پینە و کەمپین

فارس نەورۆڵی
  2019-05-09   
پێش چەند ساڵێک مۆدیلی کەمپین وبایکۆت بو ، نەتدەتوانی بەکەس بڵێی پێت لار داناوە یەکسەر دەیگوت بایکۆت دەکەم،  یاخود ھەندێ کەس  یان حیزب ، شەو خەوی نا خۆشی دەبینی  بەیانی  لەخەوھەڵدەساین لەجادەو شوێنەگشتی یەکان  خێمە ھەڵدرابو کەپرسیار دەکرا  ئەوە پرسەی کێیە دەیانگوت پرسەنیە کەس نەمردوە ئەوەپرسی کەمپینە  یاخود مامۆستایەکی ئاینی سیاسی ، خەونی دەبینی ڕۆژی ھەینی فتوای دەدا کەمپین واجبە.  لێرەدا من دژی ھیچ ناڕەزایی وکەمپینێک نیم، بۆ بەرژەوەندی گشتی وچاکەی گشتی ودژی ناعەدالەتی بێت ولەسەر ویستی گەل بێت بۆ دروستکردنی ڕای گشتی ، کەحکومەت لە خەلەلەکان ئاگادارکاتەوە ،بەڵام ناڕەزایەتی وکەمپینێک نەبێت حیزبەکان بیکەنە پلیکانە بۆ سەرکەوتنی خۆیان بۆ پلەو پۆست،  ئەوەی  بەوردی سەیری کەمپینەکانی ڕابردو بکات زۆربەیان حیزبەکان  بەکاریان ھێنابو بۆ ململانێی حیزبی ، دەمەوێ لێرەدا ئەمە بێژم   ئەوە ماوەی چەند مانگێکە ڕێگاوبانەکان  بون بەدیواری مەرگ بەتایبەتی، کەلەدوکان دەردەچی بەرەو دەروازەی ڕاپەڕین دەڕۆی ، کەچەندان قوربانی لێکەوتەوە جگەلەوە لەزۆرجێگای دیکە ڕێگاوبان کارەسات بەرھەمھێنەرە ، کەچی نەمان دی ونەمان بیست کەمپین چیەکان کەمپینێک بکەن بۆپینەی جادەکان،  ئەمە بۆچی؟ ڕاستی مەسەلەکە ئەوەیە کەکەمپینەکان کەمترینیان خۆڕسک بون وزۆربەیان کارتی حیزبەکان بون ، ئێستاش لەبری بیرکردنەوە لەژیانی خەڵک سەرگەرمی  شەڕی پۆستن، لەدوای کۆبونەوەی پەرلەمان بۆدەنگدان لەسەر یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم  ھەندێ فراکسیۆن ، لەکۆنگرەی ڕۆژنامەنوسیدا دەیانوت ئێمە دەنگمان نەداوە یاخود پەرلەمانتار ھەبو حیزبەکەی دەنگی دابو کەچی دەیوت من دەنگم نەداوە بەسەرۆکی نەخوێنەوار، داماوینە پێتان وایە چیتر میللەت بەم  گەوجاندنەی ئێوە فریو دەخوا ت وبڕواتان پێدەکات نانانا چیتر وشیارە میللەت وئیتر بەکەمپینیش ناتوانن پینەی ھەڵەکانتان بکەن، کەواتە وەرن کەمپین بۆ پینەی جادەو بانی ئەو دەڤەرو شارانە بکەن، کەڕێگاو بانەکان بون بەدیواری مەرگ، دەروازەی ڕاپەڕین  بەنمونە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
ڕاپۆرتێکی ئیسرائیلی: کشانەوەی ئەمریکا خاکی عێراق دەکاتە ئامانجێکی کراوە بۆ ئۆپەراسیۆنەکانمان
سه‌باح نوعمان: ئه‌وانه‌ی له‌ به‌غدا سوكایه‌تییان به‌ ئاڵای ئه‌مریكا كرد، ده‌ستگیركران
کاردانەوەکانی سزادانی ئامەدسپۆر؛ دەم پارتی تۆمەتی "رەگەزپەرستی" ئاراستەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا دەکات
بڕیاری دادگا دەرچوو؛ مەزڵوم عەبدی بەفەرمی ناوی خۆی لە تۆمارەکانی دەوڵەتدا گۆڕی
لەنێوان هەڕەشە و دیپلۆماسیدا؛ تڕەمپ هۆشداری بەکارهێنانی هێز دەدات و تارانیش پلانێکی حەوت ڕۆژە بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز پێشنیار دەکات
حەوت ساڵە هەفتانە ڕوو لە چیاکان دەکەن: ٨٠ ژنی هەورامان گرووپێکی شاخەوانییان پێکهێناوە
«شەپۆلێکی تاوەباران و هەورەبروسکە ڕوو لە هەرێم دەکات؛ زۆرترین کاریگەری لەسەر سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت»
"هه‌فته‌ی داهاتو به‌غدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم خه‌رج ده‌كات"
په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌: سه‌فین دزه‌یی له‌باره‌ی بڕینه‌وه‌ی دار له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كان لێدوانی نه‌داوه‌
نرخی شیش و چیمەنتۆ و کەرەستەی بیناسازی بەرزبووەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×