حزبی کەرامەت‌و حزبی سەلامەت

هۆزان دڵشاد
  2019-05-02     1267

ئەمە ناونیشانی ڕۆمانێکی نوسەری ناوداری تورک (عەزیز نەسین)ە لەو ڕۆمانە باسی دوو حزبی منافسی شارۆچکەیەک دەکات کە بەربەرەکانێیان گەشتووەتە ناو هەموو بوارەکان بە وەرزش و هونەر و باری کۆمەڵایەتی...تاد
 
لێرەدا باسەکەی ئێمە ئەوە ڕۆمانە نییە...ئەگەر سەیرێکی مێژووی عیراق  و هەرێمی کوردستان بکەین دەبینی تا ساڵی ٢٠٠٣ یەک حزبی سەلامەت هەبووە کە پارتی دەسەڵات داربووە لە عیراق هەر لەسەردەمی پاشایەتی و فیصل و پاشان سەردەمی کۆماری قاسم و پاشان بۆ سەردەمی حزبی بەعسیش ئەوەی لە پاڵ حزبی دەسەڵات دار و تاکڕەو بوبێ سەلامەت بووە، حزبە ڕکابەرەکان پێیان وابووە حزبی کەرامەتن لەبەرامبەر حزبی سەلامەت واقعی مێژوویش دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە ئەویان بۆچی سەلامەت بووە ئەمانیش بۆچی کەرامەت بوون...

لەهەرێمی کوردستانیش لە دوای ساڵی ١٩٩١ بە دواوە هەمیشە حزبی سەلامەت هەبووە حزبی کەرامەتیش هەبووە هەڵبەتە بەرزەوەندی دارایی و ڕێخراوەیی و هەلومەرجی سیاسی و ناوچەیی و مەترسی گیانی کاریگەری گەورەیان هەیە لەسەر دیاری کردنی حزبی کەرامەت و حزبی سەلامەت وە هەلبژاردنیان لە لایەن خەڵکەوە ئەوەی جێی سەرنجە ئەو ناونیشانانە بە پێی کات و شوێن گۆڕانکاری بەسەردادێت شایەد حزبێک لە کۆندا حزبی کەرامەت بووبێ ئێستا بووبێ بە سەلامەت یا بە پێچەوانەوە....

بۆ ئەوەی لەو هاوکێشەیەش تێبگەین ووتەیەکی دکتۆر (علی وردی) نوسەری ناوداری عیراقیتان بیر دەخەمەوە کە لە کتێبی (کەسێتی تاکی عیراقی) و (وانەکانی ژیانم)دا دەڵێ: خەڵکی عیراق ئەگەر مەترسی لەسەر بێ بۆ هەموو بابەتێک دەگەڕێتەوە سەر ئەو قسەیەی کە دەڵێ(من حەقم چییە، پەیوەندی بە منەوە چییە)، ئەوەی ئێستاش لە هەرێمی کوردستان دەگوزەرێ بەدەر نییە لە حزبی سەلامەت و حزبی کەرامەت هەرکەسەو بە پێی بەرژەوەندی و ئامانجەکانی یا کەرامەت هەڵدەبژێرێ یا سەلامەت.
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×