مۆبایلی ئه‌ندۆرید یان ئای ئۆ ئێس(ئایفۆن) كامیان پارێزراوترن؟
سه‌رده‌شت عه‌زیز
2019-04-19   711
ئه‌پڵ و گۆگڵ كه خاوه‌نی سیسته‌می ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێسن، بۆ پاراسنتی مۆبایله‌كانیان له‌رووی سیكوریتییه‌وه شێوازێك به‌كارده‌هێنن كه پێی ده‌وترێت ساندبۆكسینگ.
Sandboxing به‌زمانی ساده چیه؟
ئه‌م زاراوه ته‌واو ته‌كنیكییه‌و ده‌بێت له‌پرۆگرامسازیدا شاره‌زابیت پاشان لێی تێده‌گه‌یت به‌ڵام من به‌ساده‌یی باسی ده‌كه‌م.
هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك له‌مۆبایله ئه‌ندرۆیده‌كه‌ت یان ئایفۆنه‌كه‌تدا به‌كاربهێنیت، سیسته‌می مۆبایله‌كه‌ت ناوچه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ دروستده‌كات به‌ناوی ساندبۆكسینگ، له‌و ناوچه‌یه‌ی بۆی دروستكراوه، ئه‌و به‌رنامه‌یه ته‌نها توانای كارپێكردنی كۆده‌كانی خۆی هه‌یه‌و ناتوانێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی تر یان سیسته‌می مۆبایله‌كه ببه‌ستێت، ئه‌م دابڕانی به‌رنامانه له‌یه‌كتر له‌ڕووی پاراستنه‌وه بۆ مۆبایله‌كه‌ت هه‌نگاوێكی زۆر گه‌وره‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌به‌رنامه‌كانی ناو مۆبایله‌كه‌ت هه‌ڵگری ڤایرۆس یان ماڵوێرو به‌رنامه‌ی زیانبه‌خش بێت ناتوانێت له‌ناو مۆبایله‌كه‌تدا بڵاوه‌ی پێبكات و ته‌نها له‌سنوری خۆیدا ده‌مێنێته‌وه چونكه به‌هۆی ساندبۆكسینگه‌وه توانای په‌یوه‌ندی و بڵاوپێكردنی فایله‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر نیه.
هه‌ردوو سیسته‌می ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس ئه‌م ساندبۆكسینگه به‌كارده‌هێنن به‌ڵام شێوازی به‌كارهێنانیان كه‌مێك جیاوازه، له‌ئایفۆندا ئه‌م دابڕانی به‌رنامانه له‌یه‌كتر و له‌سیسته‌مه‌كه‌ش قابیلی گفتۆگۆو رێگه‌پێدان نیه به‌ڵام ئه‌ندرۆید وه‌ك سروشتی خۆی كه زیاتر به‌كارهێنه‌ران ئازاد ده‌كات، له‌هه‌ندێكجاردا به‌رنامه‌یه‌ك بیه‌وێت په‌یوه‌ندی به به‌رنامه‌یه‌كی تره‌وه یان به‌به‌شێكی ناو سیسته‌مه‌وه بكات پرسیار له‌به‌كارهێنه‌ری مۆبایله‌كه ده‌كات كه‌ئایا رێگه‌ی پێبدات یاخو نا.
به‌كورتی: هه‌ردوو سیسته‌مه‌كه خاوه‌نی ئه‌م شێوازه‌ن به‌ڵام له‌مۆبایله‌كانی ئه‌پڵدا ئه‌م شێوازه زیاتر تونده، كه ئه‌وه‌ش له‌ڕووی سیكوریتییه‌وه باشتره به‌ڵام له‌ڕووی ئازادییه‌وه بۆ به‌كارهێنه‌رو خاوه‌ن به‌رنامه‌كانیش باشتر نیه.