فێربون لەپرۆژەکەی "نەوەی نوێ"وە
د. نیاز نه‌جمه‌دین
2019-04-29   823
زۆری نەبرد، هەوڵەکەی شاسوار بۆ ئەوەی "وەک خۆی دەوڵەمەند و بەختەوەر ببین"، وەک خۆی رایدەگەیاند، هیچی تر نەبوو جگە لە وەهمێکی تر..لە بڵقێک کە زوو تەقی.
دوا قسەی سەرکردایەتییەکەیان ئەوەیە تەنانەت کامێرا براوەتە ژووری تایبەتییانەوە و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەیان لێ دەکرێت. کام لایەن راستن؟ کێشەکە ئەمە نییە، بەڵکو ئەوەیە شاسوار پرۆژەیەکی سیاسیی سەرپێخست و هەرەسیهێنا.
هەنگاوی دواتر پێویستە:
- پرۆژەکەی شاسوار بنێژین، ئەرکی سەر شانی شاسواريشە داوای لێبوردن لە ئەندامەکانی و لە هەوادارانی بکات کە پلانەکەی هەڵە بوو، زیانی گەیاند، هێندەی تر متمانەی بە سیاسەتکردن و کاری دەستەجەمعیی و خۆبەخش لە هەرێمی کوردستاندا لاواز کرد. پاشان ده‌ست له كار بكێشێته‌وه
- پێویستە پەلە نەکەین. چەند هەزار کەسی تر دەبێت بمرن و لەناوببرێن تا تۆ تێدەگەیت هەر جارەی سیاسییەکت لێ پەیدا دەبێت و لە داوی وەهمێکەوە دەتئاڵێنێت؟ چەند شیوعیی و چەند یەکێتیی و چەند پارتیی و ئیسلامیی تر دەبێت بسوتێن تا فێر دەبین ساویلکانە دوای ئەم سەرکردە و ئەو تاقم نەکەوین؟
- هەر کەس و گروپێک دەیانەوێت سەرکردایەتیی پرۆژەیەکی سیاسیی نوێ بکەن، پێویستە هزرێکی سیاسیی قوڵ و کراوەیان لە پشت بێت، نەک بزنس و پەیمانی کار، هزرێک بێت لە مێژووی هەرێم و ژیانی هاوچەرخ تێبگات و لە کاریگەرییەکانی لەسەر تاکی کورد ورد بکۆڵێتەوە، دواتر دیزانی پلانەکەی بکات، بزوتنەوەکە لە قۆرخکاریی بپارێزێت و پلانەکەی جێبەجێ بکات.
کاتی ده‌ستێێکردنه‌وه‌یه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی تر و له شوێنێکی تره‌وه. ئێمه چاره‌یه‌کی ترمان نییه جگه له به‌رده‌وامیی. به‌ڵام ده‌بێت بزانین سیاسه‌ت به‌رپرسیارێتییه و له‌گه‌ل میلله‌تێکی دڵشکاوی ماندووی وه‌ک کورددا که هه‌رچی تاڵاوی دونیا هه‌یه به قۆڕگییدا کراوه، تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه. ئه‌وه لای که‌می ئه‌خلاقی خۆت و که‌رامه‌تی خۆته که خیانه‌تی لێ نه‌که‌یت.