ئەمەریكا دیسان بەناوی دیموكراسیەوە، شەڕ دەفرۆشێت!
ئاری هەرسین
2019-05-16   1785
جیاوازیه‌كی هێجگار گه‌وره له نێوان (حوكم بكه‌یت) و (حوكمت بكه‌ن) هه‌یه. سیاسه‌ت ته‌عامول له‌گه‌ل (حوكمكرد ن و ئیدارەدانی) كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌كات. هیچ حوكمڕانێكی عاقڵ و به شه‌خسیه‌ت نیه، خۆی به ئێستر بزانێت و ڕه‌شمه‌ی لێخوڕینی بداته ده‌ست كه‌سانیتر.
كێشه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئێران، سه‌نگه‌رگیری و ڕوبوڕوبونه‌وه‌ی تێرۆریزم و دیموكراسی نیه… سه‌نگه‌رگیری ئیسلام و كریستیانیتی و جوله‌كه‌ش نیه له دژی یه‌كتر.
به ته‌بیعه‌تی خۆی، وڵاتی ئێران درێژه به خه‌باتی دژ به كۆلۆنیالیزم ده‌دات له سه‌رده‌می پۆست كۆلۆنیالیزمدا(ئێران هەمیشە وابوە). قسه له‌سه‌ر ئه‌وه نیه كه ئێران وڵاتێكی دیموكراته یان نا. قسه له‌سه‌ر ئه‌وه نیه كه سەركردایەتی سیاسی ئێران چه‌ن به‌رامبه‌ر به چالاكوانه سیاسیه كورده‌كان بێڕەحم و زاڵمە. وه‌ڵامی ئه‌م قسانه روون و ئاسانه. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه : ئایا ئه‌مه‌ریكا دوژمنایه‌تی ئێران له‌به‌ر پاراستنی مافی ئینسان و مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئینسانی ئێرانی ده‌كات؟… یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران به ده‌هۆڵی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵناپه‌ڕێت؟
شای ئیران له گه‌ڵ كورد خراپ بوو. ئه‌مه‌ریكا له پێشدا پشتیگرت و، كەچی تاكه قسهیهیهكیشی له‌سه‌ر زوڵم و زۆری شای ئێران له‌سه‌ر میلله‌تی كورد نه‌بوو، له كۆتا چركه شدا پشتی شای ئێرانی شكاند. له‌گه‌ڵ سه‌ددامیش به هه‌مان شێوه.
له سه‌رو به ندی ڕیفراندۆمدا ئێرانیش و ئه‌مه‌ریكاش و هه‌ندێك له ڕۆشنبیره خوێنده‌واره كرچوكاڵه (به‌ناو) پۆست مۆدێرنه ی كورد و، هه‌ندێك خۆفرۆش، دژی سه‌رۆك بارزانی بوون. هه‌موو ئه‌مانه له خاڵی قه‌ده‌غه كردنی پرسیسهبهخۆییدا یه‌كیان گرته‌وه و، هەڤاڵ و هاوبیری یەكتر بوون.
له م سه‌روبه‌نده‌ی (نمایشی) خۆ ئاماده‌كردنی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێرشی سه‌ر ئێران، ئه‌وه‌ی كۆیله‌ی (خه‌ونه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌مریكیه) دڵی خۆشه و، وا ده‌زانت به هاتنه كایه‌ی جه‌نگی ئێران و ئه‌مه‌ریكا، كورد ده‌بێته ده‌وڵه‌ت.
ئیدارەی سیاسی ئه‌مه‌ریكا هه‌موو به‌شه‌ریه‌ت ده‌كاته قوربانی یه‌ك به‌رمیل نەوت. سڵاو له‌و ده‌وڵه‌ته سه‌ربه‌خۆیه‌ی كه‌سانی سه‌ركرده‌ی كورد له بابه‌تی مه‌سعود مسته‌فا بارزانی دایدهمهزرنێت و، نه‌حله‌ت له‌و ده‌وڵه‌ته كوردیه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا (یان هه‌ر زلهێزێكیتر) بۆمان دادهمهزرهنێت و، هه‌ر هه‌مومان ده‌كاته كۆیله‌ی كۆكا كۆلاو ماكدۆناڵد و، ئه‌م كه‌لتوره قێزهونهمان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت. چونكه سه‌ربه‌خۆیی بریتیه له‌وه‌ی خۆت حوكمی خۆت بكه‌یت، نه‌ك حوكمت بكه‌ن.
ئێران ده‌یه‌وێت خۆی حوكمی خۆی بكات. ئه‌گه‌ر ئه‌م حوكمه‌ی ئێستای ئێران دیكتاتۆر ونا عادلانه‌یه… ئه‌وا گۆڕینی ئه‌م حوكمه به‌ده‌ست میلله‌تانی ئێرانه و، سه‌ركردایه‌تی سیاسی ئه‌مه‌ریكا بۆی نیه خۆی بكاته محامی میلله‌تانی ئێران. لە ئێستادا لە وڵاتی ئەمەریكا ٣٠ملێۆن ئینسان لانەوازن (واتە لەسەر جادە دەخەون) و، دیسانەوە نزیكی ٣٠ ملیۆن ئینسانی دیكەش بیمەی تەندروستیان نیە، واتە ئەگەر لەحاڵەتی مردنیشابن و نەگەینرێنە نەخۆشخانەی فریاكەوتن ئەوا دەستبەجێ دەمرن. ئەگەر كەچەڵ دوكتۆرە، با چارەیەكی سەری خۆی بكات.