن و ڕۆژنامە و ڕادیۆ و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان، لەسەردەمی جەنگدا ئەرکێکی نیشتیمانی و ئەخلاقی و پیشەییان دەکەوێتە ئەستۆ، چونکە لەکاتی جەنگدا تەنیا ئەرکیان گواستنەوەی ھەواڵ و زانیارییەکان نیە، میدیا ھۆکارێکی کاریگەری ناو جەنگەکانەو ھێزی ئاراستەکەری ڕای گشتی یە، ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی ھەیە لەبەرزکردنەوە یان ڕوخاندنی ورە و باوەڕی خەڵکدا، دەتوانێ پەشێوی و نائارامی لە دەرونی کۆمەڵگادا بەئاسانی دروست بکات و دەشتوانێ ڕێگا لەئاشوب بگرێت، چونکە میدیا جگە لەوەی ھەواڵەکان دەگوازێتەوە لەھەمان کاتدا دەشیانکات بەواقیع، بۆیە پەیوەندی نێوان میدیا و جەنگ پەیوەندیەکی ئاڵۆزە و میدیا دەکرێ تەواوکەری جەنگ بێت، ببێتە ھۆکاری سەرکەوتن بۆ مێژوو، بۆیە میدیا ئەرکی زۆر و گرنگی لەئەستۆدایە، لێرەدا بەکورتی لەچەند خاڵێکدا دەیخەمەڕوو.
١- گواستنەوەی ھەواڵ و زانیاری بە ھوشیاری و ڕاستگۆیی و دوور لەلایەنگیری و پیشەییانە بێت.
 ٢- نیشاندان و پێشێلکارییەکانی جەنگ دژ بە مافی مرۆڤ.
٣- گەیاندنی دەنگی ستەملێکراو زیان لێکەوتوانی جەنگ و نیشاندانی چیرۆکەکانیان بەڕای گشتی جیھان.
٤- شیکردنەوەو تەفسیری ڕووداوەکانی جەنگ بەھاوسەنگی، بۆ ئەوەی خەڵک وەک خۆی لەڕووداوەکان تێ بگات.
٥- ڕێگا گرتن لەزانیاری درۆ و چەواشەکارانە کەئامانجی تێکدانی دەروونی خەڵک و ئاشتی کۆمەڵایەتیە بەتایبەتی میدیای کوردی، دەبێت بەرپرسیارانە لەسەر ئەم خاڵە ڕاوەستێ چونکە گەلی کورد شەڕێکی دەروونی ھەمەلایەنەی لەسەرە.
٦-  پاراستنی بەھا مرۆیی و ئەخلاقیەکان و ڕێزگرتن لەکەرامەتی خەڵک. خۆ دورخستنەوە لەنیشاندانی توندوتیژی .
٧- تۆمارکردنی ڕووداوەکان وەک خۆی بۆ ئەوەی لەداھاتوو سودی لێ وەرگیرێ بۆ بریاڕدانی مێژوو .
 لەکۆتایدا دەبێت میدیای کوردی ئەوە بزانێ ئەگەر چی ئێمە بەشێک نین لەجەنگ بەڵام کە جەنگ نزیکت بوو ئەو بەشێکە لەتۆ، بۆیە  گرنگە خۆپارێزی لەجەنگ بەزمانێکی ئەقڵانی  .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
ڕاپۆرتێکی ئیسرائیلی: کشانەوەی ئەمریکا خاکی عێراق دەکاتە ئامانجێکی کراوە بۆ ئۆپەراسیۆنەکانمان
سه‌باح نوعمان: ئه‌وانه‌ی له‌ به‌غدا سوكایه‌تییان به‌ ئاڵای ئه‌مریكا كرد، ده‌ستگیركران
کاردانەوەکانی سزادانی ئامەدسپۆر؛ دەم پارتی تۆمەتی "رەگەزپەرستی" ئاراستەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا دەکات
بڕیاری دادگا دەرچوو؛ مەزڵوم عەبدی بەفەرمی ناوی خۆی لە تۆمارەکانی دەوڵەتدا گۆڕی
لەنێوان هەڕەشە و دیپلۆماسیدا؛ تڕەمپ هۆشداری بەکارهێنانی هێز دەدات و تارانیش پلانێکی حەوت ڕۆژە بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز پێشنیار دەکات
حەوت ساڵە هەفتانە ڕوو لە چیاکان دەکەن: ٨٠ ژنی هەورامان گرووپێکی شاخەوانییان پێکهێناوە
«شەپۆلێکی تاوەباران و هەورەبروسکە ڕوو لە هەرێم دەکات؛ زۆرترین کاریگەری لەسەر سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت»
"هه‌فته‌ی داهاتو به‌غدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم خه‌رج ده‌كات"
په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌: سه‌فین دزه‌یی له‌باره‌ی بڕینه‌وه‌ی دار له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كان لێدوانی نه‌داوه‌
نرخی شیش و چیمەنتۆ و کەرەستەی بیناسازی بەرزبووەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×