دو بژاردەو سێیەم بونی نییە

سەرکەوت شەمسەدین
  2019-02-26     1088

یان فێری گەمەی دیموکراسی دەبن و رێز لە رێساکانی دەگرن و بێ ساختەکاری ملدەدەن بۆ ئەنجامی ھەڵبژاردن، ئەوکات ھەمومان براوەین ئێوەش دەتوانن لەگەمەکەدا بمێننەوە.

یان بەرەدەوام ئەبن لەم گاڵتەجاریەی ئێستا و کەی ویستان رێسای یارییەکە دەگۆرن و باوەڕتان بە دۆران نییە لەم یارییە، ئەوکات وەک خۆتان مامەڵەتان لەگەڵ دەکرێت و گەمەکەتان لێتێکدەدرێت، لە بەیەکجاریش لە گەمەکەش دەکرێنە دەرەوە. 

ھەڵبەت چارەنوسەکەی "مفوەز شەماڵ" قسەیەکی ھەرەمەکی نییە، بەڵکو ھۆشدارییە، واباشە بە ئاگابێنەوە ئەگینا کات درەنگ دەبێت.

پێتان وانەبێت لەم رۆژھەڵاتی ناوەراستە و لەم مەملەکەتە پر لە بازاری رەشی چەک و مرۆڤی مێرسنەری شتێکی ھێندە زەحمەت بێت خەڵکانی تریش وەک ئێوە ژمارەیەک مێرسنەرییان ھەبێت و بە زەبری ھێز خۆیان بسەپێنن، جاری باسی تورەیی جەماوەر ناکەم.

دیموکراسی تا ئەوکاتە بۆ خەڵک بایەخی ھەیە کە گەمەیەک بێت لانیکەمی دادگەری تێدابێت، ئەگینا ھیچ تیمێک ھێندە گێل نییە گەر بزانێت بردنەوە لە ئەو قەدەغەکراوە بەردەوامی بە گەمەکە بدات.

وەرنەوە ھۆشخۆتان، ئێمە کە دەڵێین لوتکەی دەسەڵات وەردەگرین یانی وەریدەگرین، ئیتر ئەوە ئێوەن بریاردەدەن بەکام رێگە تەسلیمی دەکەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×