دۆزەخ

عەبدوڵا کەریم مەحمود
  2025-07-04     306

سەرۆکی حیزبەکان ،  مەکتەب سیاسی ، سە رۆکی حکومەت  ،وەزیرەکان ، پەرلەمانتاران ، ئەنجومەنی د اواکاری گشتی ، ، ئێوە  کەی لە ناو ئۆفیسی تەلارو کۆشکە   تایبەتییەکانتان   ، دێنە دەرەوە  و روو دەکە شەقام و کۆڵان وناو بازارو گەڕەکە میللییەکان .

لە نزیکەوە لە ژیانی ئەو خەڵکە دەپرسنەوە ،  خۆتان بە نوێنەریان دەزانن ، بە چاوی خۆتان:

(دەیان ,سەدان , ھەزاران  خانەوادە  دە ببینن ،بژێوی ژیانیان ئەوەندە  دژوارو قورسە ، نەھامەتی و نەداری بەجۆرێک  ژیانی  تێک شکاندون ،  بە  بێ موچەیی  . بە گیرفانی بە تاڵی ،  لە پێوێستییە سەرەتاییەکانی ژیان بێ بەرین. 

سەرانی کورد ، ئێوە  ژیانی ھاوڵاتیان تان ،  بە جۆرێک  قورس و دژوار کردووە، رووبەرووی دەیان کێشەی   ئاڵۆزی بژێوی و کۆمەڵایەتی و دەرونی بوونەتەوە.

تەنیا  ناخ و ھەست و نەستی ئێوە  لە بەردەم ئەو تراژیدایە دا بێ دەنگە ،  ھیچ دەستوورو یاسا و رێسایەک و  ویژدانێک . ناتوانێ ئەو ژیانە  نەھامەتیانە  قوبوڵ بکات .

بازاڕە کان  ، ساردو سڕ ومردون ، خەڵک  لە بێزاریدا رۆژو مانگ وساڵ بەڕێ دەکەن ،.

بە  ھۆی سیاسەتی  چەق بەستووی حیزبی  ئێوە  ، لە ناو کایەکانی حکومەت ،   ھەموو بوارەکانی ژیانتان ئیفلیج  کردوە ، بە ھۆی کۆمپانیا ی گرێ بەستی  حەپەلوشی و دزی، ھیچ  کارو کاسپی یەک نەماوە .

سەرانی غروری کورد ،  تا کەی فوئەکەنە خۆتان ، ئەوە ٣٣ ساڵە .ھەموو کایەکانی ژیانتان  داگیر کردوە ، بە جۆرێک ژیانیان سست کردووە ، خۆڵی مردووی لە سەر کەڵەکە بووە .

گەر رۆژێ لە رۆژان ، روو بکەنە ناو شەقام و بازاڕ و  گەڕەکە میللییەکان ، ئەو ھەموو ھاوڵاتیە  بێ ئیش کارە دەبینن ، ئەو ھەموو گەنجە دەبینن ،خوێندنیان تەواو کردوە ، نە  لە دام و دەزگاکانی حکومەت دایان دەمەزرێنن ،نە لە کەرتی تایبەتی ، کارێکیان چنگ دەکەوێت ، لە بازاڕی  ساردوسڕی مردوش دا کاریان چنگ ناکەوێت .

گەنجەکان  شەپۆل شەپۆل  سەری خۆیان ھەڵدەگرن ،بەرێگای نا یاسایی ، بە یەخت لە  شەپۆلە سەرکەشەکانی دەریای ئیجە ودەریای  ئایون  دەدەن ، بۆ ئەوەی  بگەن  بە ئەورپا .، بەڵام یەختەکان  نقومی دەریا یان دەکەن  ، دەبن بە خۆراکی ماسی و زیندەوەرانی  دەریا.

سەرانی کورد  ، وەک  خۆتان ناچنە ناوخەڵک  ، ئێوە گوێ لەوھەموو کەسە لێس و ھەلپەرست ومستەشار وکادرە  پەرپوتانە ی دەوروبەرتان دەگرن ، رۆژانە بە  درۆی رەنگاو رەنگ ، بە شان و باڵای  خۆتان و رێبازەکەتاندا ھەڵدەدەن .

