چەند تێبینییەک سەبارەت بەکۆنگرەی پێنجەمی کۆمەڵی دادگەری

شیلان حاجی شەریف
  2025-07-19     471

ئەمرۆ کۆنگرەی پێنجەمی کۆمەڵی دادگەری بەرێوەچوو، لەسەر وتارەکەی م عەلی باپیری سەرۆکی پێشوو و داھاتوی کۆمەڵی دادگەری ، چەند سەرنجێکم ھەیە  :.
ـ مامۆستا زۆر بە راشکاوانە کەموکوڕی حیزبەکەی باسکرد، کە ئەمە جورئەتە.
ـ مامۆستا بە ئاشکرا بەو کەسانەی وت: ئیتر بەسە ھەڵپەی پلەوپۆست، کە ئەمەش لەناو حیزبدا وەکو دیاردەی لێھاتوە، کە وەکو ھاوڕێی بەرنامە لە ھەموو پلەوپۆستێکدا دەبێت ھەبن.
ـ مامۆستا باسی ئەوەی کرد، کە رەخنە بگرن، بەڵام لە سۆشیال میدیا نەبێت، با بێت لای خۆمان باسی بکات و گوێی لێدەگرین، تا ئێرە ئاساییە، بەڵام مامۆستا وتی بە سەعات گوێمان گرتوە تا خاڵی ببێتەوە، کەواتە گوێ دەگرین و بە قسەت ناکەین.
ـ مامۆستا لە وتارەکەیدا باسی کەسانی ناڕازی و رەخنەگری کردو وتی: گەر بە دڵتان نیە، دەتوانن بچنە دەرەوە لە حیزب، کە ئەمەش بێ منەتییە، بەڵام سەرۆکی حیزبەکانی تر دەڵێن: کەسمان لێ زیاد نییە، دەبێت ناڕازییەکان ڕازی بکرێن، دڵشکاوەکان ئاشت بکرێنەوە.
ـ مامۆستا لە وتارەکەیدا باسی کاری سیاسی و بارودۆخی کوردستان و خەڵکی کرد، لە وتارەکەیدا وەکو چاودێرێکی سیاسی دەردەکەوت، نەک سەرۆکی حیزبێکی ئۆپۆزسیۆن، کە ئەمەش ھێندەی تر خەڵکی کوردستانی بێ ئومێدتر کرد لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکان.
ـ باسی رۆڵی خوشکان کرد، کە ئەمەش وەکو پاڵپشتی بۆ خوشکان و کاروبارەکانیان، حەقی خۆیەتی خۆشکانیش بە ستایلێکی جیاوازو بە جورئەتەوە گۆڕانکاری لە کاروبارەکانیان بکەن. 
ـ ـ پاساوھێنانەوەی م عەلی باپیر بۆ دووبارە بوونەوەی بە سەرۆک، واتەی ئەوەی کە حیزب ئامادەکاری نەکردوە بۆ گۆڕانکاری لە سەرۆک، چونکە کار بۆ ئەو گۆڕانکارییە نەکراوەو کەسی بۆ ئامادە نەکراوە. 
ـ دووبارە بوونەوەی م عەلی باپیر بە سەرۆکی حیزب، پێمان دەڵێت، حیزب لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ناتوانێت گوڕانکاری بکات، چونکە ناتوانێت سەرۆکەکەی بگۆڕێت، حیزب واتە سەرۆک و دیدگای سەرۆک.

بە ھیوای سەرکەوتن و گۆڕانکاری بۆ کۆمەڵی دادگەری کوردستان.

زۆرترین بینراو
قوباد تاڵەبانی: بەگەنجی زۆرجار لێدانم خواردووە وایانزانیوە پاکستانیم
​ئاسایش گرووپێکی داعش دەستگیر دەکات کە سەرجەمیان کوردن
تۆڵەسەندنەوەی ترەمپ لەسعودیە: ئێوە نەتانویست لەگەڵ ئیسرائیل ئاشتی بکەن، ئەمە باجەکەیەتی
مامۆستا عەینەدین مەریوانی، هونەرمەندی هەژاری نەتەوەیەکی بندەست و وڵاتێکی داگیرکراو
پێشانگای شێوه‌كاران له‌ كۆڵن-ئه‌ڵمانیا به‌ به‌شداری هه‌ژار كه‌لهوڕی، هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری كورد
مه‌سعود بارزانی: نابێت ناکۆکیی نێوان لایەنە سیاسییەکان ببێته‌ هۆی تێکچونی پەیوەندیی نێوان کوردو عەرەب
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای مانگرتنی گشتی دەکات
وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی دا
ئێران وردەکاریی ڕێڕەوە دەریاییە نوێیەکەی گەرووی هورمز دەداتە عێراق و وڵاتانی کەنداو
ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق دوایین مۆڵه‌ت ده‌داته‌ به‌كارهێنه‌رانی سیمكارتی كوڕه‌ك تیلیكۆم
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×