کورد لە بەغداد

عەبدوڵا کەریم مەحمود
  2025-11-07     156

دوای راپەڕینی بەھاری ١٩٩١ و ..ھەڵبژاردنی پەرلەمان و حکومەتی ھەرێم ، شەپۆل شەپۆل  خەڵک دڵی بەم دامەزراوە دیمکراسی یە  خۆش بوو ، بە پەرۆشەوە دەچوون بۆ بنکەکانی دەنگدان.

دوای گۆڕانکاری ٩/ ٤/ ٢٠٠٣ راماڵینی سیستەمی دەسەڵاتی رژێمی تۆتالیتاری سەدام ،حکومەتی کاتی عێراق دامەزرا ، ە ٣٠/  ١/ ٢٠٠٥ ئەمجومەنی نیشتیمانی ھەڵبژێرا .

کورد لە پێش راپەڕین و دوای راپەرێن ودوای راماڵینی دەسەڵاتی سەدام لە ناو ھاوکێشە سیاسییەکانی ناوەوە و.دەرەوەی عێراق پایە وپێگەیەکی پارسەنگی پڕ لەسەنگ و قورسایی بەھێزو  تایبەتمەندی خۆی ھەبوو ،رۆڵی بڕیاری سترایجی عێراق دا  ھەبوو .

دوای سەرھەڵدانی داعش و ئەنفال کردنی شەنگال ،تێکشکانی سەربازی داعش ودەوڵەتەکەی لە عێڕاق ، پێشمەرگە وەک ھێماو ناوێکی دیار لە دنیادا ، بوو بە  بەھای پیرۆزی بەرگریی لە نیشتمان  و خەڵک وشکۆی مرۆڤ و مرۆڤایەتی .

پەلەکردن و شپرزەیی ریفراندۆمەکەی ٢٠١٧  ھەموو ھاوکێشەسیاسییەکانی لە کوردستان دا لا سەنگ کرد .

دوای قوربانییەکی زۆر پێشمەرگەلە سەنگەرەکانیان ھەڵکەنران ، حەشدی شەعبی  گەیشتنە ھەموو شوێنە ستراتیجییەکان و کوردو لە دوزخورماتوو  جینۆساید کرا .

 کوردەکانی کەرکوک کۆچ و رەویان کرد  ،حەشدی شەعبی کەرکوکیان  داگیر کرد.

سەرکردایەتی سیاسیی  کورد دانیان بە ھەموو ھەڵەو کەم و کوڕییانەی خۆیان دا نەنا ،بۆ بە دروشمی ریفڕاندم،. پارسەنگی بەھێزەی دەسەڵاتیان ھاێنایە سەر خاڵی ھیچ ؟ 

  لە میدی حیزبەکامەوە ، بەشێوەیەکی چەواشە کاری ، ئەم  حزب ، ئەو حیزبی تر وھەردووحیزب یەکتریان  تاوانبار کرد ، وەک ھیچ ھەڵەوکەم کوڕییەک رووی نەدابێت ،خوێنی ھەموو شەھیدانی شۆڕشەکانی کورد وئەنفال وکیمیابارانی ھەڵەبجەو  گۆڕەبەکۆمەڵەکانی جینۆسایدی کوردیان  ، لە چەند رۆژێکدا بە ھەدەردا .

ئایا بەم سەرکردە سیاسیانەی کورد کە یەکتریی دەسڕنەوە ، بەم  عەقڵیەتە چەق بەستووە ی حیزبایەتی ، ھە موو یڕیارەکانیان بڕە لە بڕیاری عەقڵێک نوقم بوون  لە رق ...کینە ...بوخز ..وتوندو تیژیی و سیناریۆی نابەجێ بەرامبەر بە یەکتریی و گەل و نیشتمانەکەیان .

 دوورن  لە ناسنامەی وتاری نەتەوەیی، 

 دەبێت رۆڵی یان  لە بەغداد چی بێت ...؟

ھیچ سەرکردەیەکی کورد  ، تا ئێستا بە درێژایی مێژوویی کۆن  ونوێ ، نەیان وتووە فڵان ھەڵەمان کردووە ، دانیان بەو ھەموو زنجیرە ھەڵانەیان دا نەناوەکە کردویانە ،  
ستراتیجی سەرکردەکان  لە بەرژەوەندی حیزبەکانیان وپێگەی دەسەڵاتی خۆیان و خانەوادەکانیان بۆ کوڕو کوڕیان دا قەتیس ماوە

ھیچ رۆڵێکی نیشتمانی  نەبینن ، ئامێریکی نوێ ی جیھانگیرین ، بۆ جێبەجێکردنی  پلان و بەرنامەو نەخشەی داگیرکەرانی نیشتمان  .

 چاوەڕوانی ، چی لەم سەرکردانە بکەین، لە ھەڵەی گەورەتر و سیناریۆی  تراژیدیا زیاتر.

کورد وەک ھەموو جارەکانی تر ، بە درێژایی   مێژوو  وەرەقەیەکی دۆڕاو  بووە و جینۆساید کراوە .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
« تورکیا ڕێگە دەدات سێ سەرکردەی باڵای پەکەکە لە دورگەی ئیمڕاڵی نیشتەجێ بن»
وه‌زیری دارایی عێراق چی به‌ وه‌فدی هه‌رێم وتوه‌؟ له‌باره‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ چی وتوه‌؟
لێدوانەکانی هادی عامری لەسەر خۆپیشاندانەکانی تشرین ڕووبەڕووی شەپۆلێکی ناڕەزایەتی و ڕێکاری یاسایی دەبنەوە
دەستگیرکراوانی لالەزار لە دادگا هەموو تۆمەتەکانیان ڕەتکردەوە و ڕایانگەیاند «لەژێر ئەشکەنجەدا» وتەیان لێوەرگیراوە
مالیكی: گه‌یشتوینه‌ته‌ قۆناغێك به‌بێ ره‌زامه‌ندی تره‌مپ ئاو ناخۆینه‌وه‌، ئه‌مه‌ قبوڵكراو نییه‌
ڕۆیتەرز: فشارێکی ناوخۆیی لە ئیدارەی ترەمپ هەیە بۆ هێورکردنەوەی شەڕی ئێران پێش هەڵبژاردنەکان
توركیا دورخستنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د تورك و سه‌پاندنی قه‌یومی‌ به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌ شاره‌وانی مێردین درێژكرده‌وه‌
پردێ؛ لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی چەکدارێک کوژرا
میدیای ئێران بانگه‌شه‌ی ده‌ستگیركردنی تیمێكی حه‌وت كه‌سیی سه‌ربه‌ حزبه‌ كوردییه‌كان ده‌كات له‌ ئیلام
نه‌تانیاهو: نزیك بوینه‌ته‌وه‌ له‌ روخاندنی رژێمی ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×