دزیی و گەندەڵی

عەبدوڵا کەریم مەحمود
  2025-06-26     284

لە هەموو وڵاتێکدا ، پڕۆژە یاسای بودجە ،لەسەر  بنەمای دەستوور ویاسا  دادەڕێژرێت ، دەستوورو یاسا  ، رۆڵی سەرەکی و  بنەڕەتی  و گرنگی  هەیە بۆ  ڕێکخستنی داهات و خەرجی ودابەش کردنی بە سەر(کەرت و پڕۆژەکان )، بە جۆرێک  بوار بە گەندەڵی دارایی  ونا شەفافیەت و ناعەدالەتی نادات.

 

عێراقی سەردەمی  سەدام   ، وڵاتی جەنگ و گرتن و زیندان و کوشتن و بڕین وبێ سەروشوین کردن و کۆمەڵ کوژیی و ئەنفال و کیمیاباران و جینۆسایدو گۆڕی بەکۆمەڵ بوو.

 

لە دوای گۆڕانکاری ٩/٤/  ٢٠٠٣ ،  عێراق بوو بە وڵاتی   بێ دەستووریی و نایاسایی بودجە و گەندەڵی دارایی وناشەفافەت و نا دادپەروەری .

 

بە پلان و بەرنامەو نەخشەو سیناریۆیی  کۆمپانیاکانی   سەر بە دەسەڵات ،  چەندان ملوین دۆلاری بانکەکانی عێراق دزراون ،  گەندەڵیان کرد بەکلتوری عێراق  .

 

   لە ٢٠١٤ تا ئێستا  ٢٠٢٥ ئەوە ١١ ساڵە ،  حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بە سیناریۆی جیا جیا ، بێ ئەوەی پەیڕەوی هیچ پێوەرێکی  دەستوورو  یاسای  بودجەی هەرێم بکات  ،   گەندەڵی دارایی  و ناشەفافەیت و ناعەدالەتییان کردووە بە کلتور .

 

 ئەرکی سەرەکی   حکومەتی هەرێمی کوردستانە ،   داهاتی گشتی بە پێ ی یاسای  بودجە   رێک بخات  و  بڕیاری لەسەر  بدات ، بە پلان و بەرنامەیەکی دادپەرەوەرانە  ، داهات ریک بخات  و خەرجی  ، بەسەر( کەرت و پرۆژەکان) دا  دابەش بکات. 

 

حکومەتی هەرێم ی کورستان  بە سیناریۆ ی جیا جیاو و  بە بیانو ی ئەوەی  ، گوایە :

 

(عێراق بەشە بودجەی نەناردووە بۆ هەرێم  ، ناشەفایەتێکی ،نا یاسایی بودجەی  وای دروست کردوە ،  بوەتە هۆی سەرهەڵدانی گەندەڵی دارایی و  ناعەدالەتی و جیاوازی و غەدر لە هاوڵاتیان  ) .

 

 زۆر بەی  پەرلەمانتارانی  کوردستان،  لە  ماوەی ئەو نۆ ساڵە دا،  لە ناو هۆڵی پەرلەمان لە هەولێر، لە  بێ دەنگی و بێ دەسەڵاتی زیاتر   ، هیچ کاردانەوەیەک و هەڵوێستێکیان  بەرامبەر بە نا یاسایی بودجە  و ناشەفافیەت و ناعەدالەتی  نەبوو .

 

  زۆربەی پەرلەمانتارەکان  ،  لە کاتی دەنگدان خۆیان  بە نوێنەری خەڵک دادەنا  ،  لە ناو هۆڵی پەرلەمان دا  ، کادری حیزبین  و نوێنەری گیرفان  و ئیمتازبوون  ،  گەندەڵن و گەندەڵیان  قبوڵە.

 

ئەوە ١١١ ساڵە ،  هیچ کەس نازانێ ،سەرچاوەو گرێ بەستی نەوتی نیشتمان لە کوێ؟ و دوور لە یاسا بودجە وداهاتی خەرجی چی لێ دەکرێت ؟

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێم ، بە  عەقڵیکی  داخرا وی حیزبی و سەرۆکی حیزبێکەوە هەڵسوکەوتی حیزبیانەوە ، خۆی  لە سەرووی یاسا وکایەکانی حکومەت و  لە سەرووی پڕۆژە یاسای بودجەوە و خەڵکەوە دەبینێ.

