گرفتەکانی  ناوەندەکانی  خوێندن

ره‌وف محه‌مه‌د ئالانی‌
  2025-12-08     440

(ئەوە نییە کە من بلیمەتم، تەنیا ئەوەم  کە زیاتر لەگەڵ کێشەکاندا دەمێنمەوە- ئەلبێرت ئەنیشتاین).

 

پێشتر لە وتارێکماندا ئاماژەمان بە گرفت و کێشە و کاریگەرییان لەسەر پەروەردە بەگشتی کردووە، ھۆکارو چارەسەرمان خستەڕوو. لە وتاری  ئەمجارەماندا، باسی گرفتەکانی ناوەندەکانی خوێندن دەکەین کە بۆ ئەمساڵی خوێندن بەرچاون و ئاڵۆزییان بۆ پرۆسەکە دروستکردووە.
بوونی کێشە لە ھەر شوێنێکدا واتە نەبونی ھاوسەنگی و تێکچونی شیرازەی ڕایەڵەی نێوان بەشەکان و خراپ بەکارھێنانی پلان و نەخشەی  بەڕێوەبردن، ئەمەش وا دەکات ئەڵقەکانی زنجیرەکە لێکبترازێن.
پرۆسەی پەروەردە لەبەرئەوەی پرۆسەیەکی پڕ جموجوڵ و زیندوە، لە کایە و سێکتەرەکانی تر زیاتر ھەستیارترە، لە ناو خوێندنگە و قوتابخانەکانی ئێستای ھەرێمی کوردستان کێشە و گرفتی زۆر دیار و ھەستپێکراو بەدیدەکرێن، کە بونەتە بەربەستی بەردەم پرۆسەکە، بەشێک لە گرفتەکان لەمانەدا کورت دەکەمەوە:
یەکەم: گرفتەکانی پەیوەست بە مامۆستایان: 
- پێنەدانی مافی مامۆستایان و بارگرانی ژیانیان لەلایەن حکومەتەوە
- نەشارەزایی لە تەکنیکی وانە وتنەوەی نوێ
- قورسی پرۆگرامی خوێندن
- کەمی یان نەبونی  خولی ڕاھێنان، بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و کارامەییەکانیان
-کەمتەرخەمی وھەوڵنەدان 
-کەمی سەرچاوە و پێداویستی
- کەمی کتێب، کۆمپیوتر، تاقیگە
دووەم: گرفتەکانی پەیوەست بە قوتابیان و فێرخوازان:
- توندوتیژی بەرامبەریان
- دڵەڕاوکێ و خەمۆکیی خوێندکاران
- کەمی ڕێز و ھاوکاری لە نێوان خوێندکار و مامۆستا
- نەبوونی ھاندان
- کەمی ئارەزووی خوێندن
- بێ ھیوایی بەھۆی دۆخی ئابووری یان خراپی جۆر و سیستمی کارگێڕی 
سێیەم: گرفتەکانی پەیوەست بە پڕۆ گرامی خوێندن:
-نەبونی ھاوسەنگی بابەتی وانەکان لە پۆلەکانی خوێندن 
-قورسی و قەبارەی کتێبەکان و کردنیان بە چەند بەشێک 
-نەبونی ھۆیەکانی ڕونکردنەوە و فێربوون 
-جیاوازی لە گرنگیدان و جۆری خوێندن(حکومی و ئەھلی)
-ڕەنگدانەوەی خراپی باری ئابوری خەڵک لەسەر قوتابیان و خوێندکاران 
چوارەم:  گرفتەکانی  پەیوەست بە ژینگەی قوتابخانە:
-کۆنی و خراپی بینای خوێندن 
- نەبونی ژوری تایبەت بە (تاقیگە، وەرزش، ھونەر....)
-ڕەچاونەکردنی باری دەرونی فێرخوازان
- زۆری ژمارەی قوتابیان لە پۆلەکاندا
-ڕەچاونەکردنی ھەندێک بینای خوێندن بۆ فێرخوازانی خاوەن پێداویستی تایبەت
پێنجەم: گرفتەکانی تایبەت بە دایبابان و فێرگە:
-نەبونی تێگەیشتنێکی  دروستی پەروەردەیی  لەنێوان فێرگە و دایبابان.
-بەھۆی ئەرکخستنە سەر دایبابان لە بابەتی(نۆژەنکردنەوەی فێرگە و دابینکردنی کەلوپەل و پێداویستی و کۆکردنەوەی پارە لەڕێی لیژنەکانی دایبابان) وایکردووە کەمترین کەس لەوان بەشداربن لەو لیژنانە.
-بەھۆی خراپی دۆخی ئابوری خەڵک،  دایبابان ناتوانن پێداویستیەکانی مناڵەکانیان دابینبکەن.
- کەمی ھاوکاری دایبابان بۆ مناڵەکانیان.
- شارەزانەبون و بێئاگایی خێزان لە  باری دەروونی فێرخواز لە ماڵەوە.
- بەکارھێنانی زۆری و کوشتنی کاتی زۆری بە ئامێرەکانی تەکنەلۆژیا لەلایەن مناڵانەوە.
بۆ ڕووبەڕوو بونەوەی گرفتەکانی ناوەندەکانی خوێندن، پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان ھەنگاوی خێرا بنێن و ئەوەی دەکریت بیکەن تا متمانە بگەڕێتەوە بۆ ھەموو ئەو لایەن و جەمسەرانەی گرفت و کێشە بۆتە لەمپەری بەردەمیان، لەسەرو ھەموویانەوە چارەسەرکردنی کێشەی دارایی و ئابورییە، وەک لە کۆنەوە وتراوە(کاسەی پڕ ئاشتی ماڵە)
لەوەش گرنگتر دانانی پلانی زانستی پەروەردەییە بۆ ئەم دۆخە سەختەی پەروەردە، وتویانە(شەڕ بە چەک و مامەڵە بەدراو).
بەڵام ئەگەر ڕێگەچارەی گرفتەکان نەدۆزینەوە و وەک ھەموو بابەتەکانیتر بیانخەینە خانەی لەیادچونەوە، ئاکامەکەی قەیرانی گەورەتری بێمتمانەیی و ڕوخانی کەسێتی تاکی ئەم کۆمەڵگەیە لە داھاتوودا دەبینرێت.
لەلایەکیترەوە باشکردن و چارەسەرکردنی ئەو گرفتانە ھەنگاوەکانی چۆنێتی و بەرزکردنەوەی کواڵیتی خوێندن بەدیدێت.
بۆیە ڕاکردن و لەبیربردنەوە و شاردنەوەی کیشە و گرفتەکان، ناکاتە ئەوەی خۆیان چارەسەر ببن.
وتارەکەم بە وتەیەکی شاعیری ناوسراوی عەرەب(نزارقەبانی) کۆتایی دەھێنم، کە دەڵێ:
(ئەگەر بە ڕاکردن کێشەکان چارەسەر بکرانایە، زەوی دەبووە ھەسارەیەکی چۆڵ).

