تارمایی کۆشک و گۆڕی سەرکردەکان ! 

عەبدوڵا کەریم مەحمود
  2025-07-02     267

رۆڵی سەرکردە  سیاسییەکانی کورد ،  لە ئەزموونی  دیاری کراوی   نێو حیزبەکان  و پەرلەمان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان ،  لە  نێو  کایە  و ئۆرگانە جیا جیاکانی دەسەڵات ، رووبە رووی  دەیان  قەیرانی  چەق بەستووی ئالۆز بوونەتەوە.

ئەرکی پسپۆرەکانی بواری مێژوویی و کۆمەڵناسی ودەرونی یە  ، لە ھەموو ئەو بوارانەدا ، بەدواداچوون ولێکۆڵینەوە و  تویژینەوە  ئەکادیمی وردو قوڵی لەسەر  بکەن  ، بۆ ئەوەی سنوورێک  بۆ ئەو برینە موزمینە ، تراژیدیانەی مێژووی دوورو نزیکی ئێستای  سەرکردایەتی  کورد  دابنرێن.

سەرکردەکانی کورد،  بە ھەمووبیرو بۆچونە جیا جیاکانی چەپ و راست و ئیسلامی سیاسیی  ، لە  حیزبی کوردی و پەرلەمان وحکومەتی ھەرێم .

 ئەو روخسارانەن ، بە پلان وبەرنامەی  نەخشە ی   داڕێژراو ، بۆ مانەوەی ھەتا ھەتایان  لە دەسەڵات،  کۆنترۆڵی ھەموو  کۆیلەکانی دەوروبەریان  و ئۆرگانەکانی  حیزبیان کردووە ، ھەموو کایەکانی  پەرلەمان و حکومەتی  ھەرێم یان بە دەسەڵاتی نەرجسی و تاک رەوانە یان   ئیفلیج کردووە . 

.لە سەردەمی شاخ وشۆڕش و پێشمەرگایەتی دا ، چەند سەرکردەیەک  ، خاوەن بڕیار بوون ،ئەوان چەندان  گروپی  دیاری کراویان وەک سێبەر ، لە دەوری خۆیان دروست کرد بوو ، ئەو گروپانە  توتی ئاسا ، ھەموو بڕیارەکانی ئەوانیان  جێ بەجێ دە کرد.

دوای راپەڕین و ھەڵبژ اردنی پەرلەمان و حکومەتی  ھەرێمی کوردستان ، ئەو سەرکردەور خسارانەی  شاخ و ئینیھازی نێوشارەکان ، بە ھەمان ئەزمونی شاخ و بە عەقڵی دیاری کراوی مەزاجیانەی  خۆیان ، کۆکتێلی  عەقڵی  خێڵەکی و ئیسلامی سیاسیی ،  خۆیان لەھەمووکۆنگرەکان دا  ،  خاوەنی دەنگی پێش ھەڵبژاردن بن    ،خاوەنی حیزب و خاوەنی دەنگی خەڵک و پەرلەمان و حکومەت و سامانی نیشتمان بن .

ئەو سەرکردانە ، نیازیانە ، وەک ئەوساو و ئێستا ، دەستاو دەستی  دەسەڵات ، بۆ  کوڕوکچەکانیان بێت  و ئامێری  بەرژەوەندییە کانی داگیرکەرانی نیشتمان بن ، دژ بە نەتەوەو نیشتمانەکەیان .
   
 ستراتیژی  ئەم سەرکردانە ، بەعس ئاسا ، گەر ھەرتاکێک  ،  پەروەردەیەکی جوان و نمونەیی بێت ،خاوەنی ئیرادەیەکی بەھێزو بە ھەڵوێست بێ ، خاوەنی  راوبۆچونی  لۆژیکانەی زانستی  بێ  ، ئەوان  ھەموو دەرگا و پەنجەرەکانی ئاسمان و زەوی ئەم نیشتمانەیان   لێ دادەخەن  ،بواریان   پێ نادەن ، رۆڵی خۆیان ببینن   ، پاشقولیان  لێدەگرن و دەیان خەنە پەراوێزەوە .

ئەوسەرکردانە  بە درێژایی مێژوو تا ئێساتا ، بەدوای کەسێتی لاواز و توتی و کاسەلێس و ماستاوچی و پەڕپوتی  ئاست نزم دا  دەگەڕێن ، زۆربەی  ئۆرگانەکانی  حیزب و کایەکانی پەرلەمان و  حکومەت  یان  پێ پڕدەکەنەوە .

پلان و بەرنامەونەخشەکانیان ،  بە جۆرێک  دارێژراوە ، بوار نادەن  ، ھیچ  ئەلتەرناتیڤ وەک سەرکردە ،  لە ناو حیزب و ھیچ پسپۆرێکی  نمونەیی  بە توانا ، لە  پەرلەمان و  حکومەت ، رۆڵیان  ھەبێت و بوونی  پسپۆڕی خۆیان  بسەلمێنێت .

ئەوسەرکردانە ،دەبێ خۆیان وئەندامانی خانەوادە و  بنەماڵە کانیان ، سەرکردەی حیزبەکان و پەرلەمان و حکومەت بن ،  نەخۆشی گرێ سایکۆلۆجی کورسی  دەسەڵات و تاڵانی  سامانی  نیشتمانن .

دەبێ ژیانی  ئەو سەرکردانە بە  کوڕوکچ و خانەوادەو بنەماڵانە کانیانەوە   ، لەو رۆژەوە لەدایک بوون،  تا ئەو ساتەی  دەیان خەنە قەبرەوە   ، لە گەڵ ھاوڵاتیان  ئاسمان و رێسمان بێت، لەمردنیشا،  تارمایی کۆشک وگۆڕەکان یان لە شوێنی  جیاوازو تایبەتی  بێت.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
« تورکیا ڕێگە دەدات سێ سەرکردەی باڵای پەکەکە لە دورگەی ئیمڕاڵی نیشتەجێ بن»
وه‌زیری دارایی عێراق چی به‌ وه‌فدی هه‌رێم وتوه‌؟ له‌باره‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ چی وتوه‌؟
لێدوانەکانی هادی عامری لەسەر خۆپیشاندانەکانی تشرین ڕووبەڕووی شەپۆلێکی ناڕەزایەتی و ڕێکاری یاسایی دەبنەوە
دەستگیرکراوانی لالەزار لە دادگا هەموو تۆمەتەکانیان ڕەتکردەوە و ڕایانگەیاند «لەژێر ئەشکەنجەدا» وتەیان لێوەرگیراوە
مالیكی: گه‌یشتوینه‌ته‌ قۆناغێك به‌بێ ره‌زامه‌ندی تره‌مپ ئاو ناخۆینه‌وه‌، ئه‌مه‌ قبوڵكراو نییه‌
ڕۆیتەرز: فشارێکی ناوخۆیی لە ئیدارەی ترەمپ هەیە بۆ هێورکردنەوەی شەڕی ئێران پێش هەڵبژاردنەکان
توركیا دورخستنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د تورك و سه‌پاندنی قه‌یومی‌ به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌ شاره‌وانی مێردین درێژكرده‌وه‌
پردێ؛ لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی چەکدارێک کوژرا
میدیای ئێران بانگه‌شه‌ی ده‌ستگیركردنی تیمێكی حه‌وت كه‌سیی سه‌ربه‌ حزبه‌ كوردییه‌كان ده‌كات له‌ ئیلام
نه‌تانیاهو: نزیك بوینه‌ته‌وه‌ له‌ روخاندنی رژێمی ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×