 

  بە  غرورو لە خۆبایی بوونەوە ، هەموو دەسەڵاتێکی تاک رەوانەی خۆی،  بەسەر زۆر  لە پەرلەمانتارو وەزیرەکان دا ، لە هەولێردا  سەپاندووە .

 

هەموو وەزارەتەکان وئیدارەی پاریزگاکان و حیزبەکانی لە  بازنەیەکی  دیاری کراو ، لە ژێر سێبەری  بڕیارە  نەرجسیە حیزبەکەی دا کۆنترۆڵ و ئیفلیج  کردووە .

 

 هەموو کایەکانی حکومەت و ئۆرگانەکانی حیزب،  لە بەردەم غروریی  سەرۆکی حکومەت دا ،ئامێرێکی  بێ دەسەڵات ولاوازن  و  چۆنی بوێت ،  بۆ بەرژەوەندی دەسەڵاتی تاکڕەوانەی  خۆی هەڵیان دەسوڕێنێت  .   

 

 لە سەرۆکی حکومەتی هەرێم زیاتر،  نە پەرلەمان ، نەوەزیرەکان ، نە حیزبەکان ،هیچ کەس نازانێ گرێ بەستی نەوت لە کوێ یە؟ و دوورلە یاسا، داهات وخەرجی ،  چی لێ دەکرێت؟ 

 

ئحیزبەکان رۆژانە ئەو هەموو کاروانەی تەنکەرە نەوتەی سامانی نیشتمان تاڵان دەکەن و ئاودیووی سنوورەکانی دەکەن .

 

ئەم سیناریۆ و پلان  و بەرنامەو نەخشانەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و حیزبەکان  ، لە دەسەڵاتی  تاکڕەوانە  و نەبوونی یاسای بودجە ، خەرج کردنی پارە ی داهات لە دەرەوەی یاساو دزینی نەوت وسامانی نیشتمان، بووە بە دەسەڵاتی دزیی و گەندەڵی .

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
« تورکیا ڕێگە دەدات سێ سەرکردەی باڵای پەکەکە لە دورگەی ئیمڕاڵی نیشتەجێ بن»
وه‌زیری دارایی عێراق چی به‌ وه‌فدی هه‌رێم وتوه‌؟ له‌باره‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ چی وتوه‌؟
لێدوانەکانی هادی عامری لەسەر خۆپیشاندانەکانی تشرین ڕووبەڕووی شەپۆلێکی ناڕەزایەتی و ڕێکاری یاسایی دەبنەوە
دەستگیرکراوانی لالەزار لە دادگا هەموو تۆمەتەکانیان ڕەتکردەوە و ڕایانگەیاند «لەژێر ئەشکەنجەدا» وتەیان لێوەرگیراوە
مالیكی: گه‌یشتوینه‌ته‌ قۆناغێك به‌بێ ره‌زامه‌ندی تره‌مپ ئاو ناخۆینه‌وه‌، ئه‌مه‌ قبوڵكراو نییه‌
ڕۆیتەرز: فشارێکی ناوخۆیی لە ئیدارەی ترەمپ هەیە بۆ هێورکردنەوەی شەڕی ئێران پێش هەڵبژاردنەکان
توركیا دورخستنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د تورك و سه‌پاندنی قه‌یومی‌ به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌ شاره‌وانی مێردین درێژكرده‌وه‌
پردێ؛ لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی چەکدارێک کوژرا
میدیای ئێران بانگه‌شه‌ی ده‌ستگیركردنی تیمێكی حه‌وت كه‌سیی سه‌ربه‌ حزبه‌ كوردییه‌كان ده‌كات له‌ ئیلام
نه‌تانیاهو: نزیك بوینه‌ته‌وه‌ له‌ روخاندنی رژێمی ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×