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەلایەک بە بە دەستڕێژی گوللە کوژرا
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: پڕۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌سه‌ركه‌وتویی كۆتایی هات
دادگاییکردنی دەستگیرکراوانی لالەزار دواخرا؛ پارێزەران باس لە «سیناریۆ و گوشار» لەسەر تۆمەتباران دەکەن
پێشڕەویی حوسییەکان بەرەو شاری موخا؛ هاوکێشەی سەربازی لە دەوروبەری بابولمەندەب دەگۆڕێت
پەرلەمانتارێک: وەزیری دارایی واژۆی لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کرد
هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی بۆ مه‌سرور بارزانی: مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێم له‌ بودجه‌دا پارێزراو ده‌بن
دادگای سلێمانی ئەمڕۆ وتەی لاهور شێخ جەنگی و پێنج دەستگیرکراوی دۆسیەی لالەزار وەردەگرێت
لە کەلار؛ منداڵێکی دوو ساڵان لەناو تەشتێک ئاودا خنکا
ئیسرائیل بە هەزارو ١٠٠ تەن تەقەمەنی تونێلەکانی "عەلی تاهیر"ی وێران کرد
حکومەتی هەرێم بەپێی سەرژمێریی نوێ داوای 14.1%ـی بودجەی عێراق دەکات؛ "مەبەستمان بودجەی گشتگیرە نەک تەنها مووچە"
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×