کامەیە رێبازەکەتانە ، لەوەتەی ئێوە سەرکردەن وخاوەن رێبازن  ، ژیانی ئەم میللەتە نەھامەتی و تراژیدیا بووە .

 ئەو ئینتیھیزیانە بە درۆو فیشاڵ ،  یاری بە عەقڵی  نا حەکیمانەتان دەکەن ، ئە و ماستاوچیانەی دەوربەرتان  ، وەک خۆتان لە سەر ھەموو  پەتەکان  یاری دەکەن .

 ئەو لەب لەبانانە  لەسەر  پەیژەی رێبازەکەی پێش ئێوەش و رێبازی ئێوە و دوای ئێوەش ، گەمەو سیناریۆی بەرژەوەندییەکانی خۆیان  دەکەن .

 رۆژانە ، دەیان ، سەدان درۆتان بۆ دەکەن ، فێڵتان لێ دەکەن ،ئێوەش  دلتان  بەو درۆیانە دەکریتەوە  وحەقیقەتەکانتان  لا تاڵە .

 ،ئێوە  دەتان وت : 

-کوردستان دەکەین بە دوبەی ، ھەلی کار  بۆ خەڵک  دابین دەکەین .

ئیوە بە ئاشکرا  بیرە نەوتەکانی  ئەم وڵاتە دەردەھێنن  ، دابەشی دەکەن  و دە یفرۆشن ، نیشتمانی  دەریایەک نەوتان ، کردوە بە کەشتیەکی تێک شکاو. .
‌ 

 سەدام  بە نەوتی کوردستان ،  فڕۆکەی جەنگی و بۆمبی ھێشوی . تۆپی قورسی دورھاوێژ و ناپاڵم و چەکی کیمیاوی وتەکنەلۆژیای سەربازی  قەدەغەکراوجینۆسایدی دەکردین .

ئێوەش  فیرعەونەکان، سەرکردە ی  کورسییەکانی دەسەڵات ،  بە گرێ بەستی   نەوتی کوردستان ، بە  کاروانی تەنکەرە نەوتەکانتان ،  نەوتی نیشتمان    تاڵان دەکەن   ، مرۆڤی کورد تان بە جۆرێک  نەدارو برسی  کردوە  ، کەسێتی تاکی کوردتان ،  بە جۆرێک  تێک شکاندوە :

ئێوەش  سەدام ئاسا ، پەیڕەوی ھەمان کلتوور و بەرنامەی  دیکتاتۆر ەکان دەکەن .  ژیانی ھاوڵاتیانتان  کردوە بە دۆزەخ .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
« تورکیا ڕێگە دەدات سێ سەرکردەی باڵای پەکەکە لە دورگەی ئیمڕاڵی نیشتەجێ بن»
وه‌زیری دارایی عێراق چی به‌ وه‌فدی هه‌رێم وتوه‌؟ له‌باره‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ چی وتوه‌؟
لێدوانەکانی هادی عامری لەسەر خۆپیشاندانەکانی تشرین ڕووبەڕووی شەپۆلێکی ناڕەزایەتی و ڕێکاری یاسایی دەبنەوە
دەستگیرکراوانی لالەزار لە دادگا هەموو تۆمەتەکانیان ڕەتکردەوە و ڕایانگەیاند «لەژێر ئەشکەنجەدا» وتەیان لێوەرگیراوە
مالیكی: گه‌یشتوینه‌ته‌ قۆناغێك به‌بێ ره‌زامه‌ندی تره‌مپ ئاو ناخۆینه‌وه‌، ئه‌مه‌ قبوڵكراو نییه‌
ڕۆیتەرز: فشارێکی ناوخۆیی لە ئیدارەی ترەمپ هەیە بۆ هێورکردنەوەی شەڕی ئێران پێش هەڵبژاردنەکان
توركیا دورخستنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د تورك و سه‌پاندنی قه‌یومی‌ به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌ شاره‌وانی مێردین درێژكرده‌وه‌
پردێ؛ لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی چەکدارێک کوژرا
میدیای ئێران بانگه‌شه‌ی ده‌ستگیركردنی تیمێكی حه‌وت كه‌سیی سه‌ربه‌ حزبه‌ كوردییه‌كان ده‌كات له‌ ئیلام
نه‌تانیاهو: نزیك بوینه‌ته‌وه‌ له‌ روخاندنی رژێمی ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×