عەرەق‌و فەتواو چارەنوسی کوردستان

مەجید ساڵح
  2018-12-20     2012

(1)

ساڵی 1888 لە ئەستەمبول 31 مەیخانە هەبووە، ساڵی 1890بە شێوەیەکی فەرمی یەکەم کارگەی بەرهەم هێنانی بیرە لە لەسەر خاکی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی دروستکرا. دوای چەند ساڵێک ژمارەکە بوو بە 33 کارگە.. لە ئەزمیریش 5 دانە دروست کرا 4 لە سالونیک و3 دانەش لە ئەنقەرە..بە پێی ئامارەکان رێژەی بەرهەم هێنانی بیرە لە ساڵی 1896 گەیشتە 12000 1.2 ملیۆن لیتر، ساڵانی 1913-1914 رێژەکە بەرز بوویەوە بۆ9.9 ملیون لتر.. زۆربەی فەرمانبەر و ئەفسەرەکانی دەوڵەتی عوسمانی جگە لە بیرە هەموو جۆرەکانی خواردنەوە بە تایبەتی عەرەقیان خواردوەتەوە.. لەو کاتە هیچ شەیخولئیسلام و مەلایەک فەتوای دژی سوڵتان دەرنەکرد..

 

(2)

دوای هەرەس هێنانی دەوڵەتی عوسمانی بەشی زۆری فەرمانبەر و ئەفسەرە غەیرە تورکەکان گەڕانەوە بۆ ناو میللەتەکانی خۆیان.. لە گەڵ خۆیاندا ئەو کلتور و خوو رەوشتانەیان بردوە.. گەلانی تر بە باوەشی گەرمەوە پێشوازیان لەوانە کرد و پلەو پۆست و رابەرایەتیان دایە دەستیان و (خواردنەوەی عەرەق و بیرە) نەبووە هۆی کوشتن و دەرکردنیان.. بەڵکو سودێکی زۆریان لە شارەزاییەکانیان وەرگرد.. مەلیک فەیسەڵ چی لەو کاتەی لە سوریا بوو یان لەو کاتەی لە عیراق بوو منداڵەکانی خۆی و کەس و کارەکەی خۆی نەکرد بە وەزیر، بەڵکو هەموو وەزیر و حاشیەکەی لەو ئەفسەر و فەرمانبەرانە بوون کە لە دەوڵەتی عوسمانیەوە هاتبوونەوە.. هەرچەندە خۆی لە بنەماڵەی پێغەمبەر بوو، بەڵام عەرەق خواردەنەوەی ئەوانەشی لەلا ئاسایی بوو.. لەو کاتە هیچ مەلا و مەرجەعیک هیچ فەتوایەکی دژی مەلیک فەیسەڵ دەرنەکرد.

 

(3)

دوای دامەزراندنی حکومەتی کوردستانی جنوبی، بەشی زۆری ئەفسەرە و فەرمانبەرەکانی کورد گەڕانەوە بۆ کوردستان وبەو خەیاڵەی کە سود لە وزەو تواناکانیان وەربگیرێت.. بەڵام دوای شەش مانگ لە مانەوەیان، بە فەتوای هەندێ لە مەلای و شێخەکانی کورد، بە بیانووی عەرەق خواردنەوە دەستکرا بە کوشتن و راودونانیان، ئەوانیش لە ناچاری بەرەو بەغدا هەڵهاتن ... مەلیک فەیسەڵ باوەشی بۆ کردنەوە و سوپای عێراقی پێ دروست کردن (سەیری هۆکارەکانی هەڵهاتنی ئەفسەرەکانی کورد بکە، بە تایبەتی تۆفیق وەهبی بەگ کە دواتر مەلیک فەیسەڵ کردنی بە بەرپرسی قوتابخانەی تەدریبی سەربازی هەموو عێراق).. دواتر هەر ئەو سوپایە حکومەتی کوردستانی جنوبی روخاند و شەڕی پێشمەرگەی کردن و ئەنفالی کردین و....چی کارەساتێکە، هەڵەیەکی بچوک میللەتێک ئیمحا ئەکا... باشە بۆ دەبێ شێخ و مەلای ئێمە لەوانەی تورک و عەرەب.. شێختر و مەلاتر بن...؟!!(وێنەکە هی کۆمەڵێ ئەنفەندی ئەستەمبوڵیین لە کاتی خواردنەوەدا لە سەردەمی خەلافەت).

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×