لە حەسەن خەیری و شێخ مەحمودەوە: بۆ حاجی شێخ عەوڵا ئۆجەلان!

شه‌ریف عەلی
  2025-07-11     547

باشە ئاشبەتاڵ و تەسلیمبونی پەک بە تورک: ئەم هەمو گەڕە لاوژێیەی بۆ چیە!؟ خۆ ئەوە حەیاچوییە!

 

واتە: ئەبێ تەسلیمبون و ئاشبەتاڵ هێندە بە گەورە لای کورد؛ پیشان بدرێ! ئەوە چ حەیابردن و ڕسواییەکە کە هێزە کوردییەکان لەڕێی میدیاکانیانەوە دەیکەن بۆ شەرعییەتدان بە "جاشبون"!؟ بەتایبەت کەناڵی ڕوداوی پارتیی!

 

تورک جاسەنەیان هەڵبژاردوە، چونکە [بەناوی برایەتیی و هاوئاینییەوە] هاوکاری شێخیان کرد کە دژی ئینگلیز ڕاپەڕێ و، دەرفەتەکە بۆ کورد لەدەست بدات. شێخیش بۆ سەدان ساڵ؛ قوڕی کرد بەسەر کورد دا! هەنوکە شێخ عەوڵا ئۆجەلان هەمان حەسەن خەیریی و شێخ مەحمودە بۆ تورک! بۆ سەدان ساڵی تر؛ کورد دەکاتەوە نۆکەری تورک!

 

وردببنەوە، هێزە کوردییەکانی هەردو بەرەی ئیتلاعات و، میت، چۆن پێکەوە یەک دەنگن لەم بەجاشبون و ئاشبەتاڵەدا! ئێستا شێخ نێچیرڤان، شێخ بافڵ، شێخ عەلی قەراخیی، ئاخوند مەلا بەختیار، ئاخوند عەلی باپیر و، شەیخ سەلاحی بەهادین، تێکڕا نزا دەکەن و دەڵێن: "خودایە ئەم بە جاشکردنەی کورد بۆ تورک: وەک حەجێک بۆ شێخ عەوڵا ئۆجەلان قبوڵ بکەیت!".

 

لە مێژوی کورد دا، لە چەپی ساختەی کورد ڕسواتر بونی نییە!

 

پیرۆزە هەڤاڵ حاجی شێخ عەوڵا ئۆجەلان! کە حافیز ئەسەد داتمەزرێنێ و، لە شەڕی ئیسرائیلەوە ئاڕاستەت بکات؛ هەر عاقیبەتت پڵاوی داگیرکەرانی ترە!

 

بەداخەوە، دو ڕۆژی تر ساڵیادی تیرۆری شەهید قاسملوە. ئەو بیرمەندە، ستراتیژزانانەو حەکیمانە زۆر ورد خوێندنەوەی بۆ "چەپی ساختەی کورد!" هەبوە!

 

حەیف، نەگبەتی کورد ئەوەیە: قاسملو تەمەنی بۆ کورد؛ کورتەو، سەرکردە خۆفرۆشە حاجی شێخەکانیش؛ تەمەنیان درێژ!

 

ژینی کورتم دی؛ پڕاوپڕ له‌ شانازی و شه‌ره‌ف،

عومری زۆرم دی، که‌؛ دوایی هات به‌ ڕیسوایی و نه‌ده‌م!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
پێشێلکاریی گەورە لە پڕۆژەیەکی گەشتیاریی پارکی هەواری شاری سلێمانی ئاشکرا بوو
عەبدوڵا گول، چۆنیەتی دامەزراندنی پارتی دادو گەشەپێدان (ئاکەپە) دەگێڕێتەوە
بەریتانیا بە توندی وەڵامی نەتانیاهۆ دەداتەوە کە پێی وتبوون "کۆماری ئیسلامی بەریتانیا"
سه‌عد مه‌عن: بڕیاری كۆنترۆڵكردنی چه‌ك ئه‌و گروپانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ ئه‌منییه‌كانن‌
دادگای فیدراڵی داوایەکی عەلی حەمەساڵح بۆ ڕاگرتنی مووچەی پەرلەمانتاران ڕەتدەکاتەوە
پیلانی نوێی ئەمریکا دژی ئێران، پێنج کارتی بەهێزی ترەمپ بۆ خستنە سەر چۆکی تاران
لێدوانی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی له‌باره‌ی دابه‌شكردنی به‌نزینی 750 دیناری
ئیلهام ئەحمەد: گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق بەردەوامە و پرسی کورد بابەتی سەرەکییە
واڵ ستریت جۆرناڵ: تره‌مپ بۆ خۆشی وتویه‌تی، گه‌روی هورمز وه‌ك به‌شێك له‌ خاكی ئه‌مریكا راده‌گه‌یه‌نم
په‌رله‌مانتارێك: به‌نزینی 750 دیناری 86%ی بۆ زۆنی هه‌ولێر و ته‌نیا 14%ی بۆ زۆنی سلێمانییه‌
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×